|
وریا بین نه‌كا گورگه‌كانی
له پێستی مه‌ڕدا دیسان‌و جارێكی دیكه به ساویلكه‌مان بزانن‌و رێگای هه‌ڵه‌ت‌و
هه‌ڵدێرمان به راسته‌ڕێ پێ‌بقه‌بڵێنن.
له سه‌یری مێژووی دوو چینی
چه‌وسێنه‌رو چه‌وساوه به‌تایبه‌ت له یه‌كسه‌د ساڵی دوایی‌دا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین
كه زۆرداره‌كان به گوێره‌ی سه‌رده‌م‌و هه‌ر جاره به شێوه‌یه‌ك چه‌وساوه‌كانیان
چاوترسێن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مر‌و فه‌رمانی ئه‌وان ده‌رنه‌چن‌و داوای
رزگاریی خۆیان نه‌كه‌ن. سه‌رانسه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له كوشتن،
زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی رزگاریخوازان به ده‌ستی چه‌وسێنه‌ران. له مێژووی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌كیشدا قاره‌مانانی زۆر سه‌ریانهه‌ڵداوه كه ئالاَی به‌ربه‌ره‌كانیان
دژی چه‌وسێنه‌ران هه‌ڵگرتووه، داوای مافی چه‌وساوه‌كانیان كردوه‌و، له‌گه‌ڵ چه‌وسێنه‌ران
رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌و له‌و رێگایه‌دا تووشی مه‌رگ‌و سووكایه‌تی‌و... بوونه‌ته‌وه.
به‌لاَم له‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌دا هیچكام له‌م دوو لایه‌نه كۆڵیان
نه‌داوه‌و بۆ به‌چۆكدا هێنانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له هه‌موو رێ‌وشوێن‌و
پیلانێك كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی كه چه‌وسێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی خۆیان كه رام كردنی چه‌وساوه‌كان
بووه كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرتووه، فریودان‌و به‌لاڕێ‌دا بردنی چه‌وساوه‌كان بووه،
به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌لاَتی زۆرداره‌كان‌و زوڵم‌و زۆری‌یه‌كه‌یان، به قانوونی
سروشت، حوكمی ئایین، عورفی عه‌شیره‌و.... به‌حیساب بێنن‌و، به‌م شێوه‌یه له
باری فیكری‌یه‌وه خه‌ڵكێكی ئارام‌و بێ‌ئیراده بۆ سواری زۆرداره‌كان په‌روه‌رده
بكه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌گشتی له كاتێكدا كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگیراوه كه سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ
نه‌یتوانیوه چاره‌ساز بێ‌و، كورسیی ده‌سه‌لاَتی چه‌وسێنه‌ران له لایه‌ن چه‌وساوه‌كان
كه‌وتۆته مه‌ترسی‌یه‌وه. مێژووی یوونانی كۆن پره له‌م یاسا‌و رێسایانه.
زۆرداره‌كان له‌م كاتانه‌دا هه‌میشه له هێندێك كه‌سانی بیرمه‌ند كه ئاماده
بوون بۆ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی خۆیان كه له‌لایه‌ن چه‌وسێنه‌رانه‌وه
بۆیان دابین ده‌كران، پشت له خه‌ڵكه‌كه‌یان بكه‌ن‌و، به لێكدانه‌وه، زمانی
پاراو، حوكمی ئایین‌و ... زۆرداره‌كان وه‌كوو كه‌سانی خاوه‌ن ماف ته‌وجیه بكه‌ن‌و
ره‌وایه‌تی‌یان پێ‌ببه‌خشن. ئاسه‌واری ناله‌باری ئه‌م شێوه به‌ربه‌ركانی‌یه زۆر
له زه‌بروزه‌نگ نواندنی زۆرداره‌كان رووخێنه‌رتر بووه‌و، هێندێك جار بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی رزگاریی چه‌وساوه‌كان به سه‌دان ساڵ وه‌دوا بكه‌وێ.
له ئێرانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پیاوانی ئایین كه
له ده‌رباری شا مووچه‌و خه‌لاَتیان وه‌رده‌گرت، پاشایان به سێبه‌ری خوا له سه‌ر
زه‌وی (ظل الله) به خه‌ڵك ده‌ناساند‌و خه‌ڵكیان وا حاڵی ده‌كرد كه له‌باری
ئایینی‌یه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه پێڕه‌وی له فه‌رمانی پاشا‌و قانوونه‌كانی
بكه‌ن‌و، ملبادان له ئه‌مری وی، ملبادانه له ئه‌مری خوا.
له مێژووی كورده‌واریی خۆشمان‌دا له‌و نموونانه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به شێوه‌ی
جۆراوجۆر ده‌بینرێ. من بۆخۆم له ناوچه‌ی سندووس كه تێدا ژیاوم، پێش چاكسازی زه‌وی
(اصلاحات ارچی) له ساڵه‌كانی 1341و 42ی هه‌تاوی، دیومه كاتێك كه گزیرو
كوێخای ئاوایی خه‌ڵكیان ده‌برد بۆ بێگاری ئاغا‌و خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تیان
ده‌رده‌بڕی، مه‌لای ئاوه‌دانی لێیان قه‌ڵس ده‌بوو و ناره‌زایه‌تیی ئه‌وانی به
نافه‌رمانی له شه‌رعی ئیسلام ده‌زانی. ته‌نانه‌ت به دوای چاكسازی زه‌وی له
لایه‌ن شاوه كه زه‌وی خاوه‌ن مڵكه گه‌وره‌كان به سه‌ر جووتیاره‌كاندا دابه‌ش
كرا، ئه‌و مه‌لایانه به خه‌ڵكیان ده‌گوت كه نوێژ‌و تاعه‌تیان له لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه قبووڵ ناكرێ، چوونكه ئه‌و زه‌وی‌یانه‌ی ئه‌وان نوێژی له سه‌ر ده‌كه‌ن
هی خاوه‌ن مڵكه‌كانه‌و ئێستا لێیان داگیر كراوه‌و، تاعه‌ت كردن له سه‌ر مڵكی
داگیركراو دروست نیه. به‌هۆی ئه‌م ته‌بلیغاته‌وه سه‌ریان له جووتیاری هه‌ژار
شێواندبوو، هه‌ر بۆیه به‌دوای چاكسازی زه‌وی كه زه‌وی‌یه‌كه درابوو به
جووتیاره‌كه، كه‌م نه‌بوون ئه‌و جووتیارانه‌ی كه باوه‌ڕی ئایینی‌یان به‌هێز بوو،
بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ‌و تاعه‌تیان له سه‌ر زه‌وی‌یه‌كان قبووڵ بێ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
هه‌موو ئه‌و ره‌سم‌و رسووماته‌ی كه وه‌ك بێگارانه، مه‌رانه‌و.... ده‌درا به
خاوه‌ن مڵك، بۆیان ده‌بردنه ماڵێ‌و پێشكه‌شیان ده‌كردن.
بێجگه له ته‌وجیهاتی ئایینی بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌لاَتی زۆرداره‌كان، كه‌سانی
خوێنده‌وار، شاره‌زا به سایكۆلۆژی خه‌ڵك‌و قسه‌زان، له خزمه‌تی ده‌زگای زوڵم‌و
زۆردا بوون بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵك‌و به‌رحه‌ق نیشاندانی زۆرداره‌كان، جا له هه‌ر
سه‌رده‌مێكدا به شێوه‌یه‌ك. له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی پاشایه‌تی‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
جاروبار له‌و كه‌سایه‌تی‌یه رووناكبیرو خوێنده‌وارانه‌یان كه‌ڵك وه‌رده‌گرت كه
پێشتر له دژی رێژیمی پاشایه‌تی به‌ربه‌ره‌كانیان كردبوو و له‌و پێناوه‌دا
زیندانی كرابوون. له زینداندا له ژێر ئه‌شكه‌نجه كه‌سایه‌تی‌یان ورد ده‌كردن‌و،
دوای ئه‌وه به پاره‌و به‌خشینی به‌رپرسایه‌تی به‌رز له ده‌زگا حكوومه‌تی‌یه‌كاندا
ته‌ماعیان وه‌به‌ر ده‌نان‌و ده‌یانكردن به دۆعاگۆی خۆیان. ئه‌و كه‌سانه زۆرتر له
دام‌و ده‌زگا راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی وه‌ك رۆژنامه، رادیۆ‌و تلویزیۆندا كاریان
پێ‌ده‌سپاردن تا به قه‌دو بالاَی ده‌سه‌لاَتیان هه‌ڵگوتبایه. رێژیمی ملهوڕی
پاشایه‌تی‌یان به حكوومه‌تێكی پێشكه‌وتوو و عادڵ به خه‌ڵك نیشان ده‌دا‌و دروست
كردنی جاده‌یه‌كی بێ‌بایه‌خیان بۆ گوندێك، یان دروستكردنی مه‌دره‌سه‌یه‌كیان له
شوێنێك ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌كرده‌وه كه بۆ كه‌سێكی شاره‌زای وه‌زعه‌كه نه‌بوایه
پێی وابوو ولاَت بۆته شامی شه‌ریف.
رێژیمی كۆماری ئیسلامیش كه یه‌كێك له رێژیمه دواكه‌وتووه‌كانی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستی‌یه،
بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاَتی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی ئێران‌و، یه‌ك له‌وان خه‌ڵكی
كورددا، له‌م ئه‌زموونه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. ده‌توانین بڵێین رێژیم له‌و راستایه‌دا
له هه‌موو سیستمه تۆتالیتاره‌كانی پێش خۆی كارئامه‌تر‌و به ئه‌زموونتره. ئه‌و
رێژیمه هه‌ر له سه‌رتاوه بۆ ره‌وایی ده‌سه‌لاَتی خۆی له هێزو توانای فكری
عه‌وامخه‌ڵه‌تێنانه‌ی ده‌یان‌و سه‌دان هه‌زار مه‌لا‌و هه‌موو كه‌ره‌سه‌ی راگه‌یاندنی
ولاَت‌و ته‌نانه‌ت مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرت‌و، به‌م چه‌شنه توانی
مێشكی گه‌نجه‌كان بشواته‌وه‌و سه‌دان هه‌زار له‌وان بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مینه‌كان
له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی 8ساڵه‌ی ئێران‌و عێراق به‌كوشت بدا، یان ده‌سته ده‌سته
ئه‌و لاوه فریوخواردوانه چه‌كدار بكا‌و بیاننێرێته كوردستان، توركه‌مه‌نستان‌و
باقی ئه‌و شوێنانه‌ی ئێران كه ده‌نگی مافخوازی خه‌ڵكی چه‌وساوه به‌رز ده‌بۆوه.
بۆ ئه‌وه‌ی به تاوانی دژی شۆڕش، جاسووسی ئه‌مریكاو شووره‌وی، ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌ب،
كافرو... كۆمه‌ڵكوژ بكرێن. ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ئه‌و نه‌ته‌وه مافخوازانه‌شدا
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تێ‌نه‌گه‌یشتووی ئاماده ده‌كرد‌و به پێدانی پاره‌و ئیمكاناتی
باشی ژیان فریوی ده‌دان‌و به‌ری ده‌دا گیانی هاوره‌گه‌ز‌و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان
كه بۆ دابینكردنی مافی مرۆڤانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێژیم به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كرد.
ئێمه هه‌موومان ئه‌و سه‌رده‌مانه‌مان له كوردستان به‌چاوی خۆمان دیتوه‌و به‌داخه‌وه
ئێستاش ده‌یبینین.
به‌لاَم رێژیم دوای نێزیك به بیست‌و پێنج ساڵ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌م
شێوه‌یه نه‌ك هه‌ر له ئامانجه‌كانی خۆی‌دا كه بێده‌نگ كردنی خه‌ڵكی ناڕازی
بوو سه‌رنه‌كه‌وت به‌ڵكوو رۆژبه‌ڕۆژ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزتر بووه‌و، ئه‌و ده‌نگه
به یارمه‌تی پێوه‌ندی‌یه‌كانی خێرای سه‌رده‌م به گوێی هه‌موو خه‌ڵكی دنیا گه‌یشت.
بۆیه ئه‌مجاره پێویست بوو كه‌سانێك له نێو هه‌ركام له نه‌ته‌وه بنده‌ست‌و ماف
پێشێلكراوه‌كاندا فریای رێژیم بكه‌ون كه رواڵه‌تێكی جیاواز له مه‌لاكانیان هه‌بێ.
خاوه‌ن پله‌ی خوێندنی بالاَ له دانشگاكان‌و تیئۆری نوێ بن‌و له هه‌ر جێگایه‌ك
تیئۆری مه‌لاكان له كورتیی دا، له تیئۆری تیئۆری‌زانه‌كانی رابردوو جا چ
ئێرانی بن یا ده‌ره‌كی كه‌ڵك وه‌ربگرن، به كورتی پێویست بوو ئه‌و كه‌سانه له
ژماری رووناكبیران بناسرێن بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی رووناكبیری‌یه‌وه مێشكی گه‌نجه‌كان‌و
رۆڵه وشیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكۆڵن‌و ـ "دز كه به چراوه بچێته دزی كه‌ره‌سه‌ی
هه‌ڵبژارده‌تر ده‌دزێ" (دزد چون با چراغ آید گزیده‌تر برد كالا) ـ وایان لێ حاڵی
بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له نێو
حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردوویانه‌و
له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆیان به‌خشیوه، هه‌موو له هه‌ڵه‌دا بوون‌و نه‌ده‌بوایه
ئه‌و رێگایه هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكوو باشتر ئه‌وه بوو هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می هاتنه
سه‌ر حوكمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌سلیمی ویست‌و داخوازی ده‌سه‌لاَتداران
بوایه‌ن جا ئه‌وده‌م رێژیم به‌زه‌یی‌یان به‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌هاته‌وه‌و مافه‌كانی ئه‌وانیان
پێشكه‌ش ده‌كرد.
له كوردستاندا وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی ئێران، ئێمه ئێستا له راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كاندا
رۆژانه چاومان به‌و شێوه ته‌بلیغاته ده‌كه‌وێ كه كه‌سانی به‌ناو رووناكبیر ده‌رخواردی
خه‌ڵكی ده‌ده‌ن. ئه‌و به‌ناو رووناكبیرانه به‌ربه‌ره‌كانی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ریزی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كاندا به‌ته‌واوی ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و
به‌م چه‌شنه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ره‌وایی ته‌واو ده‌به‌خشن به‌و سه‌ركوت‌و
ناعه‌داڵه‌تی‌یانه‌ی كه رێژیم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی ناڕازی كردوویه‌تی.
من له‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌مدا
ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌و بۆچوونانه دێنمه‌وه كه ئه‌و كورده رووناكبیرانه! له
نووسراوه‌كانی خۆیاندا باسیان لێوه كردوه:
حسین محمدزاده ده‌نووسێ: "ئه‌گه‌ر
كۆبه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی ئاغای هوشمند (احسان) له "چشم انداز"ی 1و 2و
گۆڤاری "گفتگو"دا بكه‌ین ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه كه كورد بوونی نیه
كورده‌كان هه‌ن، قه‌وم به واتای خزمایه‌تی‌یه، كولتووری ئه‌وان پچڕ پچڕه، شتێك
له‌و نێوه‌دا به ناوی جوولاَنه‌وه به‌حیساب نایه، حیزبه‌كانی ئه‌وان پیلانی
بێگانه‌كانن. كۆماری مه‌هاباد به‌هۆی ئینگلیسی‌یه‌كان‌و حیزبی هیوا به‌هۆی
رووسه‌كان دروست بووه‌و رێبه‌رانی ئه‌وانه تاوانبارن، قاسملوو سه‌هیۆنیسته، به‌عسی‌یه،
قاتڵی ئه‌حمه‌د ته‌وفیقه، قازی محه‌ممه‌د گورجی‌یه‌و لیباسی رووسی له‌به‌ر
كردووه‌و...".1
"عرفان قانعی فرد " ده‌ڵی: "له سه‌ره‌تای كار ـ واته رۆژانی شۆڕش ـ له پێش
ئه‌وه‌ی‌دا كه خۆمان به ده‌وڵه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت به خۆمان به‌وچه‌شنه بناسێنین،
ئێمه بۆچی ده‌بێ وا به بێ‌ئه‌زموونی ره‌فتارمان بكردبایه‌و، به هه‌راو
هووریا لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆمان (مه‌به‌ستی رێژیمه) به‌وه ته‌شویق كردبا كه
دار‌و گۆپاڵ له سه‌ر سه‌رمان به‌رز كاته‌وه".2
"كاره‌كانمان به نه‌زانی كرد، نه تێگه‌یشتنی سیاسیمان هه‌بوو و، نه زه‌ین‌و
بیری مێژوویی، بووین به كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌لاَت‌و كایه‌ی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانمان
پێ‌ده‌ده‌ن‌و توانایان هه‌یه، كارێكی بنه‌ڕه‌تی‌و پسپۆڕانه‌ی شوێندانه‌ریشمان
نه‌كرد، به‌م چه‌شنه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین له‌و مه‌یدانی شه‌تره‌نجه‌دا كایه‌كه
ببه‌ینه‌وه؟"3
"ده‌بێ ئه‌و راستی‌یه بسه‌لمێنین كه جوولاَنه‌وه‌ی سیاسی له كوردستانی ئه‌مڕۆدا
فكری گشتی توێژه‌كانی خه‌ڵكی نیه‌و تا كولتورسازی‌و ناساندنی ناسنامه دروست
نه‌كرێ، سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووتر له تایفه‌گه‌ری‌و عه‌شایری بوون سه‌ر هه‌ڵنادا."4
"به‌لاَم ئه‌گه‌ر له جیاتی تۆڕێكی ماهواره‌یی، رۆژنامه‌و... ئه‌گه‌ر سه‌دان به‌رانبه‌ری
دیكه به‌هێز بكرێن (مه‌به‌ستی حیزبه كوردی‌یه‌كانه) ته‌نیا ئابڕووی خۆیان ده‌به‌ن‌و
زه‌حمه‌تی خه‌ڵكی كورد زیاتر ده‌كه‌ن ... ئیدی خه‌ڵك تاوانی نه‌زانكاری‌و تێنه‌گه‌یشتنی
ئه‌وان ناده‌نه‌وه ... چونكه ئه‌وان له خه‌ڵك‌و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دابڕاون،
چوونكه ده‌ستیان بۆ چه‌ك بردووه‌و خۆیان ناو ناوه "معاند" ناتوانن له جوولاَنه‌وه‌ی
كۆمه‌لاَیه‌تی، كولتووری‌و سیاسی نێو كۆمه‌ڵ نفووزیان ببێ."5
دیاره ئاغای قانیعی فه‌رد هه‌ر ته‌نیا حیزبه‌كان نه‌فی ناكاته‌وه به‌ڵكوو سه‌باره‌ت
به تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردیش به گشتی گومانی هه‌یه‌و پێی وایه: "له
كوردستانی ئێمه‌دا كه‌سێك كتێب‌و رۆژنامه‌و بابه‌تی چه‌ند ناخوێنێته‌وه‌و دوای
ئه‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندنی هزرو راده‌ی تێگه‌یشتن‌و حاڵی بوونی خۆی له سه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ ..... ئه‌م گاڵته‌ی رووداوانه نیشانه‌ی
نه‌بوونی عه‌قلاَنییه‌ت‌و كزی كولتوور له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی‌دایه .... ."6
فاروق كه‌یخۆسره‌ویش هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانی خۆی له نووسین‌و قسه‌كانی‌دا وه‌گه‌ڕ
خستووه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایی ببه‌خشێته هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان‌و
جینایه‌ته‌كانی خاڵخاڵی‌و باقی فه‌رمانده‌ره ورد‌و درشته‌كانی رێژیم له كوشتن‌و
سووتاندندا. من لێره ته‌نیا پاراگرافێك وه‌ك نموونه‌ی مشت له خه‌روه‌را دێنمه‌وه:
"له هه‌لومه‌رجێكدا كه ده‌مانتوانی له كه‌ش‌و هه‌وای ئازادی پاش سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش له دێموكراسی‌و گه‌لسالاری چێژمان وه‌رگرتبا‌و به وته‌ی خوالێخۆشبوو
دوكتور قاسملوو به ته‌مرینی دێموكراسی، كۆمه‌ڵگای دیكتاتۆری لێدراوی ئێران‌و
كوردستان‌مان گۆڕیبا به یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی كۆمه‌لاَنی نموونه‌ی دنیای ئه‌مڕۆ،
به كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له‌و ئازادی‌یانه‌ی كه دوای رووخانی رێژیمی
دیكتاتۆری شا وه‌چه‌نگ كه‌وتبوون، كوردستان‌مان كرد به مه‌یدانی رمبازێنی به‌كرێگیراوانی
ملهوڕی‌و، هه‌لومه‌رجێكمان پێكهێنا كه رێژیم به هێزه نیزامی‌و ئینتیزامی‌یه‌كانی
بۆ پێكهێنانی ئاسایش، ناوچه‌ی كوردستان زیاتر له رابردوو بكا به ناوچه‌یه‌كی
میلیتاریزه".7
عه‌بدوڵلاَ ره‌مه‌زانزاده له وتووێژێكدا كاتێك لێی ده‌پرسن "مادام قه‌ومیه‌ته‌كان
له باری یاسایی‌یه‌وه ئیزنی دامه‌زراندنی حیزبیان پێ‌نادرێ، چۆن ئێوه
گوتووتانه حیزبه دژبه‌ره‌كانی كوردی (دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه) چه‌كه‌كانیان دابنێن‌و
بێن كاری سیاسی بكه‌ن؟"
وه‌لاَم: "كاتێك چه‌كت وه‌لانا ئه‌وجاره ئه‌وه گرفتی حكوومه‌ته كه ده‌بێ
گرفتی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكا. ئه‌وه ئیدی گرفتی حیزبه‌كانی كوردی نیه. ئێستا
حكوومه‌تی ناوه‌ندی پاساوی له به‌رده‌ست دایه بۆ سه‌ركوتی حیزبه‌كانی (گروه‌های)
كوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارن. ئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌وان چه‌كه‌كانیان وه‌لا نا
ئه‌وده‌م گرفتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ست پێ‌ده‌كا، كه ده‌بێ ته‌كلیفی خۆی
له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه نیازی تێكۆشانی سیاسی یاسای‌یان هه‌یه روون بكاته‌وه. ئه‌و
ده‌بێته ویستی یه‌كه‌می حیزبه‌كان‌و گرفتی یه‌كه‌می حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه
ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكا.
پرسیار: "به‌لاَم ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م داخوازی‌یانه به نایاسایی ده‌زانی،
واته تۆ به پێی ئه‌م یاسایه مافی تێكۆشانت نیه تا به پرسی تۆ وه‌لاَم بداته‌وه."
ولاَم: "به‌هه‌رحاڵ تۆ داخوازی‌یه‌كی سیاسی ـ مه‌ده‌نیت هه‌یه بۆ پێكهێنانی
كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ی داخوازێكی سیاسی بێته دی. ئه‌وه پرسی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی‌یه،
ئیتر پرسی گرووپه كوردی‌یه‌كان نیه. ئه‌وده‌م گرووپه كوردی‌یه‌كان ناكه‌ونه به‌ر
ره‌خنه. تا ئه‌و كاته ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌كان هه‌ڵسووڕانیان
هه‌بێ."8
ئایا ئه‌م قسانه له رووی
ناشاره‌زایی‌یه؟
نووسه‌رانی ئه‌م بابه‌تانه‌و
كه‌سانی دیكه‌ش له‌م چه‌شنه، كه‌سانێك نین كه دوور له ئێران بن‌و خه‌به‌رو باسه‌كانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له رۆژنامه‌كاندا بخوێننه‌وه‌و له تلویزیۆنه‌كان بیبینن‌و
بیبیسن. ـ هه‌رچه‌ند كه‌سێك كه ته‌نیا رۆژنامه‌كان له سه‌ر ئێران بخوێنێته‌وه
گاڵته‌ی به‌و قسانه دێ ـ ئاغای قانیع فه‌رد زۆر باش ده‌زانێ ده‌ردی گه‌لی
كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌وه‌ی ئێستا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
به سه‌ریان دێ هی ئه‌وه نیه له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی چه‌كداری به‌رگری‌یان
له مافی نه‌ته‌وایه‌تیان كردووه، چوونكه ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد به بۆچوونی به‌ڕێزیان
ئه‌و تاوانه! گه‌وره‌ی كردووه ـ كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیش بیبه‌خشێ ئاغای
قانیعی فه‌رد نایبه‌خشێ ـ خۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ئه‌هواز، به‌لووچه‌كان،
توركمه‌نه‌كان‌و توركه‌كان ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان نه‌كردوه، ئه‌دی بۆچی به
مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان شاد نه‌بوون‌و، له‌و مه‌یدانی شه‌تره‌نجه‌دا كایه‌كه
نابه‌نه‌وه؟ خۆ ئه‌وان ناوی خۆیان نه‌ناوه "معاند".
یان ئاغای كه‌یخۆسره‌وی باش ده‌زانێ كه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش كه‌ش‌و هه‌وای
ئازادی نه‌بوو، به‌ڵكوو پاك كردنه‌وه‌ی دانشگاكان‌و مه‌ئمووری‌یه‌تی خاڵخاڵی بۆ
كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد. كاك فاروق باش ده‌زانێ كه هاوڕێ‌و هاوبیرانی ئه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا به ناوی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران په‌یڕه‌وانی كۆنگره‌ی چوار" ئینشعابیان خسته ناو حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران كه هێزێكی سه‌ره‌كی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیم بوو، ده‌ستیان
به ستایشی كۆماری ئیسلامی كرد. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر چه‌كیان دانا‌و ته‌سلیمی
رێژیم بوونه‌وه‌و بوون به هاوسه‌نگه‌ری پاسداره‌كان له شاره‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت
تێكۆشه‌رانی حیزبه كوردی‌یه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان بۆ ئاشكرا كردن‌و به‌گرتیان
ده‌دان، باشیان له‌بیره كه چه‌ندیان به قه‌دو بالاَی رێژیم‌دا هه‌ڵگوت‌و به
رێژیمێكی شۆڕشگێریان وه‌سف كرد، به‌لاَم نه كاك فاروق‌و نه حیزبه‌كه‌ی نه‌یانتوانی
"كوردستان بگۆڕن به یه‌كێك له كۆمه‌ڵگاكانی كۆمه‌لاَنی نموونه‌ی دنیای ئه‌مڕۆ".
ئاغای ره‌مه‌زانزاده زۆر چاك شاره‌زای ئه‌و راستی‌یه‌یه كه ئه‌گه‌ر كورده‌كان
چه‌كه‌كانیان وه‌لا نێن‌و بێنه‌وه به‌ر ده‌ستی ره‌حمه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یه‌كه‌ی
وی، ئیزنی تێكۆشانی سیاسی‌و دامه‌زراندنی حیزبیان پێ‌نادا‌و، پرسه‌كه‌یان هه‌ر
به‌و شێوه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه پرسی ژنان، كرێكاران، مامۆستایانی قوتابخانه،
رۆژنامه‌نووسان‌و... چاره‌سه‌ر ده‌كا. خۆ ئه‌م گرووپ‌و كه‌سایه‌تی‌یانه هیچكامیان
ده‌ستیان بۆ چه‌ك نه‌بردووه.
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده ساكاره كه پێموایه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه
هۆیانه هیچ به‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێویست ناكا، چوونكه نه‌ك هه‌ر
رووناكبیرانی راسته‌قینه‌و شۆڕشگێڕ به‌ڵكوو هه‌مووكه‌س لێی روونه كه كۆماری
ئیسلامی‌یه‌ك كه به‌زه‌یی به خه‌ڵكێك كه سه‌ره‌تایی‌ترین مافی خۆیان وه‌ك
پۆشینی لیباس به‌دڵی خۆیان داوا ده‌كه‌ن نایه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئیزن نادا كه
حیزبێكی ئیسلامی له چه‌شنی ئیسلامی‌یه‌كه‌ی خۆی پێك بێ، باسكردن له مافه‌كانی
دیكه‌و پێكهێنانی حیزب بۆ داوای نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسی له‌گه‌ڵ چ ولاَمێك
رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
مه‌به‌ست له وه‌ڕێ‌خستنی ئه‌م ته‌بلیغاته چیه؟
به بۆچوونی من رێژیمی كۆماری ئیسلامی زۆر به پیلان‌و لێ‌وردبوونه‌وه ئه‌م
باسه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه‌و، ئه‌گه‌ر جێ بگرێ زۆر مه‌ترسیداره:
یه‌كه‌م:
دوای نزیك به سی ساڵ له ده‌سه‌لاَتی پڕ له شووره‌یی كۆماری ئیسلامی، به
پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئاغای قانێعی فه‌رد، ئێستاش جوولاَنه‌وه̴ |