|
ساڵی 1386ی هه‌تاوی، به هه‌موو ناخۆشی‌و ده‌سكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه،
تێپه‌ڕی‌و هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی رسكان‌و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و جێژنی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ورۆزدا، پێ ده‌نێینه ساڵی نوێی 1387ی هه‌تاوی‌یه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی
كورداندا، هه‌نگاوه‌كانمان بۆ بڕینی رێگای پڕ له كه‌ند‌و له‌ندی خه‌بات پته‌وتر‌و،
هیوای رزگاری له بنده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه له دڵماندا به‌تینتر‌و، ئاسۆی سه‌ركه‌وتن‌و
گه‌یشتن به ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، رۆشنتر‌و گه‌شتر ده‌بینین.
له كاتێكدا، ماڵئاوایی له ساڵی 86ی هه‌تاوی ده‌كه‌ین، كه ئێران‌و كوردستان
له تاریكستانی سیستمی پاشكه‌وتوو و ئازادیكوژی ویلایه‌تی فه‌قیهدا، یه‌كێك له
ره‌شترین‌و سامناكترین ساڵه‌كانی یه‌خسیری‌و كۆیله‌تی خۆی ئه‌زموون كرد.
لێره‌دا، ئاوڕێكی كورت له‌و قه‌یرانانه ده‌ده‌ینه‌وه كه رێژیمی سه‌ده‌ناوه‌ڕاستیی
زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا، له هه‌ر سێ بواری نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خۆی به‌دیی هێناون:
ئه‌لف ـ سیاسه‌تی نێوخۆیی:
رێژیمی گه‌نده‌ڵی ئاخوندی، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه، به‌هۆی
سه‌ردانه‌نه‌واندن بۆ ویست‌و داوا ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران، له
ئاستی نێوخۆیی‌دا، سیاسه‌تێكی چه‌واشه‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی په‌یڕه‌و كرد‌و ئه‌و
سیاسه‌ته‌ش، ئاكامێكی جگه له سه‌ركوت، بێكاری، ئێعتیاد، گه‌نده‌ڵی‌و په‌ره‌سه‌ندنی
رۆژ له‌دوای رۆژی دیارده دزێوه كۆمه‌لاَیه‌تی‌یه‌كان به‌دواوه نه‌بوو.
له ساڵی 86دا، رێژه‌ی ئێعدام له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتردا، دوو به‌رابه‌ر
بووه، رێژیمی كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێعدامی كه‌سانی ژێر 18
ساڵدا، له نێو هه‌موو ولاَتانی جیهاندا، له پله‌ی یه‌كه‌م دایه. زۆرترین رێژه‌ی
سه‌نگساری ژنان له ئێرانی ئاخوندی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ‌و زۆرترین رێژه‌ی رۆژنامه‌ڤانانی
زیندانی له جیهاندا، له چاڵه ره‌شه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌دا، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و
ئێران بۆته گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌ڤانان له جیهاندا.
رێبه‌رانی رێژیم له سه‌ره‌وه‌ی دژبه‌رانی ئازادیی راده‌ربڕین له جیهاندا جێگه‌یان
گرتووه، سه‌دان هه‌زار منداڵی بێبه‌ش له هه‌موو مافه‌كانی ژیان، به رۆژی رۆشن
له شه‌قامه‌كاندا، ده‌بینرێن. به میلیۆنان كه‌س له ئێران‌دا، راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ،
به‌ده‌ست ماده سڕكه‌ره‌كانه‌وه گیرۆده‌ن، هه‌لاَوسانی ئابووری له سنووری 20%
تێپه‌ریوه، زیاتر له 20 میلیۆن كه‌س له ئێران‌دا، به‌ده‌ست بێكاری‌و بێ‌ده‌رامه‌تی‌و
رۆژڕه‌شی‌یه‌وه ده‌ناڵێنن. گه‌لاَڵه‌ی به‌ناو ته‌ناهی كۆمه‌لاَیه‌تی (امنیت
اجتماعی)، ده‌ستی خستۆته بینی ئازادییه تاكه‌كه‌سی‌یه‌كانه‌وه‌و ئێران كراوه‌ته
زیندانێكی گه‌وره‌و سامناك‌و تۆقێنه‌ر.
له ساڵی 86دا، بزووتنه‌وه‌ی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران‌و مامۆستایان به
دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت كران‌و گوشارێكی كه‌م وێنه، كه‌وته سه‌ر نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری‌و توركمه‌ن.
هه‌رچه‌ند ساڵی 86ی هه‌تاوی، ساڵی سه‌ركوتی سیستماتیك‌و دڕندانه‌ی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان، رۆژنامه‌ڤانان‌و چالاكانی مه‌ده‌نی، بزووتنه‌وه كۆمه‌لاَیه‌تی‌یه‌كانی
ژنان، كرێكاران، خوێندكاران‌و مامۆستایان بوو، به‌لاَم به شانازییه‌وه هاوكات،
ساڵی به‌رخۆدان، رانه‌وه‌ستان‌و چۆكدانه‌دان‌و مافویستیش بوو. له‌م نێوه‌دا به‌ربه‌ره‌كانی
خوێندكارانی كورد له دانشگاكانی كوردستان‌و باقی شاره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ نایه‌كسانی‌یه‌كاندا،
جێگای دیار‌و شایانی خۆی هه‌بوو.
رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری ئاخوندی له‌م ساڵه‌دا، هیچ ئامرازێكی سه‌ركوت‌و داپڵۆسین
نه‌ما كه كه‌ڵكی لێ‌وه‌رنه‌گرێ‌و تاقی نه‌كاته‌وه، به‌لاَم به شانازییه‌وه،
نه‌یتوانی، گیانی شۆڕش‌و به‌رخۆدانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری‌و
كۆمه‌لاَیه‌تی‌یه‌كان تێك بشكێنێ‌و شه‌پۆله‌كانی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری‌و گیانی
به‌ره‌نگاری تا دواڕۆژه‌كانی ساڵی 86ی هه‌تاوی، هه‌ر به‌رده‌وام بوو. هه‌ر ئه‌و
گیانی شۆڕش‌و به‌رخۆدان‌و نه‌سره‌وتنه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی‌یه، كه هیوامان پێ‌ده‌به‌خشێ
بۆ پێشوازی كردن له ساڵی نوێ‌و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و خه‌باته ره‌وایه له
ساڵی 87ی هه‌تاوی‌دا.
هاونیشتمانانی تێكۆشه‌ر!
شانۆسازی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری هه‌شته‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی كه چه‌ند
رۆژ له‌وه‌پێش به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ‌و تێكۆشانی چه‌ند مانگه‌ی حكوومه‌ت
به مه‌به‌ستی راكێش كردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، نه‌ك نه‌یتوانی
شه‌رعییه‌ت بۆ رێژیم به ده‌سكه‌وت بێنێ، به‌ڵكوو ئه‌مجاره‌یان بوو به هۆی بێ‌ئابڕوویی‌یه‌كی
دیكه بۆ حكوومه‌ت. ئه‌مجاره‌یان ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تیی ئورووپاش به ئاشكرا رایگه‌یاند
كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه نه ئازاد بوون‌و نه "منصفانه". راگه‌یاندنی راده‌ی ده‌نگه‌كانیش
به چه‌ند قات له لایه‌ن دام‌و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌یانتوانی رووی
دزێوی ئه‌م شانۆگه‌ری‌یه داپۆشن.
ب ـ ئاستی ناوچه‌یی:
ئاژاوه‌گێڕی‌یه‌كانی رێژیمی ئاشتی‌نه‌ویستی ئاخوندی‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له
كاروباری ولاَتانی ناوچه له ته‌واوی ساڵدا، نه‌ته‌نیا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵكوو،
به چه‌شنێكی كه‌م وێنه، هه‌ر له پاكستان‌و كشمیر‌و ئه‌فغانستانه‌وه تا
ولاَتانی لێواری كه‌نداوی فارس‌و یه‌مه‌ن‌و عێراق‌و لوبنان‌و فه‌له‌ستینی، كرده
پانتایی گۆڕه‌پانی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و هه‌ناردنی تیرۆر‌و ره‌شه‌كوژی‌و به‌و چه‌شنه،
ئه‌و رێژیمه تیرۆریستپه‌روه‌ره له بیروڕای گشتی دانیشتووانی هه‌موو ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، بووه ماكه‌ی ناسه‌قامگیریی سیاسی‌و تیرۆر‌و ره‌شه‌كوژی‌و
خه‌ریكه ئه‌و فیكره له هزر‌و ئه‌ندێشه‌ی سیاسه‌تڤانان‌و دانیشتووانی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌راستدا، بنج داده‌كوتێ، كه به بوونی رێژیمی گێره‌شێوێنی ویلایه‌تی فه‌قیه،
ئاشتی‌و ته‌بایی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری جێگیربوونی نیه‌و پێویسته هه‌ره‌سی پێ‌بهێنرێت.
ج: له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا:
له ساڵی 86دا، پرسی به‌رنامه‌ی گوماناویی پرۆژه ناوه‌كییه‌كانی ئێران، بووه
گرنگترین دۆزی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و هه‌نووكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی، تاكه رێژیمێكی
جیهانه كه راسته‌وخۆ‌و بێ‌پێچ‌و په‌نا كه‌وتوه‌ته دژایه‌تی ته‌ناهی‌و ئاشتی له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا‌و، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و رێژیمه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری‌و ئاشتی
جیهانی، كۆده‌نگییه‌كی جیهانیی دژی ئه‌و رێژیمه‌ی له ئاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا لێكه‌وتووه‌ته‌وه به چه‌شنێك كه له ماوه‌ی
نزیك به سێ ده‌یه له ته‌مه‌نی نگریسی رێژیمی ئاخوندی‌دا، هیچكات، كۆده‌نگییه‌كی
ئه‌وتۆ دژی ئه‌و رێژیمه له ئاستی جیهاندا نه‌بینراوه. ئاكامی ئه‌و كۆده‌نگییه‌ش
له سێ بڕیارنامه‌ی 1737، 1747و 1803ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا
خۆی ده‌رخستووه.
هاونیشتمانانی به‌رێز!
كۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵكی كوردستان!
هه‌رچه‌ند كه رێژیمی ئاخوندی له هه‌ر سێ بواری نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ قه‌یرانی كه‌م وێنه‌دا به‌ره‌وڕوویه، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانانه
به ته‌نیا ناتوانن ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه به ته‌واوی به چۆكدا بێنن. هه‌ر
بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه رێگای به چۆكدا هێنانی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و
ئازادیكوژی ئاخوندی، ته‌نیا‌و ته‌نیا له رێگای یه‌كگرتوویی‌و هاوپێوه‌ندی‌و خه‌باتی
نه‌پساوه‌و به به‌رنامه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و گشت بزووتنه‌وه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ئاماده‌ی هه‌موو چه‌شنه
هاوپێوه‌ندی‌و هاوكاری‌و هاوخه‌باتییه‌كه، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی كه ئاكامی ئه‌و
خه‌باته، دێمۆكراسی بۆ ئێران‌و دابینبوونی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه
به‌شخوراوه‌كان‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كوردی لێبكه‌وێته‌وه. له‌م راستایه‌دا
تێده‌كۆشین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به‌هێزتر‌و كارامه‌تر بكرێ.
كۆمه‌ڵانی مافخوازی كوردستان!
هاوڕێیانی به‌رێز!
له ساڵی 86دا، كه‌م وێنه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین مێتۆده‌كانی سه‌ركوت‌و داپڵۆسین له
سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان تاقی‌كرایه‌وه، به‌ڵام به شانازییه‌وه نه‌ته‌وه‌كه‌مان
وه‌ك هه‌میشه چۆكدادانی ره‌تكرده‌وه‌و رێگای به‌رخۆدان‌و به‌ربه‌ره‌كانی
قاره‌مانانه‌ی گرته‌به‌ر‌و سه‌لماندی كه ئه‌و نه‌ته‌وه به‌شخوراوه، ده‌بێ به
هه‌موو ماف‌و ئازادییه‌كانی شاد بێ.
ئێوه‌ی ماف ویست له ساڵی 86دا، به‌داخستنی دووكان‌و بازاره‌كان له ساڵوه‌گه‌ڕی
تیرۆری رێبه‌رانی زاناتاندا، سه‌لماندتان كه درێژه‌ده‌ری رێگای پڕ له سه‌روه‌ری
شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌لن. ئێوه‌ی شۆڕشگێڕ، به نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و
بلاَوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و وێنه‌ی شه‌هیدان له هه‌موو بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌و
حیزبی‌یه‌كاندا، نیشانتان دا كه رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌م نیشتمانه پیرۆزه‌ن‌و
شایسته‌ی هه‌موو چه‌شنه ده‌ستخۆشی‌و ئافه‌رینێكن. به‌شداری نه‌كردنی به‌رین‌و
جێگای رێزتان له هه‌شته‌مین شانۆسازی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی
شوورای ئاخوندی‌دا، له لایه‌كه‌وه پیشانده‌ری ترۆپكی وشیاریی سیاسیتان بوو و
له لایه‌كی دیكه‌وه، به بیروڕای گشتیی جیهانتان سه‌لماند كه له‌و رێژیمه
ئازادیكوژه بێزارن‌و خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تین له سیستمی پاشكه‌وتووی زاڵ
به سه‌ر ئێران‌دا.
به نوێنه‌رایه‌تی له سه‌رجه‌م رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات‌و كادر‌و
پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانیه‌وه، له‌م تریبوونه‌وه سلاَوی ئه‌مه‌ك‌و وه‌فاداریتان
پێشكه‌ش ده‌كه‌م‌و راده‌گه‌یه‌نم كه گشت تێكۆشه‌رانی دێموكرات، شانازی به
وشیاری‌و چاوكراوه‌یی‌و هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌تان ده‌كه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی رێبه‌رانی شه‌هید قازی‌و قاسملوو و
شه‌ره‌فكه‌ندی، له‌مێژه بڕیاری داوه تا سه‌ركه‌وتن نه‌سره‌وێ‌و له هه‌ورازو
نشێوی خه‌باتدا، ته‌نیا پشت به یارمه‌تی‌و داكۆكیی بێدریغی ئێوه كۆمه‌لاَنی
هه‌راوی خه‌ڵك ببه‌ستێ.
له كۆتایی‌دا به‌ناوی سه‌رجه‌م رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و
هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری حیزبه‌وه، نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و
جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م‌و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی
گه‌یشتن به هه‌موو ماف‌و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان بێت.
سلاَو له خه‌ڵكی كوردستان، پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكرات!
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سوورخه‌لاَتی كوردستان
سلاَو له هه‌موو ئه‌و زیندانیه سیاسی‌یانه‌ی كه ئه‌م رۆژانه‌ی جێژن له چاڵه
ره‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا تێ‌په‌ڕ ده‌كه‌ن
مه‌رگ‌و نه‌مان بۆ دوژمنانی ئازادی‌و مافی گه‌لان
|