|
پێكهێنانی گرووپگه‌لی
دیكه‌و دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و دابڕانه شكڵ، شێوه‌كانی،
ئامانجه‌كانی، كات‌و شوێنه‌كانی ده‌كرێ لێك جیاواز بێ، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییانه
شتێك له جه‌وهه‌ری پرسه‌كه ناگۆڕێ ئه‌ویش دابڕانه.
بێگومان هه‌موو دابڕانێكیش ـ
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نێوان دوو كه‌سیش بێ ـ ئازار‌و خه‌ساری خۆی هه‌یه‌و له‌وانه‌شه
كه به‌رهه‌می باشیشی لـێ بكه‌وێته‌وه، جا ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌كرێ به نسیبی
كه‌سێك یان تاقمێكی بچووك بێ یان پێشكه‌وتنی خه‌بات‌و تێكۆشان به قازانجی نه‌ته‌وه
یان وڵاتێكی لـێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌وه كه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێكه‌وه
كار بكه‌ن بۆ به‌خته‌وه‌ریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له پێناو یه‌كگرتوویی‌و
ته‌بایی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌دا بده‌ن ویست‌و ئاواتێكه، به‌ڵام كاتێك كه‌س
یان كه‌سانێك له بنه‌ماڵه‌دا ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نه‌ك هه‌ر
ناتوانن بۆ به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌كه تێ بكۆشن، به‌ڵكوو كێشه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ
له نێو ئه‌واندا ـ جا به هه‌ر هۆیه‌ك بێ ـ ده‌گاته ئاستێك كه ژیانی هه‌مووان
تێك ده‌دا، جیابوونه‌وه‌و دابڕان ده‌بێته ته‌نیا رێگاچاره. بۆیه ئاكامی ئه‌و
جیابوونه‌وانه ته‌نیا ئاكامی نه‌رێنیی نیه به‌ڵكوو ده‌كرێ ئاكامی ئه‌رێنیشی
تێدا بێ. پرسیارێك كه لێره‌دا قوت ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه: گه‌لۆ رێگایه‌ك هه‌یه
كه ئاكامی نه‌رێنیی ئه‌و دابڕانانه كه‌م بكه‌ینه‌وه؟ باسی ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌یه له روانگه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی
تاك‌و تاقمێكی بچووك، چونكه زۆر جاری وا هه‌یه ئه‌و دوو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ك
هه‌ر هاوته‌ریب نین به‌ڵكو دژبه‌ری یه‌كن.
هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانه كوردانه‌ی كه له ته‌مه‌نی من دان‌و له ریزی
تێكۆشه‌رانی سیاسی‌دا بوون یان مێژووی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانیان
خوێندبێته‌وه، ئاگاداری ده‌یان جیابوونه‌وه له نێو حیزبه‌كانی هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستاندان. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به سه‌ر خه‌باتی حیزبه‌كانی كوردستانی
ئێران‌دا بده‌ینه‌وه، ئه‌و راستییه هه‌موو له به‌ر چاومانه. ئاكامی زۆربه‌ی
زۆری ئه‌و جیابوونه‌وانه كێشه‌و به‌ربه‌ره‌كانی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
بووه‌و به‌شێكی گرنگ له هۆی ئه‌م كێشانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه
لایه‌نی جیابۆوه به پێچه‌وانه‌ی ئوسوول‌و پرنسیپه‌كانی نووسراوو ناسراو، خۆی
به خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و حیزبه ده‌زانێ كه به‌جێی هێشتووه. نموونه‌ی
ئه‌و دیارده ناله‌باره‌ش با هه‌ر به حیزبی دێموكرات بهێنمه‌وه.
به‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا‌و، به‌دوای
كۆنگره‌ی چواره‌م‌و له ژێر باندۆری "حیزبی توده"دا تاقمێك له حیزبی دێموكرات
جیا ده‌بنه‌وه‌و به‌ناوی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ په‌یڕه‌وانی
كۆنگره‌ی چواره‌م" ده‌چنه سه‌نگه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و، روبه‌ڕووی
حیزبی دێموكرات. هه‌رچه‌ند به‌شێك له كێشه‌ی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌نگه‌ریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێژیم، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو‌و عینوانێك كه له راستی‌دا به ناحه‌ق له سه‌ر خۆیان
دانابوو. رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات له‌و كاته‌دا، ریزه بڕیارێكی دژ به‌و
تاقمه ده‌ركرد‌و له ئاكامدا له‌گه‌ل یه‌كتر كه‌وتنه دژایه‌تی كردن. به‌شێك له
ده‌لیله‌كانی حیزبی دێموكرات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یاندا ئه‌وه بوو كه
كهمایهتییهك له رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوار (7 كه‌س له
سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی) كه له كۆنگره ئاماده بوون‌و ده‌نگیان
داوه، ئێستا كه حیزبی دێموكرات به‌جێ دێڵن‌و چیدی حیزبی دێموكرات نین چونكه
حیزبی دێموكرات به زۆربه‌ی رێبه‌رایه‌تی‌و به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌كه‌یه‌وه له
جێگای خۆیه‌تی. بۆیه تاقمی جیابۆوه مه‌شرووعییه‌تی ئه‌و ناو‌و عینوانه‌یان
نیه.
دوای تێپه‌ڕینی ساڵانێكی دیكه‌و ئه‌مجار له كۆنگره‌ی 8ی حیزب‌دا جارێكی
دیكه هه‌مان سناریۆ به هێندێك جیاوازی له بیر‌و بۆچوونه‌كاندا دووپات
ده‌بێته‌وه. به‌مشێوه كه كه‌مایه‌تییه‌كی دیكه كه به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی
كۆنگره‌ی چوار له‌گه‌ڵ حیزب مانه‌وه‌و ناو‌و عینوانی حیزبی دێموكراتیان بۆ تاقمی
جیابۆوه‌ی كۆنگره‌ی چوار به ناڕه‌وا ده‌زانی‌و له بڕیاردان دژی ئه‌وان
به‌شدار بوون، كاره ناڕه‌واكه‌ی ئه‌وانیان كرده‌وه‌و ناوی خۆیان نا "حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ" كه ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه
بووه هۆی ده‌ردو ئازارێكی زۆر‌و مێژوویه‌كی تاڵ.
به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشتر له‌م دوو جیابوونه‌وه‌یه، جیابوونه‌وه‌ی سێهه‌م له حیزبی
دێموكرات دایه كه له 15/9/1385 رووی دا. بۆیه ده‌ڵێم سه‌رنجراكێشتر، چونكه
داینامۆی حه‌ره‌كه‌تی ئه‌م جیابوونه‌وه به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه بوو كه له
هه‌ردوو جیابوونه‌وه‌كه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات مایه‌وه‌و له ریزی ئه‌و
بڕیاربه‌ده‌ستانه بوو كه بڕیاری دژی لایه‌نه جیابووه‌كان ده‌ركرد له به‌ر
ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان نابوو حیزبی دێموكرات‌و ئاكامی ئه‌و بڕیارانه‌ش روونه كه
چی لێ‌كه‌وته‌وه، كه‌چی ئه‌مجاره‌یان بۆخۆی كه‌وته ریزی ئه‌وانه‌ی كه
حیزبی دێموكراتیان به‌جێ هێشت، به‌ڵام ئێستا خۆی به حیزبی دێموكرات ده‌زانێ‌و
له‌گه‌ڵ هاوبیره‌كانی ده‌ستی به سه‌ر ئه‌و عینوانه‌دا گرتووه. به‌و واتایه كه
ئه‌و كاره‌ی كه له دوو قۆناغی رابردوودا به ناڕه‌واو نایاسایی‌یان ده‌زانی‌و
هه‌رواش بوو، هه‌ر ئه‌و كاره بۆخۆیان به یاسایی‌و ره‌وا ده‌زانن، كه
به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش ئه‌م كاره ناڕه‌وایه گیروگرفتێكی زۆری هێناوه‌ته پێش
له نێوان حیزبی دێموكرات‌و تاقمی جیابۆوه‌دا. ئێمه لێره‌دا به كورتی ئاماژه
به‌و گیروگرفتانه ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان، چونكه حیزبی
دێموكرات له‌و باوه‌ڕه دایه كه ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره وه‌ك
جاره‌كانی پێشوو خه‌سارو زه‌ره‌ری زۆری به‌دواوه بوو، با زه‌ره‌ره‌كانی
ئاڵۆزیی نێوان حیزب‌و ئه‌و لایه‌نه‌و قه‌باحه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ش كه‌متر
بكه‌ینه‌وه. وه‌ك په‌ندی كورده‌واریی خۆمان ده‌ڵێ "زه‌ره‌ر له نیوه‌ی
بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر قازانجه".
ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه لایه‌نی جیابۆوه‌ش ناوی حیزبی دێموكرات بێ ئه‌وده‌م
دوو حیزبمان ده‌بێ له كوردستانی ئێران به یه‌ك ناوه‌وه.1
گرفتی ئه‌م یه‌ك ناوییه ئه‌وه‌یه كه:
1ـ خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كا‌و بۆیان لێك جیاناكرێنه‌وه. تازه‌ترین نموونه‌ی ئه‌و
چه‌واشه‌كردنه به هه‌ڵه‌دا چوونی حیزبی كومۆنیستی فه‌رانسه بوو، كاتێك
نوێنه‌ری تاقمی كاك مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار به‌ناوی حیزبی دێموكراته‌وه داوای
په‌یامی پشتیوانی بۆ كۆنگره‌یان لێ‌كردبوون. بێجگه له‌وه رۆژێك هاوڕێیه‌كی
حیزبیمان له په‌یامێكی تلفۆنیدا بۆی باس كردم كه رۆژنامه‌ی "كوردستان"ی
هه‌ردوولام پێ‌ده‌گا، به‌ڵام ته‌نیا به دیتنی وێنه‌كانی ناو رۆژنامه ده‌زانم
كامه‌یان هی كامه‌تانه! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك وێنه‌كانیش نه‌ناسێته‌وه
ده‌بێ چ بكا؟ یان ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كیان هه‌ڵوێستێكی سیاسیی هه‌ڵه‌ی گرت، یان
كارێكی هه‌ڵه‌ی كرد بۆچی به سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا بشكێته‌وه؟و ... .
2ـ ئه‌و ناوه به پێی پێڕه‌وی ناوخۆی حیزبی دێموكرات بۆ ئه‌و حیزبه دیاری
كراوه. پێڕه‌وێك كه له چه‌ند كۆنگره‌و یه‌ك له‌وان دوایین كۆنگره (كۆنگره‌ی
13) په‌سند كراوه. له‌و كۆنگرانه‌دا ئه‌ندامانی كۆنگره به لایه‌نی
جیابۆوه‌شه‌وه ده‌نگیان بۆ داوه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش به دژی ئه‌و ناوه
نه‌وه‌ستاوه. ئه‌و كۆنگره كۆنگره‌یه‌كی یاسایی بووه، چونكه به پێی یاسای
حیزبی پێكهاتووه، ئه‌و یاسایه‌ی كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی تاقمی جیابۆوه ـ
كه پێش كۆنگره‌ی 13 زۆربه‌ی رێبه‌رایه‌تییان به‌ده‌ست بوو ـ په‌سند كراوه‌و،
هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ باقی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگیان به
مه‌شرووعییه‌تی كۆنگره داوه.
به‌م هۆیه‌وه، كاتێك كهمایهتییهك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ـ (6
كه‌س له 23 كه‌س) ـ جیا ده‌بنه‌وه، حیزبی دێموكرات نین.
3ـ هه‌ر به‌و هۆیانه‌و زۆر هۆی دیكه كه له به‌ر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی وتاره‌كه
له باسكردنیان خۆده‌بوێرین، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوی حیزبی دێموكرات له
لایه‌ن ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دووانه
سارد بێ. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه‌تا ئێستاش زۆر بواری فیكری‌و، مێژوویه‌ك كه
پێكه‌وه بوومانه، ده‌توانێ ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی نێوانمان به‌هێزتر بكا. دیاره
ئه‌و نێوه هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه كه نێوان ساردیی له به‌ینی ئێمه‌دا
پێكهێناوه، به‌ڵكو ده‌توانێ ببێته كۆسپێك له سه‌ر رێگای پێكه‌وه هاوكاری
كردن‌و نزێك بوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ باقی هێزه سیاسییه‌كانی كوردی ئوپۆزیسیۆنی
ئێرانی، كه له ئێستادا ره‌نگه زیاتر له رابردوو هاوكاری‌و
لێكنزیكبوونه‌وه‌یان پێویست بێ.
ئێستا ده‌بێ بۆ هه‌ركام له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی
لایه‌نی جیابۆوه ئه‌و پرسیاره بێته گۆڕێ كه گه‌لۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆسپه به
دیاریكردنی ناوێكی دیكه خزمه‌ت به جووڵانه‌وه‌ی كورد‌و ته‌نانه‌ت گه‌شه‌كردنی
ئه‌و لایه‌نه ده‌كا، یان سوور بوون‌و پێداگرتنی ده‌مارگرژانه له پاراستنی ئه‌و
ناوه؟ هه‌ر له‌و راستایه‌دا ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره كه به‌چی ڕا دیاره كه
ئه‌گه‌ر ناوی خۆیان كرد به حیزبی دێموكرات به‌ڕاستی ده‌بن به حیزبی دێموكرات؟
ئه‌وه نیه هه‌ردووك تاقمه جیابووه‌كه‌ی پێشووش نه‌بوون.
بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه داین كه باشتر بوو هه‌ر له رۆژی دوای جیابوونه‌وه‌یان
نێوێكی دیكه‌یان بۆ خۆیان دیاری كردبایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه‌ی له‌و ماوه‌دا
هاتۆته پێشێ پێك نه‌هاتبا، به‌ڵام با ئێستاش چاومان له داهاتوو بێ‌و چاوه‌ڕوان
بین له كۆنگره‌یه‌كدا كه وادیاره به‌مزووانه ده‌یگرن، ئه‌م كۆسپه له سه‌ر
رێگا لابه‌رن. ئاگاداری ئه‌وه‌ش هه‌ین كه كه‌سانێك له رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی
ئه‌و تاقمه‌دا هه‌ن كه ئه‌وه‌ی بیری لـێ ده‌كه‌نه‌وه هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه،
ده‌مارگرژی‌و توندوتیژییه. به‌ڵام هیوادارین كه لێكدانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی
جووڵانه‌وه‌كه‌مان به سه‌ر ته‌سكبینیی ئه‌و به‌شه‌دا زاڵ بێ‌و ئاكامی كۆنگره
له‌و باره‌وه یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ لابردنی ئه‌و كۆسپه، به‌تایبه‌تی كه له
به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتایی پلینۆمی خۆیان، كه رێكه‌وتی
3/11/2007ی به‌سه‌ره‌وه‌یه نووسیویانه "... له‌م راپۆرته‌دا (مه‌به‌ست
راپۆرتێكه كه پێشكه‌ش به پلینۆمه‌كه‌یان كراوه) گرنگییه‌كی تایبه‌تی به
پێویستیی لێك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن له نێوان هێزو رێكخراوه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی
كۆماری ئیسلامی له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران درابوو ... ." هه‌ر له‌و
پێوه‌ندییه‌دا له شوێنێكی دیكه‌ی هه‌مان راگه‌یه‌ندراودا هاتووه "راپۆرت ویست‌و
چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌ندامانی حیزب به‌تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
به‌گشتی له حیزبی ئێمه‌و حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی
كوردستانی ئاماژه پێ كردبوو كه هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی یه‌كگرتنێك له نێوان
ئه‌و رێكخراوانه‌دا یه‌ك له‌وان بوو."
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386
(1)ـ لایه‌نی جیابۆوه بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن كه ناوی خۆیان گۆڕیوه
ماوه‌یه‌ك خۆیان كرد به "حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران" دوای ئه‌وه
رایانگه‌یاند ناویان "حیزبی دێموكراتی كوردستان"ـه‌و وشه‌ی "ئێران"یان لابرد.
به‌ڵام له راستی‌دا ئه‌مانه جیاوازی نین.
سه‌رچاوه: wwwsikirter.org
|