|
پڕ له شانازییه‌دا،
حیزبی دێموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو پێشه‌وا قازی
موحه‌ممه‌د‌و له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شكیلاتی‌یه‌كانی"كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد"
دامه‌زراوه‌و له‌و رێگایه‌وه بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كوردستان هه‌نگاوێكی
به‌بڕشت‌و بڵیندی بۆ وه‌دیهێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی مافخوازی
كوردستان هه‌ڵ گرت.
له‌و ساته‌وه‌خته مێژوویی‌یه‌دا،
كه نه‌ته‌نیا كوردستان، به‌ڵكوو سه‌راسه‌ری ئێران‌و بگره ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستیش نوقمی بیروباوه‌ڕی كۆن‌و سواو‌و دواكه‌وتووانه بوو‌و سیستمگه‌لێكی
چه‌وسێنه‌ر‌و كۆنه‌په‌رست چاره‌نووسی گه‌لانیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، یه‌كه‌م
حیزبی مۆدێڕنی كورد، چاوی هه‌ڵ هێناو دابین كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
دێموكراسی‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆگه‌ل وخه‌بات بۆ چه‌سپاندنی یه‌كسانی
ژن‌و پیاو له كوِمه‌ڵگا‌و خێزانی به ئاشكرا هێنایه نێو به‌رنامه‌و پراكتیكی
خۆیه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان، یه‌كه‌م حیزبی كوردستانی بوو كه ده‌ركی به
پێویستی ئۆرگانیزاسیۆن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد كرد.
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان له شه‌ش
ده‌یه له‌مه‌وپێش دا نیشانه‌ی لێزانی‌و داهاتووبینیی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی
پێشڕه‌وی گه‌لی كورد بوو.
چه‌ند مانگ دوای دامه‌زرانی حیزب‌و به‌هۆی پێكهاتنی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له
هاوكێشه نێوخۆیی، ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان دا، رێبه‌رانی حیزبی
دێموكرات، به‌پێی زه‌رووره‌تێكی مێژوویی له 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی
دا، یه‌كه‌م كۆماری دێموكراتیكی كوردیان له مێژووی كوردستاندا دامه‌زراند.
كۆمارێكی دێموكراتیك كه خه‌ون‌و هیواكانی كوردی وه‌ڕاست گه‌ڕاند‌و له ماوه‌ی
نێزیك به یازده مانگ ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی كۆماردا، ئازادیی راده‌ربڕین‌و
چاپه‌مه‌نی، پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد، هه‌ڵكردنی ئاڵای سێ ره‌نگی
كوردستان‌و خه‌بات بۆ دێموكراسی‌و هاوپشتی‌و هاوپێوه‌ندیی گه‌لانی زۆرلێكراوی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی، كرده پرنسیپیی نه‌گۆڕی حیزب‌و جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ
دێموكراتیكی كوردستان‌و هه‌نوكه‌ش، ریبوارانی رێگای ئازادیی كوردستان، له‌و
چوارچێوه مرۆڤانی‌و دێموكراتیكه دا رێ ده‌كه‌ن.
به هه‌ره‌سهێنانی كوِماری جوانه‌مه‌رگی كوردستان‌و له داردرانی
سه‌ركۆماره‌كه‌ی، حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ
دێموكراتیكی كوردستان كه‌وته سه‌ر دووڕێیانی چۆكدادان‌و به‌رخۆدان.
به‌شانازییه‌وه رێبوارانی به‌ئه‌مه‌كی پێشه‌وا، رێگای به‌رخۆدانیان گرته‌به‌ر
وله هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا تاكوو ئێستا، هه‌ر كاتێك پێویست بووبێ بۆ شه‌كاوه
راگرتنی ئاڵای دێموكرات له پێشكه‌ش كردنی گیانیان درێغیان نه‌كردووه. بۆیه
ده‌بینین له دۆخێك دا كه رژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا، ئێرانی به دورگه‌ی ئارام‌و
رژێمه دیكتاتۆره‌كه‌ی به ژاندارمی خه‌لیجی فارس له قه‌ڵه‌م ده‌دا،
تێكۆشه‌رانی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ساڵه‌كانی 46 ـ47ی هه‌تاوی خه‌ویان له
چاوی دیكتاتۆریی پاشایه‌تی تاراند‌و ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند، كه
دیكتاتۆری‌و ملهوڕی قه‌ڵایه‌كی له‌رزۆكه‌و له‌به‌رامبه‌ر وره‌ی شۆرشگێڕانه‌دا
دێته له‌رزین. هه‌ر بۆیه رژیم هه‌موو توانای خۆی بۆ سه‌ركوتی تێكۆشه‌رانی
كورد خسته كار‌و ریبه‌رانی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی شه‌ڵاڵی خوێن كرد‌و به سه‌دان
كه‌س له ئه‌ندامانی نهێنیی حیزب له شار‌و گونده‌كانی كوردستانی خسته
زیندانه ره‌ش‌و ترسناكه‌كانیه‌وه.
له‌و ساڵه سه‌خت‌و دژوارانه‌دا، ریبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو ـ دوكتور عبدالرحمان قاسملوو
ـ جڵه‌وی خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه گرت‌و جارێكی
دیكه ئاسۆی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان روونتر‌و ریبوارانی رێگای ئازادی
شێلگیرتر‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێداگیرتر هاتنه كۆڕی خه‌بات‌و
به‌رخۆدانه‌وه.
شۆڕشی گه‌لانی ئێران له رێبه‌ندانی ساڵی 1357دا، هیوایه‌كی نوێی خسته دڵی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و
شۆڕشه له لایه‌ن ئاخونده‌كانه‌وه به تاڵان برا‌و ئه‌وان به ئاگر‌و ئاسن
وه‌ڵامی داخوارییه ئاشتیخوازانه‌كانی كوردیان دایه‌وه‌و كوردستان به
دڕندانه‌ترین شێوه كه‌وته به‌ر هێرشی پاسدارانی تاریكی‌و نه‌زانی‌و به‌و
شێوه‌یه وڵامی "نا" درایه‌وه به داخوازه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،
نه‌ته‌وه‌كه‌شمان بۆ به‌رگریی له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی خۆی، له جیاتی ته‌سلیم
بوون به كۆنه‌په‌ره‌ستی رێگای به‌رگری چه‌كداری هه‌ڵ بژارد‌و بۆ ساتێكیش
رێگای نه‌دا كه رژێم‌و داروده‌سته‌كه‌ی به ئاسوده‌یی له‌سه‌ر خاكی
زه‌وتكراوی كوردستان بمێننه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له درێژه‌ی خه‌باتی پڕ له شانازیی خۆی
دا، چه‌ندین هه‌ورازو نشێو‌و كاره‌ساتی به خۆیه‌وه بینوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگای شانازیی ئه‌و حیزبه پێشڕه‌وه‌یه، شیلگیری‌و ماندویی نه‌ناسی‌و
به‌رده‌وامی له خه‌بات‌و تێكۆشانه. بێگومان تیرۆری رێبه‌رانی هه‌ڵكه‌وتووی
حیزبه‌كه‌مان شه‌هیدان دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو‌و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و
ده‌یان كادری رێبه‌ریی له لایه‌ن تیرۆریستانی رژێمی مرۆڤكوژی كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه‌وه، گورزێكی به‌ژان بوو بۆ سه‌رجه‌م رێبوارانی ماف‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. به‌ڵام چوونكه حیزبی دێموكرات مه‌كته‌بێكی
پێشكه‌وتوو بووه بۆ پێگه‌یاندنی رێبه‌ران، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی
لێهاتوو، له ده‌ستدانی رێبه‌ره پایه‌به‌رزه‌كان، شه‌هیدبوونی هه‌زاران كادر‌و
پێشمه‌رگه‌و ئێعدام، زیندانی‌و سه‌ركوتی سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی نهێنی
حیزب نه‌یتوانیوه په‌ك به درێژه‌ی خه‌باتی ئه‌و حیزبه بخا. ئه‌وه‌ی له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌ش دا جێگای خۆشحاڵی‌و شانازییه، ئه‌وه‌یه‌كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان
قه‌دری رێبه‌رانی تێكۆشه‌ر‌و ماندویی نه‌ناسی خۆی ده‌زانێ‌و فیداكاریی
ئه‌وان له‌بیر ناكا. داخرانی دوكان‌و بازاڕی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان‌و
كوژاندنه‌وه‌ی چراكان له شه‌وی 22ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ساڵڕۆژی تیرۆری
رێبه‌ری ئاشتیخواز‌و به بڕشتی گه‌له‌كه‌مان ـ نه‌مر دوكتور عبدالرحمان قاسملوو ـ
نیشانه‌ی ئه‌و راستی‌یه‌ن كه رێگای ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنانه هه‌رسه‌وزه‌و
ئه‌وان له به‌هه‌شتی یاد‌و هزری نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا هه‌ر زیندوون.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی قاره‌مان‌و مافخوازی كوردستان!
كۆماری ئیسلامیی ئێران، زه‌وتكه‌ر‌و پێشێلكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان‌و هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، به
رژێمێكی سه‌ره‌ڕۆ‌و قه‌یرانساز‌و پێشێلكه‌ری یاسا‌و رێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ناسراوه‌و له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و رژێمانه‌دایه كه هیچ جۆره بایه‌خێك
به پرنسیپ‌و یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان نادا‌و بۆته رژێمێكی یاخی‌و هه‌وڵێكی
چڕوپڕی ده‌ست پێ كردووه بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی‌و ئاشكرایه، چه‌كدار
بوونی ئه‌و رژێمه به‌و چه‌كه كاولكه‌ره، ده‌توانێ چ كاره‌ساتێك بۆ جیهانی
پێشكه‌وتوو‌و مرۆڤایه‌تی بخولقێنێ.
ئه‌و رێژیمه له راده‌ی ناوچه‌یی دا، هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له
كاروباری نێوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا خێراتر كردوه له ئاسیای
نێوه‌ڕاست‌و ئه‌فغانستان‌و پاكستان‌و كشمیره‌وه تا ده‌گاته عێراق‌و لوبنان‌و
یه‌مه‌ن‌و فه‌له‌ستین‌و به‌حره‌ین به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی خه‌ڵكی جیهانه‌وه،
یارمه‌تیی گرووپه تیرۆریسته‌كان ده‌دا، ئه‌م كار‌وكرده‌وانه‌ی رژیم بۆته هۆی
ئه‌وه‌كه وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زیاتر له جاران هه‌ست به
مه‌ترسیی ئه‌و رژیمه بكه‌ن‌و بكه‌ونه بیری دروستكردنی جه‌مسه‌ری دژبه‌ری
ئه‌و رژێمه سه‌ره‌ڕۆیه.
له ئاستی نێوخۆییش دا، وبه‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی دا، رژێمی
ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌راسه‌ری ئێران به‌گشتی له كوردستان
به تایبه‌تی، سه‌ركوتێكی سیستماتیكی ده‌ست پێ كردوه‌و له‌و سه‌ركوته
دژه‌مرۆڤانه‌یه‌دا، ژنان، مامۆستایان، خوێندكاران، كرێكاران‌و رۆژنامه‌وانانی
كردۆته نیشانه. روون‌و ئاشكرایه كه ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی سه‌ركوت‌و داپڵۆسین،
نیشانه‌یه‌كه له هه‌ره‌سهێنانی ره‌وایی ئه‌و رژێمه سه‌ره‌ڕۆیه‌و سیگناڵێكه
بۆ گوِرانكاریی قووڵی سیاسی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا.
هاونیشتمانانی به‌رێز!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی پێشره‌وی جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ
دێموكراتیكی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و
گۆڕانكارییه گرنگه نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییانه، هه‌روه‌ها بۆ
رزگاركردنی خێراتری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران له ژێر چنگی ئه‌و رێژیمه
پێویسته له سێ بواردا هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه:
الف: له ئاستی كوردستانی دا، پێویسته حیزب‌و رێكخراوه‌كانی كوردستان زیاتر له
جاران به‌شداری له دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به پلاتفۆرمێكی
دێموكراتیك بۆ داهاتووی كوردستان، به‌دوور له هه‌رچه‌شنه هه‌راو هۆریایه‌كی
ته‌بلیغاتی‌دا بكه‌ن.
ب: له ئاستی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران دا، پێویسته كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ كاراتر بكرێ وبتوانێ به‌شێوه‌ی پراكتیكی
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان پراكتیزه بكا‌و ببێته هۆی
سه‌رنجی ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و، له ئاكام دا ببێته یه‌كێك له كۆڵه‌كه
سه‌ره‌كییه‌كانی ئالترناتیڤی كۆماری ئیسلامیی ئیران.
ج: له ئاستی سه‌راسه‌ری دا، پێویسته دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر له نێوان هه‌موو
حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی دا ده‌ست پێ بكا و،
هه‌مووان به‌دوور له چوارچێوه ته‌نگه ئیدئولۆژیكی یه‌كان، هه‌وڵی دروستكردنی
به‌ره‌یه‌كی دێموكراتیكی نیشتمانی بده‌ن‌و، وه‌ك ئاڵترناتیڤی سه‌ره‌كیی
كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌بیروڕای گشتی‌و جیهانیی بناسێنن. حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به ره‌سمیی ناسینی هه‌موو ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان،و باقی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران به كۆڵه‌كه‌یه‌كی قایم
ده‌زانێ بۆ پێك هاتنی هه‌رچی خێراتری ئه‌و به‌ره‌یه‌و ئاماده‌ی هاوكاری‌و
هاوپێوه‌ندیی پراكتیكی‌یه.
ئێمه بۆ هاوكاری و هاوپێوه‌ندی له‌و سێ ئاسته‌دا تێكۆشانی زۆرمان بووه‌و
له‌مه‌و به‌دواش خۆمان له‌و رێره‌وه‌دا به به‌رپرس ده‌زانین‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا
بۆ دیالۆگ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه هه‌ر ده‌ستێكی هارێكاری به گه‌رمی ده‌گوشین.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
به پێویستی ده‌زانم له‌م رۆژه مێژوویی‌یه‌دا جارێكی دیكه له‌سه‌ر چه‌ند
پرنسیپی نه‌گۆڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێ داگرمه‌وه
1ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له هه‌موو ئاسته‌كان‌و به‌گشتی له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ دۆزی ره‌وای كورددا، باوه‌ڕی به ئاشتی‌و دیالۆگی
بنیاتنه‌ر هه‌یه‌و هه‌میشه خۆی به پابه‌ندی ئه‌و پرنسیپه شارستانی یه
ده‌زانێ.
2ـ حیزبی دێموكرات، وه‌ك حیزبێكی دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه به‌رزه مرۆڤانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات
وه‌ك: خه‌باتی رێكخراوه‌یی، دیپلۆماتیك، راگه‌یاندن، ته‌نانه‌ت خه‌باتی
چه‌كداری وه‌ك دوایین ئامرازی خه‌بات، له كاتی پێویستدا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
3ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به هاوپه‌یمانی
ئیستراتیژیكی خۆی ده‌زانێ وله‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی توندتۆڵی نێوان ئه‌و گه‌له
بنده‌ستانه جه‌خت ده‌كاته‌وه.
4ـ حیزبی دێموكراتی كوردستان، پابه‌نده به سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان، خۆپاراستن
له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی هێزه‌كان‌و له‌سه‌ر رێزی دوولایه‌نه‌و
هاوكاریی دۆستانه پێ داگری ده‌كات.
5ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوهه‌نگاوه له‌گه‌ڵ ره‌وتی
دێموكراتیزاسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست چوونكه ته‌نیا دێموكراسی له‌و
ناوچه‌یه‌دا ده‌توانێ ئازادیی گه‌لانی بنده‌ست‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد
ده‌سته‌به‌ر بكا.
6ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پابه‌ندی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌و
خۆی له به‌ره‌ی دژه تیروریزم‌و دژه كۆنه‌په‌ره‌ستی دا ده‌بینێته‌وه.
له كۆتایی دا، به بۆنه‌ی 62هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه، سڵاوی ئه‌مه‌كداری ده‌نێرم بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤه
تێكۆشه‌رانه‌ی كه ته‌نانه‌ت بۆ رۆژێكیش بووبێت، له ریزی تێكۆشه‌رانی ئه‌و
حیزبه پڕ له شانازییه‌دا تێكۆشاون‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی ئه‌وان بۆته هۆی ئه‌وه
كه حیزبه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانه‌كانی دوژمنان‌و نه‌یاران، هه‌روا
خۆشه‌ویست‌و جێگای بڕوا‌و پشتبه‌ستنی، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد بمێنێته‌وه. پێیان
ده‌ڵێین، سڵاو بۆ له خۆبردوویی‌و ماندووبوون‌و تێكۆشانتان.
سڵاو له خه‌ڵكی كوردستان، پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكراتی كوردستان
سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و هه‌موو زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی
سڵاو له كه‌مئه‌ندامانی حیزب، شه‌هیدانی زیندووی خه‌بات
سڵاو له پێشمه‌رگه چاونه‌ترسه‌كانی حیزب‌و گه‌ل، ئاڵاهه‌ڵگرانی ماف‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
پیرۆز بێت 25ی گه‌لاوێژ، 62هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی پێشڕه‌وی
گه‌لی كورد، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
|