|
17-11-1386
رێبه‌ندانی
1386
گه‌ڵاڵه‌ی دێموكراسیی فێدراڵ بۆ
ئێران
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه فێنده‌مێنتالیسته
ئیسلامییه‌كان دوای شۆڕشی ئێران، حكوومه‌تی خۆیان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند،
سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی ئاخوندی بوونه‌ته هۆی سه‌رسووڕمان له لای سیاسه‌تمه‌داران،
رۆژنامه‌وانان‌و ئاكادێمیكه‌كانی رۆژئاوایی. له پاڵ ئه‌م سه‌رسووڕمانه‌وه،
هێندێك كه‌س له رۆژئاوادا گریمان ده‌كه‌ن كه له نێوان جه‌نا‌حه‌كانی رێژیمی
ئاخوندی‌دا، جیاوازیی راسته‌قینه هه‌یه.
ئه‌و گریمانه‌یه تا راده‌ێك له‌و بۆچوونه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ كه له نێو رێژیم‌دا بیروڕا‌و‌و ده‌نگی جیاواز بوونیان هه‌یه. په‌یامبه‌رانی
رێژیم جاری وایه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ته‌واوی نۆرمه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا
راده‌گه‌یه‌نن‌و جاری دیكه وا ده‌نوێنن كه رێژیم ئاماده‌یه له كرداری
تێروریستیی خۆیدا گۆڕان پێك بێنێ. به‌ڵام گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه كه له نێو
ئه‌و جه‌ناحانه‌دا جیاوزایی راسته‌قینه هه‌یه‌و ئه‌ویش به گوێگرتن له‌و په‌یامانه،
تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌مه‌ڕ ئێرانی ئه‌مرۆ درووست ده‌كا. به هۆی ئه‌وه‌وه كه
كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم زۆر جار هاوكات له سه‌ر بابه‌تێك دو‌و رای
جیاواز راده‌گه‌ێنن، ئه‌و تێگه‌یشنه هه‌ڵه‌یه له‌مه‌ڕ ئێران ته‌قوێت ده‌بێ‌و
ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كه دنیای ده‌ره‌وه بڕوا به‌وه بكا كه كۆماری ئیسلامی
قابیلی گۆڕانه.
هه‌ڵبه‌ت بۆ ئێمه‌ی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، نه لێدوانه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی‌و نه كرده‌وه‌كانی رێژیم جێگای سه‌رسووڕمان نین. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رسووڕمانه بڕوای دنیای ده‌ره‌وه‌یه به بوونی جیاوازیی راسته‌قینه
له نێو رێژیمی ئاخوندی‌دا.
لێدوانه ناكۆكه‌كانی وته‌بێژانی
رێژیم‌و هه‌روه‌ها سیمای دووگانه‌ی ئه‌و رێژیمه كه له "توندڕه‌وێكی" وه‌ك ئه‌حمه‌دی‌نژاد
له لایه‌كه‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له نوێنه‌ره "میانه‌ره‌وه‌كانی" ده‌بیسترێن‌و
ده‌رده‌كه‌ون، جه‌وهه‌ری هه‌مان پێكهاته‌ی نگریسی سیاسییه كه بۆ زیاتر له 28
ساڵ گه‌لانی ئێرانی تووشی ترس كردووه.
ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه كه دنیای ده‌ره‌وه له ئێران
هه‌یه‌تی، وێناكردن‌و باسكردنی ئێرانه وه‌كو‌و وڵاتێكی یه‌كده‌ست له‌بواری
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی‌و كولتوورییه‌وه. وێنه‌یه‌ك كه دنیای ده‌ره‌وه
له ئێران هه‌یه‌تی ئه‌و فره‌نه‌ته‌وه‌یی، كولتوورییه له‌خۆ ناگرێ، یان
دروستتره بگوترێت چاوپۆشیان لێ‌ده‌كرێ. ئه‌و چاوپۆشی كردنه‌و هه‌روه‌ها
بیروڕای هه‌ڵه سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی ئایینی له ئێران‌دا بنه‌مای تێگه‌یشتن‌و
هه‌ڵوێستی دنیای ده‌ره‌وه‌ی له مه‌ڕ ئێران پێك هێناوه.
ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد بكرێ كه سه‌رباری پشتیوانی كردنی به‌رده‌وامی
رێژیمی ئاخوندی له تیرۆریزم له ئاستی جیهاندا‌و هه‌روه‌ها سه‌رباری
هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆكوژی، هێندێك لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی
ئێران بڕوایان به جه‌ناحی "میانه‌ڕه‌و" له نێو رێژیم‌دا هه‌یه. ئه‌م لایه‌نانه
پێیان وایه ئه‌و جه‌ناحه "میانه‌ڕه‌وانه"، ئێران ده‌خه‌نه سه‌ر رێگای
دێموكراتیزاسیۆن‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گۆرن.
هێندێك وڵاتی ئورووپایی سیاسه‌تی "دیالۆگی چاكسازی" (constructive dialogue)و
پێوه‌ندیی تیجارییان له‌گه‌ڵ ئێران گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه
بگه‌ن‌و، ئه‌مریكایی‌یه‌كان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌حریم هه‌وڵیان داوه گۆڕان
له كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا پێك بێنن. به‌ڵام سیاسه‌تی ئورووپا‌و سیاسه‌تی
ئه‌مریكا تا ئێستا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پۆزه‌تیڤیان نه‌بووه.
به له‌به‌رچا‌وگرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه دێپلۆماتیكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئێران
قانع بكرێ تا واز له پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێنێ سه‌ر ناگرن، سێ ئاڵتێرناتیڤ
ده‌مێننه‌وه: 1) گرتنه‌به‌ری رێگای هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی ئاخوندی 2)
پشتیوانی كردنی ئۆپۆزیسێونی دێموكراتیكی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم بگۆرن 3)
قه‌بووڵكردنی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن چه‌كی ناوكی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه راپۆرتی ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌كانی ئه‌مریكا (NIE) له
مانگی دێسامبری 2007د‌ا "به دڵنیایی‌یه‌كی زۆره‌وه" به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشت
كه ئێران به‌رنامه‌ی وه‌ده‌ستهێنای چه‌كی ناوكی له ساڵی 2003د راگرتووه،
ئه‌و راپۆرته ئیستنباتی ئه‌مریكای له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ئێران پێكی
دێنێ، نه‌گۆڕی. له ئاخرین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ ناوچه‌ی روژهه‌ڵاتی ناوین، سه‌رۆك
كۆماری ئه‌مریكا جۆرج بووش له لێدوانێكدا گوتی: "كرداره‌كانی ئێران مه‌ترسێه‌كن
بۆ سه‌ر ئاسایشی گشت وڵاتان."
ئه‌وه‌ی كه راپۆرتی ناوبرا‌و نه‌بو‌و به هۆی وه‌رچه‌رخانی ئیستنباتی
ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ئێران پێكی دێنێ، نابێ وه‌ك سورپرایزێك
بێته به‌رچاو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له 5 بۆاردا پێكهێنه‌ری مه‌ترسییه.
بێجگه له هه‌وڵی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی، رژێمی ئاخوندی
پشتیوانی سه‌ره‌كیی تێرۆریزم‌و تیرۆره له ته‌وا‌و جیهاندا. ئێران هه‌روها
هه‌مو‌و هێزی خۆی خستۆه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێش له پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان
ئیسرایلییه‌كان‌و فه‌لستینییه‌كان بگرێ‌و هه‌روها پشتیوانیی له كۆمه‌ڵێك
رێكخراوی تێرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كا. ئێران هه‌روها مه‌ترسییه‌كی ئاسایشی
راسته‌و‌خۆیه بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو.
ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد بكرێ كه پسپۆڕانی بواری بڵا‌وبوونه‌وه‌ی چه‌كی
ناوكی‌و هه‌روه‌ها هێندێك كاربه‌ده‌ستی پێشووی حكوومه‌تی ئه‌مریكا
ده‌رئه‌نجامه‌كانی راپۆرتی ناوبراویان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆر خاڵدا
هێناوه‌ته ژێر پرسیار. ئیستێدلالی سه‌ره‌كی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌مه‌یه كه
جیاوازیدانانی ئه‌و راپۆرته له نێوان به‌رنامه‌ی "مه‌ده‌نی"و به‌رنامه‌ی
"نیزامی" له كه‌یسی ئێران‌دا قابیلی په‌سه‌ند نیه. هه‌روها كۆمه‌ڵێك پرسیاری
ره‌وا تا ئێستا له لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه:
ئێران بۆ پێویستی به وزه‌ی ناوكییه له كاتێكدا كه خاوه‌نی نه‌وت‌و‌و گازێكی
زۆره؟ ئێران بۆ خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كگه‌لێكه كه دروستكردنیان به‌و
مه‌به‌سته‌یه كه به كڵاوی ناوكی (nuclear warheads) چه‌كدار بكرێن؟
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه
ته‌نها گۆڕانی رێژیم‌و هێنانه سه‌ركاری حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فیدراڵ
ده‌توانێ ویستی گه‌لانی ئێران بۆ ئازادی وه‌دی بێنێ‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی
ئێران ببێ به ئه‌ندامێك كه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌دا رۆڵێكی ئه‌رێنی
بگێڕێ.
كاتی ئه‌وه هاتووه كه رۆژئاوا ستراتێژییه‌كی دووربین بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
به پشتیوانی كردنی هێزه دێموكرات‌و سێكۆلاره‌كانی نێو ئێران‌و ئه‌وانه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ن، رێژیم له ئێران‌دا بگۆڕدرێ.
له وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به وه‌ها
سیاسه‌تێك، له‌پاڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ئێران بۆ ئاسایش‌و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
پێكی دێنی له‌و پێنج بۆاره‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا، ئاماژه به كرداری
كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین له بواری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، چه‌وساندنه‌وه‌ی
گرووپه ئیتنیكییه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان‌و گرووپه ئایینی‌یه‌كان.
هه‌روه‌ها پێمان وایه ئه‌گه‌ر رێژیمی ئاخوندی، به‌و عه‌قلییه‌ته
تێرۆریستییه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا، مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه له رۆژهه‌لاتی ناویندا بڵا‌و ببێته‌وه،
كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه پڕه له گێره‌و كێشه‌و مخابن هه‌وێنی
شه‌ڕی تیدایه.
ئه‌وه‌ی كه هێندێك له وڵاتانی دراوسێی ئێران له ناكاو‌و هاوكات له ساڵی
پێشوودا عه‌لاقه‌یان نیشان د‌ا به وزه‌ی ناوكی، سیگناڵێكه كه ناوچه‌كه
به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌با. ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد بكرێ كه
ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا، رێژیمی ئاخوندی له‌خۆبایی
ده‌بێ‌و گرووپه تیرۆریسته‌كان له لوبنان، عێراق‌و شوێنه‌كانی دیكه به
مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ ئه‌مریكا، وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكا به دانی هێندێك
ئیمتیاز.
به له‌به‌رچا‌وگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌زموونی عێراق بۆته هۆی زیادبوونی
به‌دگومانی به‌رانبه‌ر به گۆڕانی رێژیم له رێگای هێرشی نیزامییه‌وه، ئه‌ركی
گۆڕینی رێژیم له ئێران‌دا ده‌بێ بسپێردرێ به ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی. هه‌وڵێكی
وا دو‌و قازانجی به‌رچاوی ده‌بێ: له لایه‌كه‌وه ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی
له ئه‌ركێكی قورس نه‌جات ده‌دا‌و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌س ناتوانێ ره‌وایی
ئه‌خلاقی‌و سیاسی گۆرانی رژیم له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه بێنێته ژێر
پرسیار.
هه‌ڵبه‌ت ستراتێژییه‌كی وا سه‌ر ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر پشتیوانیكردنی فره‌یی
ئێتنیكی‌و نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا نه‌كا به یه‌كێك له كۆڵه‌كه
ئه‌ساسی‌یه‌كانی. پشتیوانیكردن له‌م فره‌یی‌یه هه‌ره‌وها گرینگییه‌كی
ستراتێژیكی هه‌یه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی له ئێران‌دا.
هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌شی هه‌ره زۆری داهاتی خۆی له فرۆشتنی نه‌وت
به‌ده‌ست دێنێ، هیچ مێكانیزمێك په‌یدا نابێ كه رێژیمێكی ئه‌وتۆ پابه‌ند بكا به
داخوازیی سه‌روه‌ری گه‌ل، یان دێموكراسی. ئه‌مه گرفتێكه كه له هه‌مو‌و ئه‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌یه كه رێژیم له رووی دارایی‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیه‌و منه‌تی
به خه‌ڵك نیه. لێره‌دایه كه فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا گرنگییه‌كی
ستراتێژیك ده‌گرێته خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی له وڵات‌و ساقامگیری
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا. به مه‌رجیك كه پشتیوانییه‌كی جیددی بكرێ
له پێكهێنانی فێدراسیۆنێكی فره‌نه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا، فره‌یی ئێتنیكی‌و
نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی چه‌ند لایه‌نه‌ی تایبه‌ت
له نێوان پێكهاته‌كانی ئێران‌و حكوومه‌ت‌و، به نۆره‌ی خۆی بالانسێك پێك دێنێ
به قازانجی دێموكراسی.
گۆڕانی ئێران به فێدراسیۆنێكی فره‌نه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی وه‌رچه‌رخانێكی
فیكری قۆڵ سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان. فێدراسیۆنێكی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی،
كۆتایی به ئه‌فسانه‌ی ئێرانێكی تا‌ك نه‌ته‌وه ده‌ێنێ ـ ئه‌فاسنه‌یه‌ك كه به
یارمه‌تیی زه‌برو زه‌نگێكی ئێجگار زۆری عه‌سكه‌ریی‌و سایكۆلۆژی راگیراوه ـ‌و
بێ گومان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی راسته‌قینه‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وڵات‌دا دێته‌وه.
كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م شێوه فێدراڵیزمه دانپێدانانه به‌وه‌ی كه
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی كه‌رامه‌تی تا‌ك تا‌كی ئه‌ندامانی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا
ته‌نها باشكردنی باری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی تا‌ك تا‌كی ئه‌ندامانی
نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان نیه به‌ڵكوو، چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌و درێژخایه‌ن
دانپێدانانی سیاسییه به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و هه‌روها
بوونی زامنی ده‌ستووری بۆ مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیان‌و بۆ ئه‌وه‌ی مافی
سه‌روه‌رییان به سه‌ر خاكی خۆیاندا هه‌بێ. به پێچه‌وانه‌ی ترسی هێندێك لایه‌ن
له‌وه‌ی كه فێدراڵیزم ببێته هۆی له‌ت بوونی ئێران، ئه‌م مۆدێله له
فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران یه‌كیه‌تیی دروست ده‌كا.
به كورتی، ئه‌گه‌ر له رابردوودا فره نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران به "گرفت" له
قه‌ڵه‌م دراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌و
كه‌وتووه‌ته به‌ر زه‌بروزه‌نگ‌و سیاسه‌تی تواندنه‌وه، له راستی‌دا ئه‌م
فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونه له ئێران‌دا كلیلی دێموكراسی پێ‌یه. به‌و پێ‌یه له
به‌رژه‌وه‌ندیی دنیای ده‌ره‌وه‌دایه كه پشتیوانیی فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی له
ئێران‌دا بكا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستراتێژییه سه‌ر بگرێ، دنیای ده‌ره‌وه ده‌بێ پشتیوانی
ته‌وا‌و له ئوپۆزیسیۆنی دێموكرات‌و سێكۆلاری ئێران بكا. ئێرانێكی دێموكراتیكی
فیدراڵ هه‌م له نێوخۆدا ئاشتی پێك دێنێ‌و هه‌م به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه
له‌گه‌ڵ دنیای ده‌روه‌دا ده‌ژی. |