|
12-01-1387
پرسیار: هه‌ندێك كه‌س
پێیانوایه ململانێی ریفۆرمخوازان‌و محافزه‌كاران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی
هه‌شته‌می پارلمانی ئێران‌و له سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا،
ململانێیه‌كی راسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ها پێیانوایه ئه‌گه‌ر ریفۆرمخوازان بڕیارده‌ر
بن
بارودۆخی سیاسیی ئێران
ده‌گۆڕدرێت‌و تاراده‌یه‌ك دیموكراتیزه ده‌بێت، ئێوه به‌گشتی بۆچوونتان له سه‌ر
هه‌ڵبژاردن له ئێران‌و به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می پارلمان
چیه‌و مشت‌ومڕی نێوان ریفۆرمخوازان‌و محافزه‌كاران له كێبڕكێكانی هه‌ڵبژاردندا
چۆن ده‌بینن؟
وه‌ڵام: له‌و هه‌شت خوله‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشدا كه له
سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامیداو تا ئێستا به‌ڕێوه چوون، ئه‌وه‌یكه
ئێمه‌و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران دیومانه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنێك به‌و مانایه‌ی
كه ناوی بنێین هه‌ڵبژاردن له هیچكام له‌و شانۆگه‌رییانه‌دا به‌ڕێوه نه‌چووه،
چوونكه هیچكام له تایبه‌تمه‌ندی‌و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه
له دنیای دێموكراتیكدا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد هه‌یه تێدا نه‌بووه، مه‌سه‌له‌ی
شوورای نیگابان‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه له
راستیدا دیاریكردنی كه‌سانێكه بۆ كۆماری ئیسلامی‌و له نێوانیاندا جیاوازییه‌كی
ئه‌تۆ له ئارادا نیه، واته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ببنه نوێنه‌ری
راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه ده‌هێڵرێنه‌وه كه
بۆ خۆیان ناسیاویی ته‌واویان له سه‌ریان هه‌یه‌و هه‌ركام له‌وانه هه‌ڵبژێردرێن
بۆ كۆماری ئیسلامی جیاوازییه‌كیان نیه، ئاكامه‌كه‌شی بووه‌ته ئه‌وه‌یكه رۆژ
به‌رۆژ راده‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه،
مه‌به‌ستم له كه‌مبوونه‌وه ئه‌وه نییه كه كۆماری ئیسلامی هه‌میشه دوای هه‌موو
هه‌ڵبژاردنێك ریكلامێكی زۆر ده‌كات‌و به سه‌ركه‌وتووی داده‌نێت‌و ده‌ڵێت هه‌موو
خه‌ڵك پێشوازی له هه‌ڵبژاردن كردووه، به‌تایبه‌ت به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
ده‌ست ئێمه ده‌كه‌وێت رۆژ به رۆژ راده‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
كوردستاندا كه‌می كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵبژاردنی خولی هه‌شته‌می
پارلمانه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ریفۆرمخوازان له
ئێران ریفۆرمخوازی حكومه‌تی بوون، ره‌نگه سه‌رده‌می زێڕینی ریفۆرمخوازان،
پارلمانی شه‌شه‌م بێت، ئه‌و ده‌م خاته‌می سه‌رۆك كۆمار بوو كه داموده‌زگاكانی
جێبه‌جێكردن‌و زۆرینه‌ی پارلمانی له ده‌ستدا بوو، به‌ڵام دیمان كه هه‌نگاوێك
به‌ره‌و دێموكراسی هه‌ڵ‌نه‌گیرا، ته‌نانه‌ت كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
خولی شه‌شه‌مدا ریكلامیان كرد به‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن
له پێش هه‌موو شتێك‌دا یاسای رۆژنامه‌وانی كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ
ته‌واوه‌تی سنوردار كرابوویه‌وه ده‌ی‌گۆڕن، دیمان هه‌ر كه هاتنه سه‌ر كار به
فه‌رمانێكی خامه‌نه‌یی كه ناوی فه‌رمانی حكوومه‌تییان له سه‌ر دانا، وازیان لـێ
هێناو له باسكردنیشی په‌شیمان بوونه‌وه، له كاتێكدا كه پێشتر واده‌یان به
خه‌ڵك دابوو، بۆیه ده‌بینین كه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرمخوازی كه به سه‌رۆكایه‌تیی
محه‌ممه‌دی خاته‌می‌یه‌وه هاته كایه‌وه، دوای دوو خولی چوار ساڵه‌ی سه‌رۆك
كۆماری له راستیدا ئیدی كۆتایی پێهات‌و ئیكسپایه‌ر بوو، واته به كرده‌وه ئه‌و
لایه‌نه پێشانی دا ناتوانێت هیچ ئاڵوگۆڕێك له كۆماری ئیسلامی‌دا بكات، كه قازانجی
بۆ خه‌ڵك‌و دیموكراسی لێبكه‌وێته‌وه، به تایبه‌تی كه ده‌بوو هه‌موو كاره‌كان له
چوارچێوه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا بكرێت، كه ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی،
خۆی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئازادی‌و دێموكراسی‌و
كرانه‌وه‌یه، بۆیه پێمانوایه سه‌رده‌می ریفۆرم كۆتایی پێهاتووه‌و
به‌ربه‌ره‌كانێی نێوان ریفۆرمخوازان‌و محافزه‌كاران كێبڕكێیه‌ك نیه كه خه‌ڵك دڵی
پێی خۆش بێت، به تایبه‌تی كه هیچ لایه‌نێك له گه‌ڵ ئازادی‌و بیر‌و بۆچوونی
جیاواز‌و ئاڵوگۆڕ له كۆماری ئیسلامی‌دا نیه، ئه‌گه‌ر كێبڕكێیه‌ك له‌ئارادا بێت
زیاتر له نێوان ده‌سه‌ڵاتخوازاندایه كه هه‌ر كامه‌و بۆ به ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی زیاتر هه‌وڵ ده‌دات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌یكه به قازانجی ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و ئه‌و سته‌مانه‌ی كه ئێستا له خه‌ڵك ده‌كرێت،
ئاڵوگۆڕ له حكومه‌تدا پێك بێنێت.
پرسیار: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستاش دژایه‌تیی ئێران ده‌كات‌و
له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستای ناكۆكه، ئایا ئێوه
وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له دژی كۆماری ئیسلامی خه‌بات
ده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌دا پێوه‌ندییه‌كی راشكاوانه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه؟
وه‌ڵام: ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌داین كه
ئێمه‌ی كورد به ته‌نیا ناتوانین كۆماری ئیسلامیی ئێران یان هه‌ر حكوومه‌تێكی دیكه
كه له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بێت بڕووخێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه پشتمان به
دوو فاكته‌ر به‌ستووه: یه‌كیان خه‌بات‌و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستانه له نێوخۆدا
كه له‌و پێناوه‌شدا كاری ئۆرگانیزاسیۆن‌و كاری راگه‌یاندن‌و له قاودانی كۆماری
ئیسلامی ده‌كه‌ین، دووه‌م، ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان پێویستمان به
پشتیوانیی ده‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌و پشتیوانییه بریتییه له پشتیوانیی وڵاتانی
دێموكرات‌و پیشه‌سازیی دنیا كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌مریكایه‌و ره‌نگه له پله‌ی
دووه‌میشدا ئورووپا بێت، به ره‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئێمه له‌مێژ ساڵه
پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه‌و هه‌یه، به‌و پێیه له‌باری
دیپلۆماسییه‌وه به‌نیسبه‌ت خۆمانه‌وه چالاكییه‌كی به‌رچاومان له ئاستی
ئورووپاداو له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان‌و وڵاتانی ئورووپایی‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپادا هه‌یه،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگ‌و خواستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ناوه‌نده‌كانی بڕیاری
گه‌وره‌ی دنیا رابگه‌یه‌نین‌و سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌مانیان پێ بناسێنین.
پرسیار: ئایا ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوبراودا هه‌تانه، هیچ كات
پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی لانیكه‌م بۆ لاوازكردنی كۆماری ئیسلامی له ئێران‌و
ناوچه‌كه‌دا لـێ كه‌وتۆته‌وه؟
وه‌ڵام: له‌و باوه‌ڕه‌دام كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا تا ئێستا سیاسه‌تێكی روونی به
نیسبه‌ت ئێرانه‌وه نیه، راسته ئه‌مریكا له ئێران تووڕه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا
سیاسه‌تێكی راگه‌یه‌نراوی ئه‌وتۆ له ئارادا نیه كه بۆ نموونه بڵێت ده‌مانه‌وێت
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و كاره بكه‌ین‌و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دابڕ‌ێژین،
بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێم وابێت نه‌ك هه‌ر وه‌ك حیزبی ئێمه، لانیكه‌م
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هیچكام له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی
ئێران پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی نیه كه به‌رنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دابڕێژێت، ئه‌و
پێوه‌ندییه‌ش كه هه‌مانه زۆرتر پێوه‌ندییه‌كی سیاسی‌و تێگه‌شتنه له یه‌كتر
سه‌باره‌ت به بارودۆخێك كه له ئێران‌و كوردستاندا هه‌یه.
پرسیار: له هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر عێراق‌و پێشتریش بۆ سه‌ر
ئه‌فغانستان، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی كه‌مداو دوای
عێراق هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام دوای رووداوه پێوه‌ندیداره‌كانی هێرشه‌كان،
ئه‌و گریمانه‌یه لاواز بووه‌و ئێستا مه‌سه‌له‌ی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌و له
دنیادا كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه كردوه. به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م حاڵه‌ته هێرشی ئه‌مریكا بو سه‌ر ئێران چه‌نده له واقیع
نزیكه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگامان له سیاسه‌ته راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌و
له سه‌ره‌تاوه به‌دوادچوونمان بۆ كردوه‌و له‌و پێوه‌ندییانه‌شدا كه له‌گه‌ڵیان
بوومانه، هیچ كاتێك نه‌مانبیستووه به‌رنامه‌یه‌كی وا له ئارادا بێت كه له
رێگای وشكانییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران‌و ئه‌و نموونه‌یه‌ی كه له
ئه‌فغانستان‌و عێراق روویدا له ئێرانیشدا بیبه‌نه پێش، لێره‌دا ناچمه سه‌ر
ورده‌كارییه‌كانی هۆكاره‌كانی ئه‌وه، ره‌نگه مه‌جالی زیاتری پێویست بێت، به‌ڵام
ئه‌وه‌یكه تا ئێستا له ئارادا بووه هێرشێكی مه‌وزعیی ئه‌مریكا بووه بۆ سه‌ر
ئێران له رێگای بوردوومانه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك ناوه‌ندی ستراتیژی‌و
ئابووری‌و سه‌ربازی‌و رێگاكانی پێوه‌ندیی به تووندی بوردومان بكات‌و خه‌ساری
گه‌وره‌ی لێبدات، تا ساڵی پار ئه‌م ئه‌گه‌ره له ئارادا بوو، به‌ڵام وه‌كوو
ئاماژه‌ت پێكرد مه‌سه‌له‌ی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌دا‌و جگه له‌وه من
مه‌سه‌له‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیشی پێ زیاد ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ چه‌ند
فاكته‌رێكی دیكه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا تا ئێستا باس له هێرش كردن
نه‌كات‌و ئه‌گه‌ری له ئارادا نه‌بێت، پێمان وانیه ئه‌مریكا له بارودۆخێكی وادا‌و
له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕستدا بیه‌وێت كارێكی ئه‌تۆ بكات، چوونكه به‌وه گیر‌و
گرفته‌كانی خۆی‌و هاوپه‌یمانانیشی زیاتر ده‌بێت، دیاره ئه‌مریكا وه‌كوو یه‌كێك له
وڵاتانی 1+5 تێده‌كۆشێت به دوو شێوه‌ی هاندان‌و سزادانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێران بخاته سه‌ر رێگایه‌ك كه ده‌ست له پیتاندنی
یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت‌و به‌و شێوه‌یه مه‌ترسییه‌كه له سه‌ر خۆی‌و به‌گشتی له سه‌ر
دنیا لابه‌رێت، سیاسه‌تێك كه ئه‌مریكا له ئێستادا گرتوویه‌ته به‌ر، له
لایه‌كه‌وه هاندانی ئێرانه بۆ دیالۆگ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌كوو وتم
سزادانیه‌تی، هه‌روه‌ك له ماوه‌ی پێشوودا دیمان بڕیاری سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
له دژی ئێران ده‌رچوو، كه ئه‌مریكا ده‌وری به‌رچاوی تێدا گێڕا.
پرسیار: ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا پرۆسه‌ی دێموكراتیزه‌كردنی پێكهاته
سیاسییه‌كانی له هه‌ڵكشان‌و داكشاندایه، گریمان ئه‌م پرۆژه‌یه به‌راده‌یه‌كی وا
پێش كه‌وت كۆماری ئیسلامی ناچار بكات له نێوخۆدا دێموكراسی ره‌چاو بكات‌و
حاڵه‌تێكی وا بێته پێشه‌وه كه پێویست به دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بكات،
ئێوه وه‌كوو حیزبی دێموكرات چه‌نده ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا دانیشتن
بكه‌ن؟
وه‌ڵام: هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن له سیاسه‌تدا هیچ شتێك نامومكین نیه، به‌ڵام ئێمه
به‌ڕاستی به پێی ئه‌و ناسیاوییه‌ی كه له كۆماری ئیسلامی هه‌مانه‌و ئه‌زموونێك
كه له‌گه‌ڵی بوومانه، به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین كه كۆماری ئیسلامی به هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دێموكراسی‌دا نایه‌ته‌وه‌و ناتوانێت به‌ره‌و
دێموكراسی بچێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دێموكراسی له كۆمه‌ڵگا
یان له ده‌زگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری دێموكراتیكدا به‌ره‌و پێش ده‌چێت، حكومه‌تێك كه
خۆی به نوێنه‌ری خودا ده‌زانێت‌و پێیوایه كاروباره‌كانی، كاروباری ئیلاهییه‌و بۆ
ده‌ستكاری‌و گۆڕانكاریی نابێت، له‌وێدا ره‌وتی دێموكراسی خۆی له خۆیدا شتێك نیه
كه بیری لێ بكرێته‌وه، ئێمه له‌و بواره‌دا جگه له ئێران ئه‌زموونی وڵاتانی
دیكه‌شمان له‌به‌رچاودایه كه نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ دێموكراسی بچنه پێشه‌وه،
ده‌توانین كووره‌ی باكوور به نموونه بهێنینه‌وه كه ئێستا هه‌ر له چوارچێوه‌ی
ئایدۆلۆژیای خۆیدا گرفتاره، پێشتر یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت هه‌بوو كه نه‌یتوانی
له‌گه‌ڵ دێموكراسی به‌ره‌وپێش بچێت، هه‌روه‌ها كووبا هه‌یه، تاڵیبان هه‌بوو كه
پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ تێیاندا به‌دی ناكرێت، كۆماری ئیسلامیش یه‌كێك له‌و سیستمه
ئایدۆلۆژییانه‌یه كه ناتوانێت به‌ره‌و دێموكراسی بچێت، بۆیه هه‌ر له‌و
حاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و بارودۆخیشی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا رۆژ به‌ڕۆژ خراپتر
ده‌بێت. سه‌باره‌ت به دێموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پێمان
وایه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕ پێك بێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌ك دوو
ساڵ له‌وه‌پێش گه‌لاڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ی هێنایه ئاراوه،
هه‌رچه‌ند وه‌كوو پێشبینیان كردبوو نه‌یانتوانی به‌و خێراییه بچنه پێشێ، به‌ڵام
پێموایه گه‌ڵاڵه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه، ره‌نگه به خێرایی به‌ره‌وپێش نه‌چێت،
چوونكه مه‌سه‌له‌ی دێموكراتیزه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست جگه له‌وه‌ی كه به
قازانجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به تایبه‌تی گه‌لانی بنده‌سته، به‌ڵكوو له قازانجی
ئه‌مریكاشه كه ناوچه‌كه، ناوچه‌یه‌كی دێموكراتیك بێت، بۆیه له‌و پێناوه‌دا
ئه‌مریكا هه‌وڵی خۆی ده‌دات. ده‌رباره‌ی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه وه‌كوو حیزبێكی سیاسی ئاشتیخوازین‌و باوه‌ڕمان به‌وه
هه‌یه گیروگرفت‌و ناته‌باییه‌كانی نێوان حكوومه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كان له رێگای
دیالۆگ‌و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆماری
ئیسلامیی ئێران، له‌و چوارچێوه‌ی فیكر‌و بۆچوونه‌دا نابینین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
مه‌سه‌له‌كان دیالۆگ بكات، كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تدا باس له
دیالۆگ‌و دانیشتن ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكوو
ده‌یه‌وێت هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بۆ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و سیاسه‌تی خۆی
به‌ره‌وپێش به‌رێت، نموونه‌ی هه‌ره زیندووی ئه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمییه كه چه‌ندین
ساڵه درێژه‌ی پێ ده‌دا‌و وڵاتانی 1+5 دیالۆگی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سێ بڕیارنامه‌ی سزادان
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له دژی كۆماری
ئیسلامی ده‌رچووه، كه‌چی هه‌ر له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی خۆی سووره، بۆیه من
پێموایه كه دانیشتن له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌سكه‌وتێكی نابێت، هه‌رچه‌ند
ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له قۆناغێكدا ئه‌وه‌مان تاقی
كردۆته‌وه‌و له پێناوی سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه‌ماندا به‌های زۆرمان داوه‌و وه‌كوو
ده‌زانن سكرتێری خۆشه‌ویستی حیزبه‌كه‌مان دوكتۆر قاسملوو له‌و پێناوه‌دا شه‌هید
بوو، ئێستا به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دیالۆگ نیه‌و
نایه‌وێت له‌و رێگایه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هیچ ئومێدێكیشمان به‌وه نیه
كه رۆژێك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بۆ قسه‌كردن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
دابنیشن.
پرسیار: له دوای ئه‌و كۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه كه له حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی
كوردستاندا روویان دا، بۆچوونێكی نێگه‌تیڤ له سه‌ر ئه‌و حیزبانه دروست بووه، كه
جۆرێك له نائومێدیشی خستۆته‌وه، به‌وه‌یكه ئه‌سته‌مه بتوانن بۆ
رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسیی دیكه
پێكه‌وه به‌ره‌یه‌ك یان جۆرێك له رێككه‌وتن پێك بهێنن. ئێوه ئه‌وه چۆن لێك
ده‌ده‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: جیابوونه‌وه‌ی گرووپه‌كان له حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات‌و پێكهێنانی حیزبی نوێ،
دیارده‌یه‌كی تازه نیه‌و هه‌ر تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش نیه، له
هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه دیالۆگ‌و موناقشه هه‌یه، ئه‌و شته روو ده‌دات‌و ئێمه
رۆژانه له دنیادا ئه‌وه ده‌بینین، دیاره حیزب له‌سه‌ر رێككه‌وتن پێك دێت، واته
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ده‌وری هه‌ندێك به‌رنامه‌و بۆچوونی هاوبه‌ش كۆ ده‌بنه‌وه،
كاتێك كه جیاوازی له بۆچوونه‌كاندا پێك دێت، لێك جودابوونه‌وه‌ش ئاسایی‌یه، من
پێم وایه جیابوونه‌وه له كاتێكدا جێگه‌ی نائومێدییه كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی جیا
ده‌بنه‌وه، واز له خه‌بات بهێنن‌و دابنیشن، ده‌نا پێكهێنانی حیزب‌و رێكخراوی
دیكه‌و كاركردن بۆ لابردنی دیكتاتۆری‌و گه‌یشتن به رزگاری، نائومێدی ناخاته‌وه،
خه‌ڵكی كورد نه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان‌و نه له پارچه‌كانی دیكه نابێت به‌وه
نا‌ئومێد بن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه راسته كه جیابوونه‌وه‌كانی ئێستا تا
راده‌یه‌ك كۆسپیان خستۆته به‌رده‌م یه‌كگرتن‌و پێكه‌وه كاركردنی سه‌رجه‌م
حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه ئه‌و گرفتانه بۆ
هه‌میشه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، من پێم وایه بارودۆخی ئێمه له ئێستادا له
قۆناغی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی خراپتر نیه، ئێمه له‌و
قۆناغه‌دا به هاوكاری‌و هاوئاهه‌نگیی زۆربه‌ی حیزب‌و لایه‌نه جیاوازه
سیاسییه‌كان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێران هه‌بوون‌و زۆر له ئێستاش به‌ربڵاوتر
بوون، توانیمان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كورد پێك بێنین‌و له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی بكه‌وینه وتووێژه‌وه، له‌و كاته‌دا به بیر‌و بۆچوونی جیاوازوه له
كۆمۆنیستی توندڕه‌وه‌وه بگره تا ئیسلامییه‌كان‌و دێموكراته‌كان، توانیمان له ژێر
چه‌تری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورددا كۆ ببینه‌وه‌و قسه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی بكه‌ین، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه دانیشتنه‌كه به‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو،
به‌ڵام نموونه‌یه‌ك بوو كه پیشانی دا لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌توانن
پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ش ئێمه سێ ساڵ
له‌وه پێش هه‌وڵمان دا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران وه‌كوو عه‌ره‌ب‌و
به‌لووچ‌و تورك‌و توركمه‌ن كه ئه‌وانیش وه‌كوو ئێمه له ژێر سته‌مدان،
هاوده‌نگییه‌ك پێك بێنین كه به خۆشییه‌وه تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووین، سه‌ره‌تا به
هاوكاریی حه‌وت رێكخراو توانیمان "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" پێك بێنین
كه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه گه‌یشتۆته پازده رێكخراو كه له ناویاندا
لانیكه‌م سێ رێكخراوی كوردی تێدایه، واته ئێمه سێ رێكخراوی كورد كه له‌و
كۆنگره‌یه‌دا پێكه‌وه هاوكارو هاوئامانجین بۆ نه‌توانین له گه‌ڵ رێكخراوه
كوردییه‌كانی دیكه بۆ كاری هاوبه‌ش رێك بكه‌وین، كه‌واته ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر
جێگای نائومێدی نین، به‌ڵكوو زۆریش جێگای ئومێدن، ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان هه‌وڵ
ده‌ده‌ین كه بتوانین له‌وه‌به‌دواو له‌پاش جیابوونه‌وه‌كان، بارودۆخه‌كه ئارام
بكه‌ینه‌وه‌و كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی بڕێك سازگاری سیاسی بێته ئاراوه، هه‌نگاو
هه‌ڵبگرین‌و یه‌كگرتنێك درووست بكه‌ین، من پێموایه هه‌لومه‌رجی له‌بار له‌كاتی
خۆیدا بۆ ئه‌وه دێته پێش، هه‌موومان تا ئێستا له ئامانجه‌كانماندا هاوبه‌شین،
كه رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فێدراڵه كه
بتوانێت مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران گه‌ره‌نتی بكات، من به پێی ناسیاوییه‌ك كه له
رێكخراوه‌كانی ئوپۆزسیۆنی كوردی ئێران هه‌مه، ناكۆكییه‌كی ئه‌تۆی سیاسی نابینم كه
نه‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین، جگه له هه‌ندێك حیزبی كۆمۆنیست كه زۆر كه‌من‌و
به‌رچاو نین، حیزبه كوردییه‌كانی دیكه له چێوارچێوه‌یه‌كی فیكری‌و سیاسیی وه‌ك
یه‌كداین، بۆیه یه‌كگرتنه‌وه نه‌ك هه‌ر نامومكین نیه، به‌ڵكوو زۆریش مومكینه.
* تێ‌بینی: ئه‌م وتووێژه رێكه‌وتی 25/03/2008 له
رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. |