|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
وته‌كانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له رێوڕه‌سمی
فستیڤاڵی منداڵاندا | |
22-07-1386
منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان!
دایك‌و بابی منداڵه‌كان‌و هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی حیزب به‌شدارین
له رێوڕه‌سمی كۆتایی فستیڤاڵه‌كه‌تانداو، له‌و خۆشی‌و شادییه‌دا كه ئێوه
تێیدا هه‌ن، ئێمه‌ش به‌شدارین. ئێمه ئاگادار بووین كه چه‌ند رۆژێكه |
 | |
به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ
و پڕ له "فه‌عالییه‌ت"و تیكۆشان‌و هه‌ڵسوڕان له ژێر رێنوێنی مامۆستاكانی ئه‌و
به‌شه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و، هه‌ر ده‌شمانزانی كه فیستیواڵه‌كه‌تان به سه‌ركه‌وتنه‌وه
كۆتایی پێ دێ، ئێستاش هه‌موتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماندو بوون له كار‌و فه‌عالییه‌ته‌كاندا
به‌ڵام خۆشحاڵ‌و شادن. هه‌روه‌كو ئێستا دیتمان‌و ئه‌وه‌ش جێگای خۆشحاڵی‌و شادی
ئێمه‌یه. ئیمه ئاره‌زومان شادی‌و خۆشحاڵی ئێوه‌ی مناڵانی خۆشه‌ویسته. یه‌كێك
له به‌رنامانه‌ی كه له فستیڤاڵه‌كاندا ئێمه هه‌میشه له‌به‌رچاوی ده‌گرین و
هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و راده‌سپێرین به مامۆستاكانی كه ئه‌و به‌رنامانه رێك ده‌خه‌ن،
رۆحی ته‌بایی، خۆشه‌ویستی‌و گیانی لێبورده‌یی‌یه. چونكه له پێش هه‌مو ره‌قابه‌تێكی
دۆستانه‌دا ئه‌وه‌ی كه "موهیمه"، پێكه‌وه كاركردن، هه‌ماهه‌نگی‌و سه‌ركه‌وتنی
پێكه‌وه‌یه. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه كه نه‌ك هه‌ر له فستیواڵی منداڵانی ئێمه‌دا،
ده‌بێ له‌به‌رچاوی بگیرێ، ئوسوله‌ن له فیستیڤاڵه گه‌وره‌كانی جیهانیدا وه‌كو
بازییه‌كانی ئۆله‌مپیكیش، رۆحی ته‌بایی، خۆشه‌ویستی‌و یه‌كترناسین‌و پێكه‌وه
كاركردن له دنیای پێشكه‌وتوی ئه‌وڕۆدا مه‌به‌سته ـ ئێستا باس له‌وه ناكه‌م كه
كایه‌كانی ئۆله‌مپیك به‌داخه‌وه ئێستا زۆرتر وه‌كو مه‌سه‌له‌ی تیجاره‌تی
لێهاتوه‌ـ له ئه‌ساسدا دامه‌زرانی كایه‌كانی ئۆله‌مپیكی جیهانیش هه‌ر به‌و مه‌به‌سته
پێكهاتوه، به‌ڵام ئێمه به‌دور له‌و رۆحیاته تێده‌كۆشین كه منداڵه‌كانمان له
منداڵییه‌وه به رۆحی خۆشه‌ویستی‌و هاوكاری‌و سه‌داقه‌ت‌و سه‌میمییه‌ت په‌روه‌رده
بكه‌ین. ئه‌ویش له مه‌یدانه‌كانی ره‌قابه‌ت‌و كایه‌كانی وه‌رزشی‌و مسابقاتێكدا
هه‌یه كه ئێوه له‌و فستیواڵه‌دا له به‌شێكی زۆری‌دا به‌شداریتان كردوه، ده‌بینین
چۆن رۆحی هاوكاری كردن‌و، كاری ده‌سته‌جه‌معی، ده‌توانێ گروهێك‌و، تاقمێك، سه‌ركه‌وتو
بكا. چۆن دابه‌شكردنی نه‌قش‌و وه‌زیفه‌ی هه‌ركام له‌و كه‌سانه‌ی كه له كایه‌كاندا
به‌شدارن، ده‌توانێ ته‌ئسیر له به‌شه‌كانی دیكه‌ش دا دابنێ. ئه‌وه به مه‌عنای
ئه‌وه‌یه كه له‌و كایه‌و له‌و بازییانه‌دا كه ئێمه تێیدا به‌شدارین منداڵه‌كانمان
تێیدا به‌شدارن، هه‌ر له منداڵییه‌وه فێریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌مو پێكه‌وه
تێبكۆشن بۆ سه‌ركه‌وتنی گشتی، نه‌ك هه‌ركه‌س رۆحی سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی‌و قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و گروهی خۆی له‌به‌رچاو بێ. بۆیه ئه‌ساسی رۆحی هاوكاری
كردن له فستیڤاڵه‌كاندا، له موسابقاتی وه‌رزشی‌و رقابه‌ته وه‌رزشییه‌كاندا كه
له نێو ئێمه‌دا دۆستانه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رۆحیاته په‌روه‌رده بكه‌ین. ئه‌و
رۆحیه گه‌وره‌یه كه هه‌مومان به سه‌ركه‌وتنی یه‌كتری خۆشحاڵ بین. ئه‌گه‌ر
گروهێك له كایه‌یه‌كدا، له به‌شێكدا ده‌یباته‌وه، هه‌مومان پێی خۆشحاڵ بین. ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له تیمه‌كه‌ماندا پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست دێنێ، هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌و
تیمه پێی خۆشحاڵ بن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه دۆڕاندویانه. چونكه لێره‌دا مه‌سه‌له
دۆڕاندن‌و بردنه‌وه نیه، مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی كه كاره‌كانمان به‌رینه پێشێ. زۆرجاری وایه ئه‌و رۆحیه گه‌وره‌ییه
له نێو ئێمه گه‌وره‌كاندا لاوازه، زۆرجار قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی، فه‌ردی،
یان بنه‌ماڵه‌یی ده‌بێته هه‌ده‌ف‌و ئامانجمان. نه‌تیجه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه كه
ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان سه‌رده‌كه‌وێ، كه‌سێكمان پێشكه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ، ئه‌وی دیكه
پێی خۆشحاڵ نیه، له حاڵێكدا ئه‌وه گیروگرفتێكی گه‌وره‌ی ده‌رونیمان بۆ ساز ده‌كا.
به‌ڵام خۆشحاڵی ئێمه ئه‌و كاته‌یه كه هه‌مومان به‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كتر خۆشحاڵ
بین، ئه‌وده‌م هه‌میشه خۆشحاڵین چونكه هه‌میشه خه‌ڵكی سه‌ركه‌وتومان له‌نێودا
هه‌یه. جاری وا هه‌یه له موسابقاتی وه‌رزشیدا ئه‌و هه‌ست‌و سۆزه ئینسانییه
فه‌رامۆش ده‌كرێ‌و مه‌یدانه‌كان ده‌بنه مه‌یدانی رقابه‌تێَكی نا دۆستانه، وه‌زیفه‌ی
راهێنه‌ره‌كه‌یان‌و ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه زه‌حمه‌ت ده‌كێشن بۆ پێكهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌و فستیڤاڵه وه‌رزشییانه ده‌بێ وریا بن له‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ده‌فه گه‌وره‌یه‌ی
كه ئێمه كاری بۆ ده‌كه‌ین‌و زه‌حمه‌تی بۆ ده‌كێشین، قه‌د له‌بیر نه‌چێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین وه‌كو حیزب، وه‌كو دایك‌و بابه‌كان، وه‌كو مامۆستاكان، ئه‌و
منداڵه خۆشه‌ویستانه‌مان له ئێستاوه به‌و شێوه‌یه بار بێنین كه هه‌ماهه‌نگ بن،
به سه‌ركه‌وتنی یه‌كتری خۆشحاڵ بن له جیاتی ئه‌وه‌ی كه تیمێك دۆڕاندی یان
نه‌فه‌رێك له كایه‌یه‌كدا دۆڕاندی یان له موسابقه‌یه‌ك دۆڕاندی، له فكری ئه‌وه‌دا
بێ كه رقی له لایه‌نه‌كه‌ی كه بردویه‌ته‌وه یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه بردویه‌ته‌وه
هه‌ستێ، هه‌وڵ بدا لێی فێر بێ، زیاتر زه‌حمه‌ت بكێشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی
دیكه ئه‌و سه‌ركه‌توو بێ. یانی رقابه‌ته‌كه بێته ره‌قابه‌تێكی "موسبه‌ت" به‌ته‌واوی
مانا. ئه‌وه كارێكه كه له سه‌ره‌تاوه فێرمان ده‌كا كه ئه‌گه‌ر گه‌وره بووین
له كۆمه‌ڵگای خۆماندا مه‌سئولییه‌تمان به‌ده‌سته‌وه بوو، چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ جه‌معدا
كار بكه‌ین. چۆن بتوانین پێكه‌وه كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌وپێش به‌رین، ژینگه‌كه‌مان
بپارێزین، نیشتمانه‌كه‌مان بپارێزین. له‌بیرتان نه‌چێ خۆشه‌ویسته‌كان ئێوه له ته‌مه‌نی
خۆشه‌ویستیدان، له ته‌مه‌نی سه‌داقه‌ت‌و پاكی دان، ده‌بێ ئه‌و دنیایه‌ی ئێوه
بپارێزرێ، مامۆستاكان‌و دایك‌و بابه‌كان، هه‌مویان ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه ئه‌و
دنیایه بۆ ئێوه ئاماده بكه‌ن. له فكری پێكهێنانی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كتری
بن، له باتی "رقابه‌تی مه‌نفی"و رق له‌یه‌كتری هه‌ستان. لێره‌دا به پێویستی
ده‌زانم ئێستاكه ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا
شاهیدی كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان ده‌بین‌و به میلیۆنان له منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانمان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌ده‌ره‌سه‌كان‌و، دوباره پێكه‌وه له كلاسی مه‌دره‌سه‌كان، له
مه‌یدانه وه‌رزشییه‌كاندا، ئاماده ده‌بن، یادێكی وان بكه‌ینه‌وه. ئه‌من هه‌ر له
ئێستاوه له هه‌مو منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی كوردستان، چ ئه‌وانه‌ی كه له
تاراوگه‌دان‌و چ ئه‌وانه‌ی كه له نێوخۆی كوردستان دان، به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
ساڵی تازه‌ی خوێندن، پیرۆزبایی ده‌كه‌م. هیوادارم كه ئه‌وساڵ ساڵێكی باشتر له
ساڵانی رابردوومان هه‌بێ. بێگومان ئێمه هه‌مومان چ وه‌كو دایك‌و بابه‌كان چ وه‌كو
منداڵه‌كان ره‌نگه زۆرمان گله‌یی هه‌بێ له‌وه‌ی كه له‌و مافانه‌ی ده‌بێ
بمانبێ زۆر جاری وایه به‌ده‌ستمان ناگا. ژیانی هه‌نده‌ران‌و گیروگرفت‌و
موشكلاتێكی كه له‌سه‌ر رێگای ژیانی ئێمه له په‌نابه‌ری دا هه‌یه چ به گه‌وره‌كانمانه‌وه
چ به منداڵه‌كانمانه‌وه له زۆر مافی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای خۆمان بێ‌به‌ش كردوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موی ئه‌وانه‌دا پێم خۆشه بزانن كه ئێوه منداڵانی خۆشه‌ویست،
هێندێك مافتان به‌ده‌ست هێناوه كه منداڵه‌كانی ئێمه له كوردستانی ئێران‌دا لێی
بێ‌به‌شن. ئه‌وه‌ی كه ئێوه به لیباس‌و جل‌وبه‌رگی كوردی دێن نمایش ده‌ده‌ن،
سرودی نیشتمانی فێر ده‌بن، سرودی خۆشه‌ویستی فێر ده‌بن، به زمانی كوردی ساڵی
خوێندنتان له مه‌دره‌سه ده‌ست پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه مافێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ن
كه هاوته‌مه‌نه‌كانی ئێوه له ئێران‌دا لێی بێ‌به‌شن‌و ئه‌وه ده‌ردێكی گه‌وره‌یه
بۆ ئێمه، بۆ هه‌مومان. منداڵه‌كانی ئێمه له كوردستاندا كه چه‌ند رۆژێكی دیكه
ده‌چنه‌وه مه‌دره‌سه‌ی، ده‌بێ كاروباری مه‌دره‌سه‌یان به زمانی فارسی ده‌ست
پێبكه‌ن. زمانێك كه له سه‌ره‌تاوه هیچی لێ‌نازانن. ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان نیه
له‌سه‌ر كلاسی ده‌رسه‌كاندا به زمانی زگماكی خۆیان كه زمانی كوردییه قسه بكه‌ن.
مامۆستاكان مه‌جبور ده‌كرێن كه به زمانی فارسی له‌گه‌ڵیان بدوێن. ئه‌وان ده‌بێ
مه‌دره‌سه‌كانیان به سرودی پێداهه‌ڵكوتن به خومه‌ینی‌و حكومه‌تی كۆماری
ئیسلامی ده‌ست پێبكه‌ن، حكومه‌تێك كه ئه‌وانی له هه‌مو مافه ئینسانییه‌كان‌و
مافی منداڵ بێ‌به‌ش كردوه. له باتی خۆشه‌ویستی، تۆی رق‌و قینی له دڵی ئه‌واندا
چاندوه. ئه‌وان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ خۆكوشتن له رێگایه‌كدا كه پێویست ناكا له
دنیای ئه‌وڕۆدا كاری بۆ بكرێ. ئێمه بۆ ئه‌و منداڵانه‌مان به‌داخین. به‌ڵام هه‌ر
ئه‌وه‌نده نیه كه بۆیان به‌داخین به‌ڵكو رێبازێكی كه ئێمه هه‌ڵمان بژاردوه،
حیزبه‌كه‌ی ئێوه هه‌ڵی بژاردوه‌و ئێوه منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان له‌و فه‌زایه‌دا
ته‌ربیه‌ت ده‌بن، مه‌یدانێكه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه‌ی كه هه‌مو
مافه ئینسانییه‌كانی منداڵانی ئێمه‌و گه‌وره‌كانی ئێمه‌ی زه‌وت كردوه. ئێمه
سه‌ربه‌رزین‌و خۆشحاڵین هه‌مومان كه سه‌ره‌ڕای مه‌حروم‌و بێ‌به‌ش بوون له هه‌مو
ئیمكاناتێكی كه له وڵاتی خۆماندا ده‌بێ بمانبێ‌و ئێستا نیمانه، به‌ڵام له
رێگایه‌كدا، له مه‌كته‌بێكدا‌و له فه‌زایه‌كدا ده‌ژین‌و په‌روه‌رده ده‌بین كه
شاره‌زای ئه‌و مه‌حرومییه‌تانه‌ین، شاره‌زای ئه‌و سته‌م‌و زوڵمانه‌ین كه له‌سه‌ر
منداڵه‌كانمان هه‌یه‌و تێده‌كۆشین به‌لابردنی كۆماری ئیسلامی ئێران فه‌زایه‌ك
پێك بێنین كه ئێوه منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی تاراوگه‌و هه‌مو منداڵه‌كانی
كوردستان رۆژێك له باوه‌شی خۆشه‌ویستی یه‌كتریدا بن. بێجگه له‌وانه ئێستا له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له كوردستاندا، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆته باعیسی به‌دبه‌ختی‌و
نه‌خۆشیی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كه یه‌ك له‌وانه، نه‌خۆشیی ئێعتیاده، زۆر له‌و
لاوانه، له‌و منداڵانه‌ی كه له ته‌مه‌نی به‌شێك له ئێوه كه "حچور"تان هه‌یه،
ئێستا گیرۆده‌ی ده‌ردی موادی "موخه‌دیر"بوونه‌و نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان بونه‌ته "عنصر"ێكی
بێ كه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵكو بنه‌ماڵه‌كانیشان له‌به‌ین بردوه‌و توشی
موشكلاتێكی گه‌وره‌ی فیكری‌و ماڵی كردونه‌ته‌وه. ئه‌وانه هه‌موی نه‌تیجه‌و
ئاكامی رێبه‌رایه‌تی رێژیمێكن كه نزیك به سی ساڵه خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان‌و هه‌مو گه‌لانی ئێران‌دا سه‌پاندوه. ئێمه داوامان ئه‌وه‌یه له ده‌ستپێكردنی
ساڵی تازه‌ی خوێندندا دایك‌و بابه‌كان ئه‌و مافانه به گوێی منداڵه‌كانیاندا
بچرپێنن. پێیان بڵێن كه چ مافگه‌لێه‌كیان هه‌یه، به‌ڵام لێیان زه‌وت كراوه. ئه‌وان
هه‌قی خۆیانه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه گیرۆده‌ی ده‌ستی موادی موخه‌دیر بن،
له مه‌یدانه وه‌رزشییه‌كان، له كتێبخانه‌كان، له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه شادی‌و
خۆشحاڵییه‌كاندا به‌شدار بن. ئه‌وان مافی خۆیانه كه ده‌رسه‌كانیان به زمانی
دایكیان ده‌ست پێ‌بكه‌ن‌و خوێندن به زمانی كوردی ته‌واو بكه‌ن. ئه‌وان مافی
خۆیانه كه سروده‌كانیان له جیاتی ئه‌وه‌ی كه تاریفی كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانی
كۆماری ئیسلامی بێ، سروده‌كانیان پڕ بی له هه‌ست‌و سۆزی نیشتمانپه‌روه‌ری‌و،
ده‌ربڕینی هه‌ست‌و سۆز بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه له رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌یی‌دا
به درێژایی مێژوی كوردستان تێكۆشاون‌و گیانی خۆیان فیدا كردوه. ئه‌وانه مافی
ئێوه‌یه كه ئه‌و منداڵانه بیزانن. ئێمه داوامان له دایك‌و بابه‌كان له هه‌مو
ئه‌و خۆشه‌ویستانه هه‌یه كه هه‌ست به‌و سته‌مه ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ
ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ریانه‌و هۆی ئه‌و مه‌حرومییه‌تانه ئاشنا بكه‌ن، "موفق"
بن.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |