|
24-02-1387
به‌ڕێز دوكتور سامان
شاڵی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (KNC) له باكووری ئا‌مریكا!
به‌ڕێزان نوێنه‌رانی به‌شدار له بیسته‌مین كۆنفرانسی سالانه‌ی كۆنگره!
وێڕای سلاوێكی برایانه؛
له لایه‌ن خۆم‌و رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌كه‌مان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كۆنفرانسی سالانه‌تان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمانتان پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین‌و، ئاواته‌خوازین كاروباری كۆنفرانس به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی بێ‌و
هه‌موو
ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێ كه له ده‌ستووری
كاری كۆنفرانسدا پێشبینی كراوه.
به‌ڕێزان!
وه‌ك له‌لای هه‌مووان ئاشكرایه ئێمه وه‌كوو كورد به‌گشتی رۆژانێكی هه‌ستیار له
چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین، بۆیه درێژه‌دانی رێگای خه‌باتمان بۆ
رزگاری پێویستیی به وردبینی‌و وشیاری زیاتر له رابردوو هه‌یه.
دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوارپارچه‌دا دوای ده‌یان ساڵ سه‌ركوت، كوشتار‌و
خاپوور كردنی ولاَته‌كه‌مان نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه گه‌له‌كه‌مان به چۆكدا بێنن
به‌ڵكوو هه‌ر ئێستا له هه‌موو به‌شه‌كاندا خه‌بات‌و به‌رخۆدان به شێوه‌ی
جۆراوجۆر له دژی داگیركه‌ران به‌رده‌وامه. چین‌و توێژه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به لێكدانه‌وه‌و بیری پێشكه‌وتنخوازی له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد
به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن. له باشوور ده‌سه‌لاَتێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ سه‌ره‌ڕای هه‌موو
پیلانه‌كانی ناحه‌زانی كورد ـ پێكهاتووه‌و، له‌وهه‌رێمدا خه‌ڵك به به‌شێك له
ویست‌و داخوازه‌كانی خۆی گه‌یشتووه‌و، خه‌بات بۆ ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌رده‌وامه.
ئه‌مانه رووی رازاوه‌و دڵخوازی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن كه جێگای سه‌ربه‌رزی
كورده‌كانن له هه‌ر جێ‌یه‌ك كه نیشته‌جێن. به‌لاَم له هه‌مان كاتدا پێویسته له‌بیرمان
بێ كه جارێ رێگایه‌كی دوور‌و درێژمان له‌به‌ره. كه‌م‌و كووڕی‌یه‌كانی نێوخۆ،
ده‌سه‌لاَتخوازی، دانانی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌س‌و گرووپ له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی، باوه‌ڕ نه‌بوون به قانوونمه‌ندی‌و پرنسیپه دێموكراتیكه‌كان تا
ئێستاش بنه‌مای زۆربه‌ی لێكدابڕان‌و جیابوونه‌وه‌كانن له حیزبه‌كانی كوردی‌دا.
بۆیه كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای رزگاریی ئێمه ته‌نیا دوژمنانی ده‌ره‌كی نین به‌ڵكوو
ئاسه‌واری دواكه‌وتوویی له هه‌ر شكڵ‌و شێوه‌یه‌ك له نێوخۆشدا، ده‌بێ به گرنگ
بزانین‌و كاری بۆ بكه‌ین.
هیوادارین كۆنفرانسی بیسته‌می
ئێوه به سه‌رنجدان به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی خه‌باتی ئه‌مڕۆمان
بتوانێ كۆمه‌ڵه بڕیارێكی به‌كه‌ڵك كه وه‌لاَمده‌ری به‌شێك له پرسه‌كانی دۆزی
گه‌له‌كه‌مان بێ، په‌سند بكا‌و، KNC وه‌ك رابردوو زمانی ئاشتی‌و ته‌بایی له مه‌یدانی
خه‌بات‌و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان بێ، به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانین كه زیاتر له
رابردوو هه‌وڵ بدا بۆ پێكهێنانی لۆبی كوردی له ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش
بردنی هه‌رچی زیاتری پرسی كورد له نێو كۆمه‌ڵگا‌و دام‌و ده‌زگاكانی ئه‌م
ولاته‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش هه‌روا پابه‌ندی پێوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ
KNC ده‌مێنێته‌وه‌و پشتیوانێكی باش ده‌بێ بۆ هه‌وڵ‌و تێكۆشانتان له رێگای وه‌دیهێنانی
ئامانجه‌كانی گه‌ل.
جارێكی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو و پیرۆز بێ بیسته‌مین كۆنفرانسی كۆنگره‌كه‌تان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
27-04-2008 |