|
27-01-1387
خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست، زۆر خۆشحاڵم كه له‌و فرسته‌دا
كه هاتۆته پێشێ، له نزیكه‌وه‌و پێكه‌وه باس بكه‌ین له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تێك كه
ئێستا ئێمه له مه‌نته‌قه‌دا هه‌مانه، به‌تایبه‌تی وه‌زعی ئێران‌و له‌ویش تایبه‌تی‌تر
وه‌زعییه‌تێكه كه ئێمه له كوردستانی ئێران هه‌مانه‌و، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌شدا
هێندێك باس له‌سه‌ر وه‌زعی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی ئێوه خۆشه‌ویستان‌و
زۆربه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا. ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به ته‌مای ئه‌وه
بووم كه فرسه‌تێكی ئاوا بێته پێشێ كه بتوانین له‌گه‌ڵ به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی
حیزب له مه‌نته‌قه‌ی سه‌ر سنوور‌و ئوستانی هه‌ولێر پێكه‌وه دابنیشین، یه‌كتر
ببینین‌و قسه بكه‌ین. ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه له ئه‌سه‌ری زوڵم‌و سته‌می
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه، له خزم‌و كه‌س‌و خۆشه‌ویستانی
خۆیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیر‌وباوه‌ڕ به خه‌بات‌و
رزگاری هه‌روا له دڵ‌و ده‌روونیاندا بڵێسه ده‌ستێنێ.
بۆیه سوپاسی ناوه‌ندی
سێ به‌تایبه‌ت كاك حه‌مه‌ساڵح ده‌كه‌م كه ئه‌و فرسته‌ی ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی كه
ئێمه بتوانین لێره یه‌كتر ببینین‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتر بیر‌وبۆچوونه‌كانمان بگۆڕینه‌وه.
دیاره باس ئێستا یه‌كجار زۆره، بۆیه ره‌نگه نه‌توانین لێره‌دا هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی
كه له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌دا ده‌توانێ ته‌ئسیری هه‌بێ له‌سه‌ر
وه‌زعی ئێمه‌ی كورد به‌گشتی‌و وه‌زعی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی باس بكه‌ین،
بۆیه ناچارین له‌سه‌ر هێندێك خاڵی تایبه‌ت راوه‌ستین‌و قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه زۆر مه‌سه‌له‌یه‌و ده‌بێ
باسی له‌سه‌ر بكه‌ین‌و زۆر گرینگیی پێ بده‌ین، وه‌زعییه‌تێكه كه ئێستا كورد به‌گشتی
تێی‌دایه له ناوچه‌دا. ده‌زانن كه به‌دوای رووخانی حكوومه‌تی به‌عس له
عێراقدا‌و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بوو به خاوه‌نی حكوومه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵاتی خۆی، مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه پێشتر هه‌بوو، كه‌وته
به‌ر باسی مێدیاكانی دنیا‌و هه‌روه‌ها كه‌وته به‌ر باسی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان‌و
ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌كان له سه‌راسه‌ری دنیادا. ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له ناوچه‌دا هاتنه پێشێ، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه
ئێستا ئیدی دیكتاتۆره‌كان به پێچه‌وانه‌ی رابردوو ناتوانن ده‌نگی كورد كپ بكه‌ن،
ناتوانن سه‌ركوت‌و زه‌بر‌و زه‌نگه‌كه‌یان به دڵی خۆیان درێژه بده‌ن، له حاڵێكدا
كه ده‌نگی خه‌ڵكی كورد به دنیا رانه‌گا، ئه‌وانه‌و مه‌جمووعه‌یه‌كی دیكه له
فاكته‌ره‌كان له ناوچه‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا مه‌تره‌ح بوون، بوون به‌هۆی
ئه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی كورد زیاتر مه‌تره‌ح بێ. یانی له‌و مه‌قته‌عه زه‌مانیه‌دا،
مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌نگاوێكی زۆر به‌رچاوی به‌ره‌و پێش ناوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه
به مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و هه‌نگاوه كه به‌ره‌وپێش چووه، ته‌واوه‌و مه‌سه‌له‌ی
كورد حه‌ل بووه، هێشتا كورد رێگایه‌كی دوور‌و درێژی له‌به‌ره بۆ گه‌یشتن به
ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خۆی‌و ده‌بێ خۆی ئاماده بكا بۆ شێوه‌یه‌كی دیكه له خه‌بات‌و
به‌ره‌وپێش بردنی جووڵانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ به ئامانجه‌كانی خۆی
بگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه موهیمه، ئه‌وه‌یه كه ئێستا كار‌و تێكۆشان‌و خه‌بات،
شكڵ‌و شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی به خۆیه‌وه گرتوه كه له‌گه‌ڵ رابردوو فه‌رق‌و
جیاوازیی هه‌یه‌و، ئێمه وه‌كوو میلله‌تی كورد له مه‌نته‌قه‌ی پڕ له ئاژاوه‌ی
خاوه‌رمیانه‌دا قه‌رارمان گرتووه، پێویسته شێوه‌یه‌كی نوێ له خه‌بات، بیركردنه‌وه،
لێكدانه‌وه بگرینه پێش كه بتوانین له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا خه‌باته‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی
باشتر‌و به‌رچاوتر بیبه‌ینه پێشێ. ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه‌و هه‌موومان ده‌یبینین‌و
ده‌یبیسین، ئه‌وه‌یه كه، پێ به پێی ئه‌وه‌ی كه پرسی كورد ده‌چێته پێشێ‌و
مه‌سه‌له‌ی كورد زیاتر ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
مه‌نته‌قه‌یی، هه‌ر به‌و پێیه‌ش دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی
كه به سه‌ر كوردستاندا زاڵ بوون، زیاتر توند‌وتیژی ده‌نوێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه
بتوانن به هه‌ر شێوه‌یه‌كی كه بۆیان ده‌كرێ پێشی ئه‌و ره‌وته بگرن كه
جووڵانه‌وه‌ی كورد گرتوویه‌ته به‌ر‌و ده‌چێته پێشێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه له سه‌تحی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا به دنیا نیشان بده‌ن كه مه‌سه‌له‌ی كورد نه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كه كورد بۆخۆی باسی ده‌كا، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌یه‌كه كه به قه‌ولی ئه‌وان
موشكیله‌یه‌ك نیه كه له وڵاته‌كانیاندا، به‌ڵكوو زۆرتر سه‌عی ده‌كه‌ن كه
جووڵانه‌وه‌ی كورد‌و حه‌ره‌كه‌تی كورد ببه‌ستنه‌وه به هێندێك حه‌ره‌كه‌تی
جێگای گومان له ناوچه‌دا، هێندێك ئیتهاماتی ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بی‌و ئیتهاماتێك كه
بۆ شێواندنی وه‌زعی مه‌نته‌قه ده‌یانه‌وێ نیشانی بده‌ن. بۆیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا
ده‌بینین ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا حكوومه‌تێك به ده‌ستی كورد دامه‌زراوه‌و
هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌وپێش ده‌چێ، له به‌شه‌كانی دیكه یان بڵێین له ده‌وڵه‌ته‌كانی
دراوسێ، وه‌كوو توركیه، وه‌كوو ئێران، هه‌ر رۆژێك به بیانوویه‌ك‌و به شێوه‌یه‌كی
كه بۆخۆیان پیلانی بۆ داده‌ڕێژن، دژی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كورد راده‌وه‌ستن. بۆ
شێوه‌یه‌كی نوێ ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه سه‌ركوت بكه‌ن‌و به‌ری
پێ بگرن. هه‌رچه‌ند ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر له‌وه زیاتر
چۆته پێشێ كه به هه‌وڵ‌و تێكۆشانی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان به‌ره‌و دوایه
بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویسته ئێمه وشیار بین‌و پیلان‌و سیاسه‌ته‌كانی
دوژمنانی كورد به كه‌م نه‌گرین‌و بتوانین به لێكدانه‌وه‌ی ورد، به هه‌ڵسه‌نگاندنی
هێزی خۆمان‌و، به لێكدانه‌وه‌ی وه‌زعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، به نیسبه‌تی مه‌سه‌له‌ی
كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست له خاوه‌رمیانه‌دا بتوانین باشترین رێگای
مومكین بۆ درێژه‌دانی خه‌باتی خۆمان بدۆزینه‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورددا، بێجگه له كه‌موكوڕییه‌كانی كه ئێمه
بۆخۆمان هه‌مانه، موهیمترین فاكته‌ر پیلانی حكوومه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر
كوردستاندایه‌و له‌و پێناوه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌وری سه‌ره‌كیی هه‌یه،
بۆیه ده‌ڵێم ده‌وری سه‌ره‌كیی هه‌یه، چونكه راسته ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته
زۆرداره‌كانی دیكه‌ش رووبه‌ڕووین‌و خه‌ڵكه‌كه‌مان سه‌ركوت ده‌كرێ‌و زه‌بر‌و زه‌نگی
له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌كرێ،
له‌و جه‌هه‌ته‌یه‌وه خه‌ته‌رناكتر‌و موهیمتره كه باسی بكه‌ین‌و دیقه‌تی لـێ
بكه‌ین كه، كۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تێكی كراوه‌و شه‌فافی به نیسبه‌تی
مه‌سه‌له‌ی كورد‌و باقیی مه‌سه‌له نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان نیه. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی كورد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كا به قسه، هاوكاری‌و پشتیوانییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه به كرده‌وه ئێمه ده‌یبینین، پیلان، دووڕوویی‌و زه‌ربه‌لێدان له پشته‌وه‌ڕایه.
یانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ك هه‌ر به‌وه راناوه‌ستێ كوردی ئێران‌و باقیی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له نێوخۆی ئێران‌دا سه‌ركوت بكا‌و مافیان زه‌وت بكا، به‌ڵكوو
ئه‌گه‌ر حه‌ره‌كه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده‌ستی
پێ‌كردوه كه به‌ره‌وپێش بچێ بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌ویشدا ده‌خاله‌ت
ده‌كا‌و ده‌یه‌وێ پێشی پێ بگرێ‌و، ئه‌و سیاسه‌ته نه‌ك هه‌ر به نیسبه‌تی مه‌سه‌له‌ی
كورد، به‌ڵكوو به نیسبه‌تی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له سیاسییانه‌ی كه له مه‌نته‌قه‌دا
هه‌ن، به نیسبه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌روا ده‌چێته پێشێ. ئه‌گه‌ر دیققه‌تتان
كردبێ له دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی عێراق‌و دوای رووخانی حكوومه‌تی سه‌دام حسێن،
یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تێك كه به رواڵه‌تی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقی به ره‌سمی ناسی‌و
قه‌ولی دا كه پشتیوانی‌و هاوكاری بكا له‌و حكوومه‌ته نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی كه
سه‌قامگیری‌و سه‌باتی تێدا پێك بێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ش
ده‌زانین كه هه‌ر له‌و كاته‌دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد‌و
ئه‌و وه‌عدانه‌ی ده‌دا به دنیا‌و به عێراق، هه‌ر له‌و كاته‌دا پیلانه‌كانی خۆی
بۆ شێواندنی وه‌زعی عێراق، به‌ڕێوه ده‌برد، تیرۆریسته‌كانی ته‌قویه‌ت ده‌كرد،
چه‌ك‌و ئه‌سله‌حه‌ی ده‌دانێ‌و له ئاكامدا دیتمان كه وه‌زعییه‌تی عێراق گه‌یشته
كوێ. یانی به بێ هیچ موبالێغه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بڵێین زیاتر له 50 له سه‌دی وه‌زعییه‌تێكی
كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه، ئه‌و وێرانی‌و كوشتار‌و تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه كه
هه‌یه‌و هه‌ر رۆژێ به شكڵێك‌و له گۆشه‌یه‌كدا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، له ژێر
كاریگه‌ریی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌وه نه ته‌نیا
قسه‌ی ئێمه، به‌ڵكوو بیر‌وبۆچوونی هێزه‌كانی یه‌كگرتوویه كه بۆ ئارامی‌و سه‌قامگیریی
عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وانه تا ئێستا به ده‌یان جار به مه‌دره‌ك، به‌و چه‌ك‌و
ئه‌سله‌حه‌یه‌ی كه بۆ عێراق ناردوویه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌سگیر كراون‌و
له ئێران ته‌ربییه‌ت‌و ئامووزش دراون له تیرۆریسته‌كان، به هه‌مووی ئه‌وانه‌وه
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی سابیت كردوه‌و بۆ دنیا ده‌ری‌خستووه. كه‌وابوو به بۆچوونی
من، كۆماری ئیسلامیی ئێران، موهیمترین فاكته‌ره له ته‌واوی مه‌نته‌قه‌دا بۆ
یارمه‌تیدان به تیرۆریزم، بۆ شێواندنی وه‌زعی مه‌نته‌قه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ر
به ئازادی‌و دێموكراسی‌و ئاشتی له مه‌نته‌قه‌دا بگرێ. ده‌لیله‌كه‌شی زۆر
روونه، چونكه ئاڵوگۆڕێكی كه له مه‌نته‌قه‌دا هاتۆته پێشێ كه غه‌رب ده‌یهه‌وێ
بیباته پێش‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له حه‌ره‌كه‌ت‌و بۆچوونی گه‌لی
كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست هاتۆته پێشێ‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه هه‌ڵێنراونه‌ته‌وه،
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به ئاكام بگه‌ن‌و بچنه پێشێ، ته‌بیعه‌ته‌ن له دژی قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و باقیی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی مه‌نته‌قه‌دان.
ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران، ئاشتییان ده‌وێ،
پێشكه‌وتنیان ده‌وێ، دێموكراسییان ده‌وێ‌و ده‌یانه‌وێ له وڵاتی خۆیاندا، له
مه‌نته‌قه‌ی خۆیاندا مافی خۆیان هه‌بێ‌و حكوومه‌تی نێوخۆیی خۆیان هه‌بێ‌و
بتوانن كار‌وباری خۆیان به‌ڕێوه به‌رن، یانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته موته‌مه‌ركزه به‌ربڵاو‌و
بێ‌سنووره‌ی كه حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامی به ده‌ستیه‌وه
گرتووه، ده‌یهه‌وێ دابه‌شی بكا‌و به‌شی خۆی هه‌بێ، ئه‌وان به‌ری پێ ده‌گرن،
چونكه ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ده‌ستیانه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، ئیقتسادی، نیزامی‌و ته‌نانه‌ت ئایینی، بیانهه‌وێ له‌گه‌ڵ باقیی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، دابه‌شی بكه‌ن. ئه‌وه موشكیله‌یه‌كه كه له مه‌نته‌قه‌دا‌و له ته‌واوی
دنیادا هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه موشكیله‌ی ئێران ته‌نیا بۆ ئێران‌و خاوه‌رمیانه
نیه، به‌ڵكوو ده‌بینین كه له هه‌موو دنیادا ده‌توانێ ده‌ستێوه‌ردان بكا،
موشكیله ساز بكا‌و گیر‌وگرفت پێك بێنێ. تاكوو ئێستا زۆر جار‌و له سه‌ره‌تاوه تا
ئێستا، حكوومه‌ته رۆژئاوایی‌یه‌كان به تایبه‌تی ئورووپا، تێ‌كۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی
كه به دیالۆگ، به به‌حس، به موزاكره، ئێران رازی بكه‌ن كه ده‌ست له ئاژاوه‌نانه‌وه،
ده‌ست له ده‌ستێوه‌ردان له كار‌وباری وڵاته‌كانی دیكه‌و ده‌ست له پشتگیریی
تیرۆریزم هه‌ڵ‌گرێ، به‌ڵام تاكوو ئێستا ئه‌و وتووێژانه به هیچ نه‌تیجه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له داهاتووشدا به هیچ نه‌تیجه‌یه‌ك ناگه‌ن، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ده‌یكا، بیر‌وبۆچوونێكی فیكری،
ئایینی عه‌قیده‌تییه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران باوه‌ڕی پێیه‌تی. چونكه ئه‌گه‌ر
رۆژئاوا‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و دێموكراتی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێ وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و
دێموكراسی به‌رن، كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یه‌وێ حكوومه‌تی له نه‌وعی خۆی
له مه‌نته‌قه‌دا پێك بێنێ، بۆیه ده‌بینین كه له هه‌ر جێگایه‌ك گرووپێكی
هاوبیر‌و بۆچوونی كۆماری ئیسلامی هه‌یه، گرووپێك هه‌یه كه ده‌توانێ له
ئاژاوه‌نانه‌وه‌و شێواندنی وه‌زعی مه‌نته‌قه‌دا یارمه‌تیده‌ری بیر‌وبۆچوونی
كۆماری ئیسلامیی ئێران بێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌موو توانایه‌وه
یارمه‌تیی ده‌كا‌و پشتی ده‌گرێ. نموونه‌ی ئه‌وانه زۆرن‌و ئه‌وه‌ی كه له هه‌موویان
ئاشكراتره‌و هه‌موو دنیا ده‌یبینێ، وه‌زعییه‌تێكه كه ئێستا ئێمه له فه‌له‌ستین
هه‌مانه. كۆماری ئیسلامیی ئێران كه به رواڵه‌ت فرمێسك هه‌ڵ‌ده‌ڕێژێ بۆ خه‌ڵكی
فه‌له‌ستین، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌ی له جیهه‌تی درێژه‌دانی ئه‌و ژیانه ناخۆش‌و
پڕ له نه‌گبه‌تییه‌یه كه بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ده‌ست هاتووه. كۆمار
ئیسلامیی ئێران دژی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به ئاواتی خۆیان بگه‌ن كه
دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه له ته‌نیشت حكوومه‌تی ئیسرائیل. كۆماری
ئیسلامیی ئێران دژی ئه‌وه‌یه كه له وڵاتێكی وه‌كوو لوبناندا حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر
پێك بێ‌و خه‌ڵكه‌كه بۆخۆیان بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، بۆیه له‌وێ یارمه‌تیی حیزبوڵڵا ده‌كا بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و
تێكدانی وه‌زعییه‌تێك كه له‌وێدا هه‌یه. ئێستا ئێمه ده‌بینین كه ماوه‌ی نێزیك
به حه‌وت هه‌شت مانگه له لوبناندا ده‌یانه‌وێ ره‌ئیس جمهوورێك هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و عه‌واملی كۆماری ئیسلامیی ئێران
له مه‌نته‌قه‌دا بۆته هۆی ئه‌وه كه ]خه‌ڵكی[ ئه‌و وڵاته نه‌توانن سه‌ركۆمار
هه‌ڵبژێرن بۆخۆیان‌و، حیزبوڵڵا وه‌كوو هێزێك ته‌هدیدی وه‌زعی مه‌نته‌قه‌كه ده‌كا.
ئه‌وه‌ی كه له عێراقیش ده‌یبینین ئاشكرایه كه عه‌رزم كردن‌و ناچمه‌وه سه‌ری،
چونكه هه‌مووتان رۆژانه له خه‌به‌ره‌كاندا ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری
ئیسلامیی ئێران ده‌بینن‌و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی ئاشكراتریش بۆ ئێوه، ئه‌وه‌یه كه
ده‌بینین رۆژانه سنووره‌كانی كوردستان به بیانووی هیچ‌و پووچ تۆپباران ده‌كه‌ن،
خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كانی مه‌جبوور بوونه كه گونده‌كانیان كه به هه‌زار كوێره‌وه‌ری‌و
زه‌حمه‌ت ئاوه‌دانیان كردوونه‌ته‌وه، به‌جێیان بێڵن، چۆڵی بكه‌ن‌و ئه‌و خه‌ڵكه
جارێكی دیكه ئاواره بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه هه‌موو رۆژێ قه‌ول ده‌دا
كه ئه‌و تۆپباران‌و شته راگیرێ، به‌ڵام ده‌بینین كه هه‌ر ئه‌و ده‌می كه قه‌ول
ده‌دا، ئه‌و ده‌می تۆپبارانه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. بۆیه له‌ڕاستی‌دا حكوومه‌تی
كۆماری ئیسلامیی ئێران، تا ئه‌و كاته‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ئێمه
له‌و باوه‌ڕه‌داین كه سه‌قامگیری‌و ئاشتی له مه‌نته‌قه‌دا ئیمكانی نیه. ئێمه
ئه‌و بیر‌وبۆچوونه‌مان دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، وه‌ك حیزبی
دێموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌مان راگه‌یاند، ئه‌وه ئه‌و راگه‌یاندنانه له رووی
شناختێكه‌وه بووه كه ئێمه له ته‌ركیبی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و له
ئیدئولۆژی‌و بیر‌وباوه‌ڕه ئایینییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دیومانه. به‌ڵام
ئێستا دوای نێزیك به 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌شێكی
زۆری دنیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نایه. نموونه‌ی له‌وه زیندووتریش مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵدانی
كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی‌یه. له حاڵێكدا كه خه‌ڵكی
ئێران له خراپترین وه‌زعی ئیقتسادی‌دان، له حاڵێكدا كه ئه‌و رۆژانه بانكی مه‌ركه‌زیی
ئێران رای‌گه‌یاندوه كه ته‌وه‌ڕۆم له‌و ساڵ‌دا له 5/18% چۆته سه‌رێ، كه
هێندێك له بانكه‌كان نه‌زه‌ریان وایه كه له 5/22%یش له سه‌رتره، ئه‌وه
ئاماری ره‌سمییه، له حاڵێكدا خاوه‌ن نه‌زه‌رانی ئیقتسادی له دنیادا پێیان
وایه كه ته‌وه‌ڕۆمی ئێران زۆر له‌وه زیاتره، له حاڵێكدا كه بێكاری، بێ‌ده‌رامه‌تی،
بێ‌ئۆمێدی رووی له خه‌ڵكی ئێران كردوه‌و وه‌زعی ژیانی خه‌ڵك گه‌یشتۆته
جێگایه‌ك كه خه‌ڵك له هێندێك شوێنی جوغرافیایی ئێران‌دا گورچیله‌كانی خۆیان ده‌فرۆشن
بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن چه‌ند مانگێك زیاتر بژین، كۆماری ئیسلامیی ئێران كیسه‌ی
كراوه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی تیرۆریزم، بۆ چه‌ك‌و ئه‌سله‌حه پێدانیان، بۆ خه‌رج‌و
هه‌زینه‌یه‌كی سه‌رسام ئاوه‌ر بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی كه ته‌نیا مه‌به‌سته‌كه‌ی
كوشتار‌و وێرانی‌و ته‌خریبه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌مان له خزمه‌تی
خه‌ڵكدا بێ‌و به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌یه، به‌ڵام راست ناكا، چونكه دنیا به‌تایبه‌تی
رۆژئاوا به ئامریكا‌و ئورووپاوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌وان
ئاماده‌ن پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام كۆماری
ئیسلامیی ئێران ئاماده نیه‌و، ده‌بینین كه دوای سێ جار سزادانی ئه‌نجووومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی
هه‌ر سووره. به كورتی ئه‌وه وه‌زعێكه كه ئێران هه‌یه‌تی‌و ئێمه دیسان ئه‌وه
دوپات ده‌كه‌ینه‌وه تا كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ،
ئیمكانی سوڵح‌و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا ناكرێ، خه‌ڵكی ئێران له ده‌ست زوڵم‌و
زۆر و زه‌بروزه‌نگ نه‌جاتیان نابێ، به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی
بنده‌ستی ئێران، ناتوانن له ژێر باری زوڵم‌و زۆر خۆیان رزگار بكه‌ن به بوونی
كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه وه‌ك گه‌لی
كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران، هه‌روه‌ها هه‌موو خه‌ڵكی
ئازادیخوازی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌و جۆه‌ری كه هه‌یه
بیناسین، پێم وابێ وه‌ختی ئه‌وه‌ی هاتووه كه چیدی كه دنیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
نه‌كا كه كۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت، جارێك به نێوی ئیسلاح
ته‌ڵه‌ب، جارێك به نێوی وتووێژ بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی رابگرێ،
و هه‌ر جارێك به شێوه‌یه‌ك‌و له ژێرناوكێدا، كۆماری ئیسلامی ئێران خه‌ڵكی دنیا‌و
ده‌وڵه‌ته‌كانی دنیا فریو بدات. بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به ده‌ستهێنانی كات
زۆر گرینگه، هه‌تا كات زیاتر تیپه‌ڕێ، كۆماری ئیسلامی له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی
ئه‌تۆمی زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه وه‌كوو خه‌ڵكی ئێران‌و وه‌كوو نه‌ته‌وه‌كانی
بنده‌ستی ئێران، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره‌ی كه دنیا گرینگی ده‌دا به پلانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌و جۆره
گرینگی به‌و هه‌موو زوڵم‌و زۆره‌ی كه كۆماری ئیسلامی له سه‌ر خه‌ڵكی ئێران،
به تایبه‌تی له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بێده‌نگییان كردوه،
كۆماری ئیسلامی بۆ خۆی تێكده‌رترین‌و مه‌ترسیدارترین چه‌كه كه له دنیادا به
دژی ئاشتی‌و ته‌ناهی‌و پێشكه‌وتنه‌و به‌دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی یان به ده‌ستهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌نیا یه‌كێك له خاڵه مه‌نفییه‌كانه
كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌تی. كه له ئاستی نێونه‌توه‌یی‌دا زۆر زه‌ق
كراوه‌ته‌وه، له حاڵێكدا ئێمه پێمان وایه كه سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ‌و ئه‌و
دیكتاتۆرییه ئاشكرایه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌ر خه‌ڵكی& |