|
گونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فێدرال ده‌ده‌ین تا ئه‌و بۆچوونه شوینیستییانه‌یه ره‌د بكه‌ینه‌وه كه
ده‌ڵێ: له ئێران‌دا یه‌ك نه‌ته‌وه به ناوی فارس‌و یه‌ك مه‌زهه‌ب به ناوی شێعه
هه‌یه. ئێمه تێده‌كۆشین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه به قازانجی گه‌لانی ئێرانه به‌رینه
پێش.
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كاك مسته‌فا ئاماژه‌ی به ئه‌ندام بوونی حیزب له چه‌ندین
رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له‌وانه. ئه‌ندام بوون له ئینتێرناسیۆناڵ
سوسیالیست، ئه‌ندام بوون له UNPO ، ئه‌ندام بوون له ژنێڤاكاڵ (Genève Call) كه
35 ئه‌ندامی هه‌یه‌و دژی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مینی دژه نه‌فه‌ره. هه‌روه‌ها به
ئه‌ندام بوونی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رێكخراوی
جیهانیی لاوانی سوسیالیست‌و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حیزب له رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌بی
جیهانیی ژنانی سوسیالیست دا به سه‌ركه‌وتنه دیپلۆماتیكه‌كانی حیزب‌و په‌ره‌دان
به پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی حیزب دانا.
سه‌باره‌ت به هێندێك ناڕوونی‌و ته‌بلیغاتی دژبه‌رانی حیزب له پێوه‌ندییه‌كانی
خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا، كاك مسته‌فا هیجری، وتی: سیاسه‌تی حیزبی ئێمه له
چوار كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێك هاتووه كه ئه‌مانه‌ن: دێموكراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێروریزم‌و داكۆكی له مافی مرۆڤـ. له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه
كه له‌م چوار بواره‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، هاوبه‌رژه‌وه‌ندین و، ئێمه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی
له پێش ده‌گرین كه به قازانجی گه‌له‌كه‌مان بێ. نه بۆ پێخۆشبوونی ئه‌م لایه‌ن
یا ئه‌و لایه‌ن. هه‌ر سیاسه‌تێك له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا بێ په‌یڕه‌وی
ده‌كه‌ین‌و هه‌ر سیاسه‌تێك له ناوچه‌دا، كه به‌رژه‌وه‌ندیمانی تێدابێ پێشوازیی
لێده‌كه‌ین‌و بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی كه‌ڵكی ڵی وه‌رده‌گرین.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له هێزه كوردییه
ئێرانییه‌كان كاك مسته‌فا وتی: ئێمه نه به دروشم به‌ڵكوو به كرده‌وه
هه‌نگاومان بۆ هه‌ڵ گرتووه. به‌ڵام له حاڵی حازردا به هۆی روودانی
جیابوونه‌وه له رێكخراوه كورده ئێرانییه‌كان دا ئه‌و زه‌مینه‌یه ئاماده نیه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به رووخانی رێژیمی ئێران، وتی:
ئه‌مریكا ئاماده نیه ئیمتیاز به ئێران بدا. مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه له
درێژخایه‌ندا به قازانجی ئه‌مریكا نیه. ئێران دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مریكا له ناوچه‌دا ده‌جووڵێته‌وه‌و پشتیوانی له تێرۆریزم ده‌كا‌و یارمه‌تیی
ماددیان پێده‌كا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به گه‌نده‌ڵی ماڵیی
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی كرد كه داهاتی نه‌وت كه ده‌بێ خه‌رجی
دانیشتووانی ئێرانی بكه‌ن، به‌شێكی له نێوان خۆیان دا دابه‌ش ده‌كه‌ن‌و
به‌شێكی به‌رچاویشی به حه‌ماس‌و حیزبوڵڵا‌و تێرۆریسته‌كان له عێراق دا ده‌ده‌ن
تا دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا بجووڵێنه‌وه. ئه‌مه‌ش له به‌هێزیی كۆماری
ئیسلامی نیه، به‌ڵكوو خاڵی لاوازی ئه‌و رێژیمه‌یه.
راپۆرت: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران، سویس |