|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسێك له‌ژێر ناوی "رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
له گه‌مه‌ی سیاسه‌تی ئێران‌و ئه‌مریكادا"
له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی PDKI | |
3-3-1386
كوردستان میدیا: به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی PDKI، رۆژی دووشه‌ممه، 31/2/1386، له‌سه‌ر
بانگهێشتی د. ساڵح، سه‌رۆكی كۆلیژی زانسته رامیارییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین‌و
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانسێك له‌ژێر ناوی "رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له گه‌مه‌ی
سیاسه‌تی ئێران‌و ئه‌مریكادا"، سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد. |
 | |
له سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا
د. ساڵح، وێڕای به‌خێرهێنانی سكرتێری گشتیی حیزب، به كورتی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری دوا.
پاشان كاك مسته‌فا هیجری له سه‌ره‌تای وته‌كانی‌دا تیشكی خسته‌سه‌ر گرینگیی
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی ئه‌م ناوچه‌یه‌و گوتی:
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه ژێئۆپۆلیتیك‌و ژێئۆستراتیژییه‌كانیه‌وه،
كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سیستمی بڕیاردانی جیهانی هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین
ئه‌و ناوچه‌یه له سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت‌و شه‌ڕی سارددا مه‌یدانی ململانێی نێوان
سۆڤیه‌ت‌و ئه‌مریكا بووه‌و هه‌ر كام له‌و دوو زلهێزه هه‌وڵیان داوه نفووز‌و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا په‌ره پێ‌بده‌ن. به‌ڵام پاش رووخانی سۆڤیه‌ت‌و كۆتایی‌هاتنی
شه‌ڕی سارد، هاوكێشه‌كه له ناوچه‌دا به قازانجی ئه‌مریكا گۆڕدرا. سكرتێری
گشتیی حیزب له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی‌دا، وێڕای ئاماژه‌كردن به سیاسه‌تی كۆماری
ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه، وتی: كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
به‌و نیازه هاته سه‌ركار كه ئیمپراتووریی ئیسلامی دابمه‌زرێنێ‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
سیاسه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕی ئیسلامیی گرته‌به‌ر. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی به رێژیمێكی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی له قه‌ڵه‌م دا كه
وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران نیه‌و وه‌ك رێژیمێكی قه‌یرانخولقێنی
ناساند كه قه‌یرانه‌كانی رۆژبه‌رۆژ روو له زیادبوونن.
كاك مسته‌فا هیجری هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێستا
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه‌وه له‌نێوخۆدا، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی
ئێران كه ژیان‌و قازانجیان به رێژیمه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه پشتیوانیی لێ‌ده‌كه‌ن‌و
له‌و ناوچه‌ش دا ته‌نیا چه‌ند گرووپێكی تێرۆریستی پشتگیری لێ‌ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه
وه‌ها رێژیمێك توانای به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌تا سه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نابێ.
به‌ڕێز سكرتێی گشتیی PDKI، له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی‌دا وێڕای ئاماژه‌كردن
به گیروگرفته‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌مریكا له ناوچه‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه
كرده‌وه كه خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌و وڵاتانی دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخواز
پێویسته به جیددی له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا راوه‌ستن.
له كۆتایی وته‌كانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌دا خوێندكارانی به‌شداری
كۆنفڕانسه‌كه پرسیاره‌كانی خۆیان هێنایه ئاراوه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه
وه‌ڵامیان درایه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |