|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له گه‌مه‌ی سیاسه‌تی ئێران و ئه‌مریكادا* | |
16-03-1386
مسته‌فا هیجری
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌و به‌شه له گۆی زه‌وی ده‌گوترێ كه له مه‌ودای
نێوان میسر و ئێران دا هه‌ڵكه‌وتوه.
گرنگیی ئه‌م ناوچه‌یه له‌وه‌دایه كه له باری هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافیایی‌یه‌وه
وه‌كوو پردێك ئورووپا‌و ئاسیای دوور پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، 23% حه‌شیمه‌تی سه‌ر
گۆی زه‌وی تێدا نیشته‌جێیه، 30% سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی جیهان له‌و ناوچه‌یه
هه‌ڵكه‌وتووه كه ئه‌و سه‌رچاوانه 74% نه‌وتی خاو‌و 50% گازی سروشتی جیهان له‌خۆ
ده‌گرێ. |
 | |
به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌و
زۆر تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ی ژێئۆپۆلتیك‌و ژێئۆستراتیژییه‌وه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی
له سه‌ر سیستمی بڕیاردانی جیهانی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین كه ئه‌و ناوچه‌یه
له سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت‌و شه‌ڕی سارده‌وه مه‌یدانی ململانێی نێوانی سوڤیه‌ت‌و
ئه‌مریكا بوو و، هه‌ركام له‌م دوو زلهێزه هه‌وڵی خۆیان ده‌دا كه نفووز‌و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان له‌و ناوچه‌یه په‌ره پێ بده‌ن.
به دوای رووخانی سۆڤیه‌ت‌و كۆتایی شه‌ڕی سارد، هاوكێشه‌كه له ناوچه‌دا به
قازانجی ئه‌مریكا گۆڕاو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و وڵاته توانی به‌هۆی
توانایی نیزامی، ئابووری‌و سیاسیی خۆی له به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌و
وڵاتانه‌ی ناوچه‌و ده‌وروبه‌ری‌دا كه پێشتر له ژێر هێژمۆنیی سۆڤیه‌تدا بوون،
ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ‌و، بۆ ماوه‌یه‌ك وا ده‌هاته به‌رچاو كه ئه‌مریكا له
ناوچه‌دا بێ ره‌قیب بێ‌و به خه‌یاڵێكی ئاسووده به قازانجی خۆی‌و
هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌و دنیادا، كه‌ڵك وه‌ربگرێ. به‌ڵام په‌ره‌گرتنی
به‌ره‌به‌ره‌ی فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامی‌و به تایبه‌ت هاتنه سه‌ركاری رێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 1979، وه‌كوو به‌هێزترین یارمه‌تیده‌ر‌و
پشتیوانی ئیسلامی سیاسی، رواڵه‌تی ناوچه‌كه‌ی گۆڕی، به چه‌شنێك كه ئه‌مریكا
خۆی له به‌رانبه‌ر ره‌قیبێكی زۆر جیدی‌دا دۆزییه‌وه.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و نیازه هاته سه‌ر كار، كه
ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی بنیاد بنێ، به‌و مه‌به‌سته سیاسه‌تی ناردنه
ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامیی گرته به‌ر. خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری ئیسلامی
راسته‌قینه دانا‌و، بێجگه له خۆی‌و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی كه‌سی دیكه‌ی به ئیسلام
حیساب نه‌كرد. ئه‌و سیاسه‌ته بێگومان له پێش هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌بوایه
وڵاته موسڵمانه دراوسێكانی گرتباوه كه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستن.
به دژی میسر وه‌ستاو شه‌قامێكی له تاران به ناوی "خالید ئیسلامبولی" قاتڵی
ئه‌نوه‌ر سادات ناودێر كرد. حكوومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیی به ئیسلامی
ئه‌مریكایی راگه‌یاندو دژایه‌تیی خۆی له گه‌ڵی ده‌ست پێ‌كرد. خومه‌ینی له
سه‌رده‌می ژیانی خۆیدا رایگه‌یاند "كه ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ شه‌یتان وتووێژ بكه‌ن،
له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان وتووێژ ناكه‌ن"، له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وام خه‌ریكی هاندان‌و
به‌هێزكردنی كه‌مایه‌تیی شیعه‌كانه. له باره‌ی عێراقه‌وه ده‌بێ بڵێم كه
هه‌رچه‌ند سه‌ددام حوسه‌ین، هێرشی خۆی له ساڵی 1980 بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست
پێ‌كرد، به‌ڵام ته‌حریكات‌و ده‌ستدرێژییه‌كانی خومه‌ینی له نێو عێراق‌و
سنووره‌كانی‌و، ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی كه به دژی حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق
ده‌ستی پێ كردبوو، ئاوری شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی له گه‌ڵ عێراق خۆش كرد‌و ئێستاش، پاش
رووخانی حكوومه‌تی سه‌ددام حوسه‌ین، ده‌ستی ئه‌و رێژیمه له عێراق‌و خۆشكردنی
ئاگری شه‌ڕی تایفی‌و ئایینی، وێرانی‌و كوشتار به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه. له‌م
ڕۆژانه‌دا حكوومه‌تی یه‌مه‌ن باڵوێزی خۆی به نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له
تاران بانگ كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی شیعه‌كانی ئه‌و
وڵاته بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی له یه‌مه‌ن هان‌و یارمه‌تی ده‌كا.
هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوبردنی ئیسرائیل له سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كاو به دژی ئاشتیی
نێوان عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیلیه‌كان كار ده‌كا، حیزبۆڵڵای لوبنان به‌هێز ده‌كا بۆ
رووخاندنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كه به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك
هه‌ڵ‌بژێردراوه، به گشتی له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا
ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كرابێ "شۆڕشی ئیسلامی" ناردوه. واته ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی
ئارامه، ئاژاوه‌ی تێدا ساز كردوه‌و، ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك بووه، ئه‌و به
یارمه‌تیدان گه‌وره‌ی كردۆته‌وه.
مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناردنی شۆڕش چیه؟
ـ رێژیم ده‌یه‌وێ به پێكهێنانی ئیمپراتۆریی ئیسلامیی شیعه‌ی ولایه‌ت فه‌قیهی
وه‌كوو ئیدئۆلۆژیی ئیسلامیی تایبه‌تی له ته‌واوی ناوچه‌دا نفووز پێ بدا‌و
هێژمونیی خۆی وه‌كوو رێبه‌ری ئه‌و ئیمپراتۆرییه له باری بیروباوه‌ڕو
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یه‌وه زاڵ بكا.
ـ ئهمریكاو نفووزی ئه‌مریكا ره‌قیبی سه‌ركیی خۆی، له ناوچه‌دا خاشه‌بڕ بكا و
زه‌لیلی بكا.
ـ دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ، كه دوو دیارده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن‌و به خێرایی
خه‌ریكن له ناوچه‌دا ده‌بنه ویست‌و داخوازیی كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵك كه به
سه‌دان ساڵه له ده‌ست دیكتاتۆری ده‌ناڵێنن، به ته‌واوی سه‌ركوت بكا (چونكه
ئه‌و دیاردانه، یه‌كه‌م، له گه‌ڵ ئیدئۆلۆژیی ئه‌م رێژیمه به ته‌واوی
ناته‌بان، دووهه‌م، ئه‌وه كه ئه‌و دیاردانه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
ورده‌ورده لاواز ده‌كاو دواجار به ته‌واوی له‌ناوی ده‌با)و به‌م چه‌شنه
حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌ك هه‌ر به سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا، به‌ڵكوو به سه‌ر
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا تا "ڤهور مهدی" به بێ ده‌رده‌سه‌رێكی جیددی درێژه
پێ بدا.
ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه: كام یه‌ك له‌و دوو ره‌قیبه، ئه‌مریكا یان
ئێران، له‌و بگره‌و به‌رده‌یه‌دا سه‌رده‌كه‌وێ‌و ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به
سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێ‌و به ئامانجی خۆی بگا؟
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆخۆی رێژیمێكی سه‌ده نیوه‌ڕاستیه‌و سه‌رده‌می
به‌سه‌رچووه، بۆیه میتۆدی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌و رێژیمه چاره‌سازی گرفته‌كان‌و
وه‌ڵامده‌ری داخوازه‌كانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو قه‌یرانخوڵقێنه‌و
رۆژبه‌ڕۆژ قه‌یرانه‌كانی له زیادبووندان. ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتدارییه له
ماوه‌ی نزیك به 28 ساڵ‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رێژیمێك كه له سه‌ره‌تای هاتنه
سه‌ركارییه‌وه له نێو به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئێران، ناوچه‌و دنیادا
لایه‌نگری ته‌واوی هه‌بوو، ئێستا له نێوخۆدا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و
ئێرانییانه‌ی كه ژیان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌و رێژیمه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه، پشتیوانیی لـێ ده‌كه‌ن‌و، بوونه‌ته ئامرازی سه‌ركوتی
خه‌ڵكی ناڕازی‌و ئازادیخواز‌و، له ناوچه‌شدا چه‌ند گروپێكی تیرۆریستی. له
راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌فادارترین شه‌ریكه بازرگانییه‌كانی خۆی له ده‌ست
داوه. چین‌و رووسیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌ی كه
له پڕۆژه‌كانی نه‌وت‌و گازدا له ئێران ده‌ستیان كه‌وت، ئێستا له پێوه‌ندیی له
گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له گه‌ڵ باقیی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی، به
تایبه‌ت ئه‌مریكا، یه‌كیان گرتۆته‌وه. یه‌كیه‌تیی ئورووپاش هه‌ر به‌م چه‌شنه له
گه‌ڵ ئێران رووبه‌ڕوو بۆته‌وه. ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی كه دژی پڕۆژه‌ی ناوكیی
ئێران هاتۆته كایه‌وه، وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌شی لێك نزیك كردۆته‌وه بۆ
دژایه‌تی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌و رێژیمانه‌ی كه تا ئێستا زۆر
به ده‌گمه‌ن دژی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستیان ده‌گرت ئه‌ویش نه‌ك له به‌ر
ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌تی ئه‌و رێژیمه‌یان به دڵ بێ، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌میشه لێی ترساون كه نه‌كا له وڵاته‌كه‌یاندا ئاژاوه‌یه‌ك بنێنه‌وه.
دیاره ریژیمێكی له‌م چه‌شنه توانایی به‌ربه‌ره‌كانی تا سه‌ری له گه‌ڵ
ئهمریكاو هه‌موو دنیا نیه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه ئه‌مریكا بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هیچ كۆسپێكی له
به‌رانبه‌ردا نیه‌و به رێگایه‌كی ته‌ختدا ده‌چێته پێش.
ئه‌زموونی ساڵانی ئه‌م دوایی‌یه نیشانی داوه كه زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌وانه‌ی پێوه‌ندیی
دۆستانه‌شیان له گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، خوازیاری هێژمونی ئه‌مریكا له ناوچه‌دا
نین، هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێك به ئاشكرا‌و به‌شێكیش به نهێنی له به‌رانبه‌ر
به‌رنامه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌دا كۆسپ دروست ده‌كه‌ن. هۆی ئه‌م
به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌وڵی گۆڕینی
ده‌سه‌ڵاته دواكه‌وتوو دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌و یارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی
سیستمگه‌لێكی دێموكراتیك‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێو خه‌ڵك دایه، یان
لانیكه‌م وه‌عده‌یه‌كی وای به خه‌ڵك داوه. تازه‌ترین نموونه‌ش عێراقی دوای
رووخانی حكوومه‌تی سه‌ددام حوسه‌ینه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌یه له سه‌ر ئه‌مریكا، خه‌ڵكانێك
كه به درێژایی ساڵانی شه‌ڕی سارد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌ك له به‌رانبه‌ر
سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێی پشتیوانیی ئه‌مریكادا هیچ
یارمه‌تییه‌كیان نه‌دراوه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به چه‌ك‌و ئیمكاناتی
ئه‌مریكاوه كه خراوه‌ته به‌رده‌ستی حكوومه‌ته دیكتاتۆر‌و دژی گه‌لییه‌كان
سه‌ركوت‌و قه‌ڵاچۆ كراون. ئێرانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه.
بێجگه له‌وانه ئایینی ئیسلام كه بیروباروه‌ڕی زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م
ناوچه‌یه پێك دێنێ، شوێندانه‌ر بووه له‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و خه‌ڵكه له ژێر
شوێنه‌واری ئیسلامی سیاسی‌و به ناوی به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ كوفر،
دژایه‌تی‌و به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ ئه‌مریكا به ئه‌ركی ئایینی خۆی بزانن.
بۆیه ئه‌مریكا پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن‌و ژیرانه له ناوچه‌دا
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا جێگیر
بكا. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بریتی ده‌بێ له به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكی
ناوچه كه له داهاتوودا ده‌بێته داینامۆی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له وڵاتانی
خۆیاندا. له‌و پێناوه‌دا پێویسته ئه‌مریكا به‌كرده‌وه به خه‌ڵك نیشان بدا كه
چی دیكه یارمه‌تیده‌ری ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و پاوانخوازه‌كان له ناوچه‌دا
نابێ. پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی
عێراق بتوانێ ئاسایش له وڵاته‌كه‌یدا جێگیر بكا، یه‌كێك له‌و هۆكارانه ده‌بێ
كه نه‌ك هه‌ر گه‌لانی عێراق، به‌ڵكوو خه‌ڵكی باقیی وڵاته‌كانی دراوسێی
عێراقیش هێنده‌ی دیكه ده‌رهه‌ق به ئه‌مریكا بێ‌باوه‌ڕ بن. یه‌كێكی دیكه له
هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه ده‌بێ كه له كێشه‌ی نێوان
ئهمریكاو كۆماری ئیسلامی له سه‌ر پڕۆژه‌ی ناوكی، له گه‌ڵ رێژیمی ئێران به
شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت به ته‌سلیمبوونی ئێران به قه‌راره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بسازێ‌و، له ژێرپێنانی مافی مرۆڤ‌و،
سه‌ركوتی به‌ربڵاوی ئازادییه‌كان له‌و وڵاته‌دا فه‌رامۆش بكا. یان وه‌ك
بابه‌تێكی لاوه‌كی ته‌نیا به‌وه قه‌ناعه‌ت بكا كه ساڵانه راگه‌یه‌ندراوێكی
له سه‌ر ده‌ربكا ـ ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا یه‌كیه‌تیی ئورووپا كردویه‌تی ـ و
مه‌حكوومی بكا. خه‌ڵكی ئێران بیره‌وه‌ریی تاڵیان له پشتیوانییه‌كانی
ئهمریكاو یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی حه‌مه‌ڕه‌زا شا له سه‌ركوتی ئازادیخوازانی
ئه‌و كاتی ئێران‌و به تایبه‌ت كودیتای ساڵی 1332 هه‌یه‌و، به‌گشتی متمانه‌یان
به ئه‌مریكا لاوازه، ئه‌وه‌ش كه ئه‌گه‌ر ئێستا خه‌ڵك له دژی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران، ئه‌مریكایان خۆش ده‌وێ كه دژی ئه‌و رێژیمه‌یه، نابێ ئه‌مریكا
ئه‌وه‌ی به حیسابی خۆشه‌ویستیی خۆی له نێو خه‌ڵكی ئێران دابنێ. به‌ڵام
پشتیوانیی به‌كرده‌وه تا سه‌ری ئه‌مریكا له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران ده‌توانێ
ئه‌و بۆچوونه مێژوویی‌یه‌ی خه‌ڵك به بارێكی ته‌واو پۆزه‌تیڤ دا بگۆڕێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا پێویسته به جیددی یارمه‌تیده‌ری خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه بێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانیان.
له‌و راستایه‌دا ته‌نیا دروشم‌دان ناتوانێ خه‌ڵك له ژێر چنگی زوڵم‌و زۆرداریی‌دا
رزگار بكا، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌كرده‌وه پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵك بكا. له
ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا رۆژانه‌و به به‌رچاوی خه‌ڵكی
دنیاوه ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت ده‌كرێ. ژنان،
مامۆستایانی قوتابخانه‌كان، كرێكاران، خوێندكاران، رۆژنامه‌نووسان‌و باقیی چین‌و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تێكدا كه سامانی وڵاته‌كه‌یان سه‌رفی
كوشتن‌و زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كا، بێ په‌ناو پشتیوان مانه‌ته‌وه‌و
پێویستییان به یارمه‌تیی به‌په‌له هه‌یه. له‌و راستایه‌دا پێویسته ئه‌مریكا
هه‌وڵ بدا بۆ ئه‌وه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دێموكراتی رێژیم له نێوخۆ‌و
ده‌ره‌وه یه‌كگرتوو بكرێن‌و هه‌موو چه‌شنه یارمه‌تییه‌كیان پێ بكرێ تا بتوانن
بۆخۆیان رێژیم بڕووخێنن‌و رێژیمێكی دیكه به دڵخوازی خۆیان دابنێن. پێویسته
گه‌لانی بنده‌ستی ئێران متمانه‌یان پێ بدرێ كه مافی سیاسیی خۆیان به
شێوه‌یه‌كی فیدراڵ له دوای گۆڕانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست دێنن تا به دڵگه‌رمیی
زیاتره‌وه تێ بكۆشن بۆ رووخاندنی رێژیم. له‌و پێناوه‌دا پێویسته ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی كه له ناوچه‌دا یارمه‌تیده‌ری به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا بوون‌و،
ئه‌مریكاش بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌وان لێهاتوویی‌و پێگه‌یشتوویی ئه‌وه‌یان
هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دێموكراتیك بۆخۆیان پێك بێنن، یارمه‌تی ته‌واویان بكه‌ن.
كورده‌كان له عێراقدا ئه‌و ئه‌زموونه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌وه گه‌یاندۆته ئێره،
بێگومان نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌شدا ده‌توانێ ده‌وری شوێندانه‌ری
خۆی له‌و پێناوه‌دا بگێڕێ.
ئه‌وانه به‌شێك له‌و كارانه‌ن كه ئه‌مریكا پێویسته به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی بۆ
دابڕێژێ‌و هه‌زینه‌كه‌شی بدا. ده‌نا كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ ماوه‌یه‌كی
درێژتر درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدا‌و له ناوچه‌دا ببێته كۆسپێكی گه‌وره‌تر
به‌رانبه‌ر به ئهمریكاو پرۆسه‌ی دێموكراسی، هه‌روه‌ك تا ئێستا له‌و
پێوه‌ندییه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه. كۆماری ئیسلامی ئێستا
كۆسپێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م ئاشتیی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینییه‌كان، له
حیزبۆڵڵای لوبنان به باشی به قازانجی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. له عێراقدا به
ئاشكرا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كاو... هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش كه ئه‌م وه‌زعه درێژه
بكێشێ، هه‌زینه‌ی گۆڕانكارییه‌كان بۆ ئهمریكاو خه‌ڵكی ناوچه به تایبه‌ت
خه‌ڵكی ئێران زیاتر ده‌بێ.
خاڵێكی دیكه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا هه‌وڵ بدا كۆده‌نگیی
وڵاتانی دنیا بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌هێز بكا، وه‌كوو ئه‌وه‌ی به دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران پێكهاتوه. كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و باقیی
حكوومه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ست‌و دیكتاتۆره‌كانی ناوچه ته‌نیا به‌و كۆده‌نگییه
گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێ. ده‌نا ئه‌گه‌ر یه‌كێك به دژیان بوه‌ستێ‌و ئه‌وی دیكه
بیانلاوێنێته‌وه، ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له‌مه‌ڕ كۆماری
ئیسلامیی ئێران ده‌یبینین. هه‌ركات ئه‌مریكا سزای داوه‌و خستوویه‌ته ژێر
ره‌خنه‌وه، وڵاتێكی ئورووپایی یان چین‌و رووسیه پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین
كردوه‌و له ئه‌مریكا بێ‌نیازیان كردوه.
به كورتی، رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ژێر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا كه بۆخۆی
خوڵقاندویه‌تی‌و رۆژ به‌ڕۆژیش زیاتر ده‌بن، چۆك داده‌دا‌و ده‌بێته به‌شێك له
مێژوو، ئه‌و كاته رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و هه‌موو دنیا له چنگ ئه‌و به‌ڵایه
نه‌جاتیان ده‌بێ. گرنگ ئه‌وه‌یه دوای ئه‌م به‌ڵایه شێوازێك بگیرێته به‌ر كه
به‌ڵایه‌كی دیكه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رۆكمان پێ نه‌گرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له
عێراقی دوای سه‌ددام حوسێن له به‌رچاومانه‌و ئه‌مریكا له‌و پێناوه‌دا
ئه‌زموونی ته‌واوی هه‌یه، ئه‌ویش وه‌ك ئیشاره‌مان پێ كرد راكێشانی متمانه‌ی
خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی ناوچه، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به تایبه‌ت گه‌لانی
بنده‌ستی ئێران كه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێك دێنن.
* نێوه‌رۆكی ئه‌م وتاره له رێكه‌وتی 31ی بانه‌مه‌ڕ ـ 21ی مانگی مه‌ی ـ له
سیمینارێكی كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر،
پێشكه‌ش به خوێندكارانی ئه‌و كۆلێجه كرا‌و پاش ده‌سكارییه‌ك، بوو به بابه‌تێك
كه له به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌ڕێزدایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |