|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، سمینارێكی له شاری "كۆڵن"ی
ئاڵمان بۆ كورده غه‌یره‌حیزبی‌یه‌كان پێك هێنا
| |
رێكه‌وتی 29/1/2005، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كاتژمێر
3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌شداری له سمینارێكدا كرد كه بۆ كورده غه‌یره‌حیزبی‌یه‌كانی
ئاڵمان له شاری "كۆڵن" پێك هاتبوو.
سه‌ره‌تا كومیته‌ی ئاڵمانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌خێرهاتنی به‌شدارانی
كرد‌و داوای له به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب كرد تا له‌سه‌ر به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی
حیزب له سێ ئاستی جیهانی‌و ئێران‌و كوردستاندا بۆ به‌شداران بئاخفێت. هاوڕێی
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری به وردی ره‌وشی ئێستای ئێران‌و كوردستان‌و
|
 | |
جیهان‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌و
هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بۆ به‌شداران شی
كرده‌وه. پاشان به‌شدارانی سمیناره‌كه چه‌ندین پرسیاریان له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای
حیزب له كوردستانی ئێران‌و چۆنیه‌تی هاوكاری‌و به‌شداریی حیزب بۆ هاوكاریی
نێونه‌ته‌وه‌یی كوردان، هێنایه گۆڕ‌و له كۆتایی سمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز سكرتێری
گشتیی حیزب به وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌شداربووانی دایه‌وه‌و داوای له
هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه كوردی‌یه‌كان كرد كه له هه‌موو بواره‌كاندا چالاكی‌و
تێكۆشانی خۆیان فراوانتر بكه‌ن‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران بۆ هه‌رچه‌شنه هاوكاری‌یه‌ك له پێناوی خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای
نه‌ته‌وه‌ی كورددا كرده‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |