|
10-11-1386
نوێنه‌رانی به‌ڕێزی
رێكخراوه‌كانی كوردی له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان!
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
به‌خێربێن بۆ رێوڕه‌سمی 62هه‌مین ساڵیادی كۆماری كوردستان كه ده‌سكه‌وتێكی
مێژوویی بوو بۆ هه‌موو گه‌لی كورد. به‌شداریتان له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، نیشانه‌ی
رێزگرتنه له‌و یاده مێژوویی‌یه‌و حورمه‌تدانانه بۆ هه‌موو رێبوارانی رێگای
كۆماری كوردستان‌و، بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و رێگایه‌دا‌و له‌و رێبازه‌دا
شه‌هید بوون‌و له‌و رێگایه‌دا تێكۆشانی خۆیان درێژه ده‌ده‌ن.به پێی نه‌ریتی هه‌میشه‌یی،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی هه‌موو ساڵێكدا ئه‌و
یاده پیرۆز ده‌كات. حیزبی دێموكرات كه رێڕه‌وی كۆماری كوردستان‌و پێشه‌وای گه‌وره‌ی
كورد قازی محه‌ممه‌دی شه‌هیده، به سه‌ربه‌رزییه‌وه خۆی به رێبواری ئه‌و
رێگایه ده‌زانێ‌و شێلگیرانه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئاواته‌كانی كۆماری
جوانه‌مه‌رگی كوردستان تێ‌ده‌كۆشی.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌مێژ ساڵه‌و زۆر پێش له كۆماری
كوردستان خه‌باتی بێ‌وچان‌و گیانفیدایی كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
ئازادی‌و نه‌مانی سته‌م له سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و له‌و رێگایه‌دا زۆرن ئه‌و رێبه‌رانه‌و
ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و شه‌هید بوون، زۆرجار وڵاته‌كه‌مان
له هه‌موو گۆشه‌یه‌كدا وێران كراوه‌و سووتاوه‌و ژن‌و منداڵمان قه‌تڵ‌وعام كراون.
هه‌مووی ئه‌و یاد‌و بیره‌وه‌رییانه‌و هه‌مووی ئه‌و تێكۆشانانه بۆ ئێمه‌ی كورد
جێگای شانازی‌و سه‌رفرازین، به‌ڵام كۆماری كوردستان به هێندێك جیاواییه‌وه كه
له‌گه‌ڵ ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی پێشوو‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد، جیاوازییه‌كی ته‌واوی
هه‌بوو. من لێره‌دا نه ده‌توانم باس له هه‌موو ئه‌و خاڵه به‌هێز‌و لاوازانه بكه‌م
كه كۆماری كوردستان هه‌یبوو، نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نیا
ئاماژه ده‌كه‌م به هێندێك جیاوازی له‌و كۆماره‌دا. چونكه به‌ڕاستی كۆماری
كوردستان وه‌رچه‌رخانێك بوو له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و رزگاری له‌ژێر باری سته‌م‌و، هه‌روه‌ها وه‌رچه‌رخانێك بوو
له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی كورد له‌و شوێنه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی به‌چنگه‌وه بووه.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه كۆماری كوردستان بووی، ئه‌وه بوو كه ده‌سه‌ڵات‌و
حوكمڕه‌وایی له ژێر ده‌سه‌تی تاكه‌كه‌سێك، وه‌كوو فه‌ردێك، سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك
یان رێبه‌رێكی ئایینی هاته ده‌رێ‌و بوو به حكوومه‌تێكی مۆدێڕن كه بنیاد‌و
داموده‌زگای بۆ دامه‌زرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه یازده مانگ ماوه‌یه‌كی زۆر
كورته بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه بتوانین قه‌زاوه‌تێكی ته‌واو له سه‌ر كۆماری
كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر له‌و یازده مانگه‌دا مه‌جمووعه‌یه‌ك له
داموده‌زگای دێموكراتیك كه له سیستمی رابردووی ده‌سه‌ڵاتداریی كورددا
بێ‌وێنه بوون، دامه‌زران، مافی یه‌كسان بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، یه‌كێك
له‌و ده‌سكه‌وته مێژوویی‌یانه بوو، له سه‌رده‌مێكدا كه كۆماری كوردستان پێك
هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بافتی كۆمه‌ڵگا بافتێكی عه‌شیره‌یی بوو‌و
بیر‌وبۆچوونی دواكه‌وتووانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردیدا زاڵ بوو، له‌و
كۆمه‌ڵگایه‌دا ژنان‌و لاوه‌كان كه‌مترین ئه‌همییه‌تیان پێ‌ده‌درا، به‌ڵام كۆماری
كوردستان ئه‌و دوو توێژه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا زیندوو كرده‌وه‌و
گه‌وره‌ی كردن. به ئاگایی‌و وشیارییه‌كی ئه‌وتۆ تا ئه‌و دوو توێژه له
خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كورددا بن، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، رێكخراوی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكرات‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان دامه‌زران.
سه‌رنجڕاكێشتر له‌وه‌ش ئه‌وه بوو كه پێشه‌وای نه‌مر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
بۆخۆی پیاوێكی ئایینی بوو، به‌ڵام ئه‌و رایسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كه له پێش هه‌موو
كه‌سدا خێزانی خۆی‌و كچه‌كانی بچن به‌شداری بكه‌ن له رێكخراوی یه‌كیه‌تیی
ژناندا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر له بیر‌وبۆچوونی هێندێك كه‌سدا وه‌كوو
عه‌یب‌و عارێك به حیساب ده‌هات، ئه‌و تابۆیه بشكێ‌و خه‌ڵك ته‌شویق بن بۆ
ئه‌وه‌ی كه رێز له ژنان‌و رێز له لاوه‌كان بگرن. له‌و ده‌میشه‌وه تاكوو ئێستا،
هه‌ر به پێڕه‌وی له‌و رێنوێنییه‌ی كۆماری كوردستان‌و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌كیه‌تیی لاوان‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه دامه‌زراندوه‌و ئێستاش به‌ڕێوه‌ی ده‌با. له‌گه‌ڵ ئه‌و
كه‌ند‌وكۆسپانه‌ی كه هاتوونه رێی حیزبی دێموكرات، ئه‌و دوو رێكخراوه‌ش
هه‌ڵكشان‌و داكشانیان به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش وه‌كوو
دوو هێزی به‌توانای حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێرانن‌و باڵێكی به‌هێزی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانن‌و به‌تایبه‌تی ژنان‌و لاوان هێزی یارمه‌تیده‌ری
جووڵانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی جووڵانه‌وه‌ی كوردن له هه‌موو به‌شه‌كانی
كوردستاندا.
جیاوازییه‌كی دیكه كه ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه كه، له
ده‌سه‌ڵاتداریی حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌یی كورد، پێش له كۆماری كوردستان، زۆرجار
ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵاتدارێكی ناوچه‌یه‌ك هه‌میشه هێرشی كردۆته سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ناوچه‌ی دراوسێی خۆی، هه‌رچه‌ند كوردیش بووبێ، ئێمه له
مێژوودا شاهیدی ده‌یان كوشت‌وبڕ‌و ئاورتێبه‌ردان‌و قه‌تڵ‌وعامی كورده‌كانین
به‌ده‌ستی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بۆ
داگیركردنی خاك‌و به‌ربڵاوكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌دا، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی
نوێ كه كۆماری كوردستان هێنایه ئاراوه‌و سیستمێكی تازه كه ئاڵوگۆڕێكی
گه‌وره بوو له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورددا، ئه‌وه بوو كه كۆماری
كوردستان نه‌ك هه‌ر چاوی ته‌ماعی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌بڕیبوو،
به‌ڵكوو، كۆماری كوردستان بوو به ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژوویی بۆ
هه‌موو گه‌لی كورد. ئه‌وه بوو كه دیتمان براكانمان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان، روویان كرده كۆماری كوردستان‌و وه‌كوو سه‌ربازی كورد ئاماده‌ی
گیانفیدایی بوون بۆ پارێزگاری له خاك‌و له ده‌سكه‌وتی كۆماری كوردستان. بۆیه
له بیر ناچێته‌وه فیداكاریی بارزانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فای
نه‌مر‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕانه‌ی كه له كوردستانی عێراق ڕا،
هاتن بۆ به‌شداری له كۆماری كوردستان، بۆ راهێنان‌و مه‌شق پێكردنی سوپای
كوردستان‌و له‌و رێگایه‌شدا گیانیان له‌ده‌ست دا. یا ده‌بینین كه له درێژایی
مێژوودا، هه‌میشه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه له
ناوچه‌كانی كورددا ژیاون، یان دراوسێی كورده‌كان بوونه، شه‌ڕ‌و كێشه‌و
دوژمنایه‌تی به شێوه‌یه‌كی نه‌بڕاوه به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام كۆماری
كوردستان‌و پێشه‌وای بیرتیژی كورد، رێگای دێموكراتیك‌و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌ر‌و جیرانه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ كوردستاندا، به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا، دۆزیه‌وه. بۆیه ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه له
باتیی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه، وه‌كوو رابردوو شه‌ڕ‌و كوشتار له‌گه‌ڵ
یه‌كتری بكه‌ن‌و بیانهه‌وێ به قه‌تڵ‌وعامی فیزیكی، یه‌كتری له مه‌یدان
ده‌ركه‌ن‌و خاكی یه‌كتری له یه‌كتری پاك بكه‌نه‌وه، قه‌راردادێكی برایانه‌و
دێموكراتیكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی میللیی ئازه‌ربایجان به‌ست، به‌و شێوه كه
له‌و جێگایانه‌ی كه كورد‌و تورك تێكه‌ڵاون، له هه‌ر جێگایه‌ك یه‌كێك له‌و
نه‌ته‌وانه، له زۆرایه‌تی‌دا بوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ‌و
باقیی دیكه‌ش به گوێره‌ی حه‌شیمه‌تیان به‌شدار ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵاتدا. له‌و پێوه‌ندییه‌دا بوو كه هه‌موو دابونه‌ریت‌و هه‌موو فه‌رهه‌نگ‌و
هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كه‌مایه‌تی، له هه‌رێمی كوردستاندا پارێزرابوو، هه‌موو
كه‌س مافی یه‌كسانی هه‌بوو، هه‌موو ئایینێك، هه‌موو زمانێك حه‌قی هه‌بوو كه
هونه‌ر‌و كولتوور‌و ئادابی خۆی بباته پێش‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌بینراوه، هیچ
به‌ڵگه‌یه‌ك له ده‌ستدا نیه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك گله‌یی كردبێ‌و شكایه‌تی
بووبێ. به‌و شێوه‌یه ده‌بینین له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و توركی
ئازه‌ری‌دا كه له رابردوودا گێره‌و كێشه‌ی زۆر‌و كوشتاری زۆر هه‌بوون، له
ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا برایه‌تییه‌كی ته‌واو حاكم بوو له به‌ینیاندا. جالب
ئه‌وه‌یه كه ئێستا دوای 62 ساڵ كه به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ،
ئێستاش، هێندێك له كۆمۆنیسته كلاسیكه‌كان له ئێران‌و هه‌روه‌ها، هێندێك له
ئێرانییه شۆڤینیسته‌كان‌و لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێستاش
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌وه ده‌ترسێنن كه مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌ی خۆیاندا، له شكڵی خودموختاری یان له شكڵی
فیدراڵیزمدا، ده‌بێته هۆی نه‌سل كوژی‌و خه‌ڵك تێك به‌ر ده‌بن‌و یه‌كتر ده‌كوژن.
ئه‌وانه كه‌سانێكن كه ئێستا دوای 62 ساڵ كه له‌و رووداوه ده‌گوزه‌رێ، ئێستاش
ئه‌وه‌ی كه به مێشكیاندا دێ، ته‌نیا رێگاچاره‌ی كوشتن‌و بڕین‌و
ئاورتێبه‌ردان‌و سووتاندنه. له حاڵێكدا دوو حكوومه‌تی ناوچه‌یی ئازه‌ربایجان‌و
كوردستان، 62 ساڵ له‌وه‌وپێش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان به شێوه‌ی دێموكراتیك
بڕیوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه له 62 ساڵ له‌وه‌پێش كه خه‌ڵك له
فه‌رهه‌نگێكی دیكه، له بۆچوونێكی دیكه‌دا بوون، له‌و سه‌رده‌مه‌دا حكوومه‌تێكی
نوێ‌و مۆدێڕنی سه‌رده‌میانه چۆن توانیی فكر‌و بیر‌وبۆچوونی خه‌ڵكی بگۆڕێ‌و
چۆن توانیی هه‌ستی ناسیۆنالیستیی خه‌ڵك به‌و په‌ڕی ئاگایی خۆی بگه‌یه‌نێ.
بێجگه له‌وه كه له‌و ماوه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو رۆژنامه چاپ كران كه
خزمه‌تیان ده‌كرد به به‌ره‌وژووربردنی ئاگاهی‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌ڵك،
ته‌نانه‌ت له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واریش كه زۆربه‌ی خه‌ڵكیان پێك
دێنا، له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی ئه‌و ده‌مدا، له بیر نه‌كران. بۆ بردنه‌سه‌ری
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و خه‌ڵكه، شانۆ په‌ره‌ی پێ‌درا. شانۆ كه به‌شێك له
هونه‌ری ناسراوی دونیایه كه ره‌نگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر كه‌م ئه‌هه‌میه‌تی
پێ‌ده‌درا. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌دا شانۆ‌و شانۆگه‌ری ده‌ستی پێ‌كرا‌و دایكی
نیشتمان یه‌كێك له‌و شانۆیانه بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هه‌موو شوێنه‌كانی
كه حكوومه‌تی كورد به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، نیشان ده‌درا‌و خه‌ڵكی به ده‌وری
خۆیدا كۆ ده‌كرده‌وه‌و ده‌رد‌و ئازاری خه‌ڵكی به شانۆ به‌یان ده‌كرد. به‌ڵام
به‌داخه‌وه، دوژمنانی گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی په‌هله‌وی،
حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری‌و دواكه‌وتوو كه ته‌حه‌ممولی پێكهاتنی ده‌سه‌ڵاتێكی
دێموكراتی له به‌شێكی وڵات‌دا پێ‌ڕه‌وا نه‌بوو‌و ته‌حه‌ممولی نه‌ده‌كرد، هێرشی
كرده سه‌ر ئه‌و كۆماره‌و كۆمار له واقیعدا جوانه‌مه‌رگ بوو. پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌د‌و یارانی به‌وه‌فای ئێعدام‌و كران‌و شه‌هید بوون‌و بوونه قوربانیی
نه‌ته‌وه‌كه‌یان. هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره كورت بوو، به‌ڵام ئه‌و وانه‌و
ئه‌زموونانه‌ی كه كۆمار بۆ ئێمه‌ی به‌جێ هێشتووه، ئه‌وه‌نده زۆرن كه
ده‌توانێ باشترین رێ‌نوێن بن بۆ درێژه‌دانی خه‌باتی ئێمه تا گه‌یشتن به
ئاواته‌كانمان. هه‌ربۆیه‌شه‌و به‌دوای ئه‌و ده‌رس‌و فێربوونانه‌یه كه حیزبی
كۆمار، حیزبی پێكهێنه‌ری كۆمار، پێشه‌وای گه‌وره‌و به‌ڕێزی كۆمار، شه‌هید
قازی محه‌ممه‌د، سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌رچه‌ند زۆر زوو
له باوه‌شی ئێمه‌یان ده‌رهێنا، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی، حیزبی دامه‌زرێنه‌ری كۆمار،
هه‌روا له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێ‌دا ماوه، هه‌رچه‌ند له ته‌واوی ماوه‌ی
ئه‌و 62 ساڵه‌دا له ژێر زه‌بری دوژمنه قین له دڵه‌كانی میلله‌تی كورددا
بووه‌و گه‌وره‌ترین فیداكاری‌و گه‌وره‌ترین به‌های داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه
رێبازه‌كه‌ی كۆمار‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌روا به‌رز‌و زیندوو
بمێنێته‌وه، كه ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و ئه‌و موقاوه‌مه‌ته بۆ ئێمه رۆڵه‌كانی
كۆمار جێگای سه‌ربه‌رزی‌و شانازییه. حیزبی دێموكراتێك كه به‌دوای پێشه‌وادا،
گه‌وره‌ترین رێبه‌رانی خۆی له‌و مه‌یدانه فیدا كردوه، قوربانیی داوه، به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌ی ویست‌و داخوازیی دوژمنان‌و ئاواتی دوژمنان، هه‌روا له
مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی
له سیستمێكی مۆدێرن‌و پێشكه‌وتووی ئه‌وڕۆدا هه‌روا به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كه‌ی خۆی
ده‌باته پێشێ. ئێمه به‌داخین له‌وه‌ی كه 62 ساڵ دوای حكوومه‌تی كۆمار،
ئێستاش حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان، به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بێجگه له به‌شێكی كوردستان. له ئێران‌دا كه كۆماری كوردستان
پێك هات، ئێستا دوای 62 ساڵ، حكوومه‌تێك له‌سه‌ر كاره كه زۆر زیاتر
گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه له باری بیركردنه‌وه‌و له به‌راورد له‌گه‌ڵ 62 ساڵ
له‌وه‌پێشدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دنیا ئاڵوگۆڕێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه له‌و
ماوه‌یه‌دا، له به‌شێكی زۆری دینادا، دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ، فێدراڵیزم‌و
هه‌روه‌ها مافی یه‌كسانیی تاكه‌كان‌و گرووپه‌كان جێی خۆیان گرتووه، به‌ڵام له
ئێرانی ئێمه‌دا، ئێستاش باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌كوو جورمێكی
گه‌وره، به‌حیساب دێ. ئێمه له سه‌رده‌مێك داین كه ئێستا به‌داخه‌وه، له
ئێران‌دا ده‌ست‌و لاقی خه‌ڵك ده‌بڕنه‌وه. ئێستاش له زیندانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌دا، خوێندكارانی كورد، تێكۆشه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا
ده‌كوژرێن. ئێمه هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش شاهید بووین كه تێكۆشه‌رێكی
خوێندكاری كورد له شاری سنه، لوتفوڵڵایی، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا شه‌هید كرا. له‌و ساته‌دا كه ئێمه
لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ رێزگرتن له یادی كۆماری كوردستان، رۆژنامه‌نووسێكی
كورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، چاوه‌ڕوانه كه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا بسه‌پێ به
تاوانی ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسه‌و كورده. ئه‌وه چاره‌نووسێكه كه نه‌ك هه‌ر
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، به‌ڵكوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوون. له حاڵێكدا ئه‌وڕۆ، رۆژبه‌ڕۆژ وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا، ئێعدام،
مه‌حكووم ده‌كه‌ن‌و له قانوونی خۆیاندا ده‌یسڕنه‌وه، له كۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا، له ساڵی 2007دا، ژماره‌ی ئێعدامه‌كانی دوو به‌رابه‌ری ساڵی 2006
بووه‌و ئه‌و ئێعدامییانه منداڵی 15 ساڵه‌و 16 ساڵه‌شی تێدا بووه. گه‌وره‌ترین
بێ‌ڕێزی ئه‌وڕۆ له ئێران‌دا به ژنان ده‌كرێ. لاوه‌كانی كورد‌و باقیی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت كورده‌كان، ده‌سكه‌وتیان له كۆماری ئیسلامی‌و
له‌و حكوومه‌ته ئیرتیجاعییه، ئێعتیاد، بێ‌ئومێدی، بێكاری‌و بێ‌ده‌ره‌تانی
بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌دا ئومێد، زۆر به‌هێزه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه كۆماری ئیسلامیی ئێران تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌بر‌و زه‌نگانه‌دا
نه‌یتوانیوه ده‌نگی ئازادیخوازیی لاوانی كورد له كوردستانی ئێران بێده‌نگ
بكا. هه‌ر ئه‌ندازه كه زه‌بر‌و زه‌نگ ده‌چێته سه‌رێ، ده‌نگی ئازادیخوازیی
لاوانی كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ژنانی ئێران‌و
ژنانی كوردستان، ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كانی كه به خوێنی خویان به‌ده‌ستیان
هێناوه، ئیدی له ده‌ستی ناده‌ن‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ناتوانێ له چنگیان
ده‌ربێنێ. هه‌روه‌هایه وه‌زعی كرێكاران، مامۆستایان، مامۆستانی زانستگا‌و
هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه ئومێدی ئێمه به داهاتوومان زیاتر ده‌كا، ئه‌وه‌یه
كه ئوسووله‌ن، دنیا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه، سیستمی دواكه‌وتووی
بیر‌وبۆچوون وه‌كوو كۆماری ئیسلامیی ئێران، له دنیای ئه‌وڕۆدا باوی نه‌ماوه.
كۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتوو، خه‌ڵكی وشیار‌و ئاگا، چیدیكه ته‌حه‌ممولی سته‌می
دیكتاتۆره‌كان ناكه‌ن، بۆیه ده‌بینین كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئه‌وڕۆدا
نه له نێوخۆی وڵات‌دا پشتیوانێكی ئه‌وتۆی ماوه‌و نه له ده‌ره‌وه‌دا كه‌سێك
وه‌كوو پشتیوان یارمه‌تیی ده‌دا. به‌ڵام له هه‌مووانیش موهیمتر ئه‌وه‌یه كه
ئه‌گه‌ر له كوردستانی ئێران، له سه‌رزه‌مینی كۆماری كوردستان، دیكتاتۆریی
ره‌ش‌و دواكه‌وتوو جارێ حكوومه‌ت ده‌كا‌و ئه‌سپی خۆی لینگ ده‌دا، ئه‌گه‌ر له
وڵاتی توركیه خوشك‌و براكانمان ئێستاش له ژێر ئه‌نواعی جیاوازی‌و سته‌م‌و
سه‌ركوت دان، ئه‌گه‌ر له سووریه‌ش هه‌ر ئه‌و سته‌مه به‌ڕێوه ده‌برێ‌و به
شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانمان ره‌فتار ده‌كرێ، به‌ڵام به
خۆشییه‌وه له به‌شێكی دیكه‌ی كوردستاندا كورد به ده‌سه‌ڵاتی خۆی گه‌یشتووه،
هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كورد نیه به‌سه‌ر هه‌موو خاكی
كورددا‌و خوشك‌و براكانی ئێمه له كوردستانی عێراقدا شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه
مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیان، ئازادییه‌كانیان، ژیانیان‌و گوزه‌رانیان زۆر له‌وه
باشتر بێ كه ئێستا هه‌یه، به‌ڵام ره‌وتێك له‌و به‌شه‌دا ده‌ستی پێ‌كردوه كه
به‌ره‌وپێش ده‌چێ‌و ئێمه هیوادارین به بیری ژیری رێبه‌رانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌و كۆمه‌ڵانی وشیاری كوردستانی عێراق، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه رۆژ به‌ڕۆژ
زیاتر بچینه پێشێ. به‌ڵێ ئێمه، خوشك‌و برایانی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
ده‌رد‌و ئازاری هاونیشتمانه‌كانمان له هه‌موو به‌شه‌كاندا ده‌رك ده‌كه‌ین،
ئازاره‌كانیان هه‌ست پێ‌ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی له زیندان دان، ئه‌وانه‌ی كه له
ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان، ئه‌وانه‌ی كه بێ‌رێزییان پێ‌ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی كه له
زیندانه‌كاندا ئێعدام ده‌كرێن، ده‌رد‌و ئازاره‌كانیان ده‌رك ده‌كه‌ین‌و لێره‌ڕا
سڵاو‌و حورمه‌تیان بۆ ده‌نێرین‌و ئافه‌رینیان پێ ده‌ڵێین بۆ ئه‌و
به‌ربه‌ره‌كانێیه قاره‌مانانه‌ی كه دژی ئیترجاعی‌ترین‌و دڕنده‌ترین حكوومه‌تی
ئه‌و سه‌رده‌مه گرتوویانه‌ته به‌ر، له عه‌ینی حاڵ‌دا رۆژه مێژوویی‌یه‌كانمان،
رۆژی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان جێژن ده‌گرین، ئه‌وه نیشانه‌ی زیندوویی ئێمه‌ی
میلله‌تی كورده، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌رد‌و ئازاره‌كان به چۆكماندا
ناهێنن، رۆژه مێژوویی‌یه‌كانمان له بیر ناچنه‌وه. ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه له
رێگای سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كردووه، له لای ئێمه
هه‌ر ئازیز‌و خۆشه‌ویستن، رێزیان لـێ ده‌گرین‌و، به‌و بۆنه‌وه پیرۆزبایی له
هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین كه ده‌سكه‌وتی حكوومه‌تی كۆماری كوردستان
ده‌سكه‌وتی هه‌موویانه. سوپاسیش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و رۆژه به‌رز
راده‌گرن، یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه له هه‌موو ساڵێكدا، كورده‌كان له هه‌ر
جێگایه‌ك هه‌ن، له ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ری، له ئورووپا‌و ئا‌مریكا،
به‌تایبه‌تی سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و لاوانه‌ی كه له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا،
له ژێر زه‌بر‌و زه‌نگی كۆماری ئیسلامی‌دا، له هه‌ر كووچه‌و كۆڵانێك، له هه‌ر
گوندێك، له هه‌ر شاخێك، له هه‌ر شار‌و شه‌قامێك، كه بۆیان كراوه، یادی دووی
رێبه‌ندانیان به‌رز راگرتووه‌و یادیان كردۆته‌وه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاماده‌گییه‌ك بۆ سه‌ركوت، نه‌یتوانیوه پێش به‌م حه‌ره‌كه‌ته
ئینسانی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه بگرێ. هه‌روه‌ها سوپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له
رۆژانی داهاتوودا به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندانه‌وه رێوڕه‌سم پێك دێنن‌و رێز له‌و
رۆژه ده‌گرن. سوپاس بۆ ئێوه‌ش خۆشه‌ویستان، خۆشك‌و برایانی به‌ڕێز كه به‌شداری
رێوڕه‌سمه‌كه‌مانن. جارێكی دیكه 2ی رێبه‌ندان له هه‌موو ئێوه خۆشه‌ویستان، له
هه‌موو گه‌لی كورد له هه‌ر جێگایه‌ك ده‌ژین، پیرۆز بێ. |