|
"به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له
ساڵـی رابردووه‌وه رێبه‌رایه‌تیی یه‌كێك له هێزه هه‌ره‌گرنگ‌و كاریگه‌ره‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی دژ به رێژیمی تاران ده‌كات (واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران)، ئه‌و هێزه‌ی كه به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سكرتێریه‌تی، ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیۆنال
سوسیالیسته‌و له 20 ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه، پێگه‌كانی ئه‌و حیزبه له باكووری
وڵاتی عێراق دایه. كه‌واته به‌ڕێزیان له نزیكه‌وه ئاگاداری رووداوه سیاسی‌یه‌كانی
ئه‌و وڵاته‌و چۆنیه‌تی شوێندانانیه‌تی له‌سه‌ر ناوچه‌كه (رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست).
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فارسی، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ دیدار‌و
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستیی ئیسپانیادا، سه‌ردانی
ئه‌و وڵاته ده‌كات".
سه‌رنجتان بۆ ده‌قی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه
راده‌كێشین:
"EL MUNDO": هێرشی ئه‌مریكا
بۆ عێراق چ شوێنه‌وارێك له‌سه‌ر ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داده‌نێ؟
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری: هێرشی ئه‌مریكا بۆ عێراق له لایه‌كه‌وه، ترس‌و
نیگه‌رانیی خستۆته دڵـی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌و له لایه‌كی
دیكه‌وه، زۆربه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی دڵخۆش‌و گه‌شبین كردوه به
رزگارییان له ده‌ستی حكوومه‌ته داسه‌پاوه دژه دێموكراسی‌یه‌كان‌و له ئاكامدا
خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و گه‌لانه به‌هێزتر بووه. بۆ نموونه ده‌توانین
ئاماژه به بزاڤی كورده‌كان له سوریه‌و ئێران بكه‌ین.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به دوو خاڵـی گرنگ بكه‌م،
یه‌كه‌میان "گه‌ڵاڵه‌ی ناسراو به رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گه‌وره"یه كه له
لایه‌ن هه‌شت وڵاتی مه‌زنی پیشه‌سازیی جیهانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، خاڵـی
دووهه‌م، ره‌وتی سه‌قامگیربوونی حكوومه‌تی دێموكراتیك له عێراق دایه.
به‌ره‌وپێشچوونی پتری ئه‌و دوو پرسه، ئاڵوگۆڕێكی پۆزه‌تیڤ‌و مه‌زن له
ناوچه‌كه‌دا دێنێته پێشه‌وه.
پ: ئایا به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌مریكا پلانی نیزامیی خۆی، كه
له‌م رۆژانه‌دا بڵاو بۆته‌وه‌و باسی لـێ ده‌كرێ، دژی رێژیمی ئێران ئه‌نجام
ده‌دات؟
و: هه‌رچه‌ند پێشتریش هێندێك له به‌رپرسانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،
پلانی نیزامی‌یان وه‌ك دوایین رێگاچاره بۆ كۆتایی‌هێنان به ته‌مه‌نی رێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌و حاڵه‌ش هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر
ئێران ـ به‌و شێوه‌یه‌ی كه كرایه سه‌ر ئه‌فغانستان‌و عێراق ـ لانیكه‌م له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌دوور ده‌زانم.
پ: هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی زانیاری، باس له بوونی وتووێژ‌و پێوه‌ندی له نێوان
ئه‌مریكا‌و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌كه‌ن، ئایا حیزبی ئێوه‌ش به‌شداره؟
و: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌مێژ ساڵه له‌گه‌ڵ وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا پێوه‌ندی هه‌یه‌و ره‌نگه هه‌ندێك هێز‌و
كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش وه‌ها په‌یوه‌ندیگه‌لێكیان هه‌بێت،
ئه‌وه شتێكی نوێ نیه.
پ: بۆ ریفۆرمخوازه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان دۆڕاند؟
و: هه‌رچه‌ند كه ریفۆرمخوازه حكوومه‌تی‌یه‌كان پارله‌مان‌و ده‌وڵه‌ت، وه‌ك دوو
هێزی یاسادانان‌و راپه‌ڕاندنیان به ده‌سته‌وه گرت‌و سه‌ره‌تا زۆربه‌ی خه‌ڵكیش
پشتیوانی‌یان لـێ‌كردن‌و ئه‌و بواره‌یان بۆ ره‌خسا تا بتوانن ئاڵوگۆڕێكی به‌رچاو
له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا پێك بێنن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه‌یان به‌ڕێوه
نه‌برد‌و له‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه خه‌ڵك بۆ ئه‌وانی ره‌خساندبوو، كه‌ڵكیان
وه‌رنه‌گرت. ئه‌وان ته‌نانه‌ت، ئه‌و به‌ڵێنییانه‌ی كه له سه‌ره‌تای
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به خه‌ڵكیان دابوو، وه‌دی نه‌هێنا‌و هه‌ر بۆیه‌ش، رۆژ له‌دوای
رۆژ خه‌ڵكیان لـێ ته‌كیه‌وه‌و خه‌ڵك له‌و راستی‌یه گه‌یشتن كه گفت‌و
به‌ڵێنی‌یه‌كانی ئه‌وان، دوور له راستی بوون‌و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه
ره‌وایی خۆیان له به‌رچاوی خه‌ڵكدا له‌ده‌ست بده‌ن. هه‌روه‌ها رێگه نه‌دان به
هه‌ندێ كاندیداتۆری ریفۆرمخواز بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی حه‌وته‌می پارلـمانیش
له لایه‌ن شوورای نێگه‌هبانه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش كه
كه‌سانێك له خه‌ڵكی ئێرانیش بیانویستبا ده‌نگ به بڕێ له ریفۆرمخوازه‌كان بده‌ن
له‌نێو بردرا. وێده‌چێ ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆمارییش كه بڕیاره له
به‌هاری داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێ، هه‌ر ئاكامێكی له‌و چه‌شنه‌ی لـێ
بكه‌وێته‌وه.
پ: ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانی ئێران دژی ئه‌و رێژیمه‌ن، چ
ئاڵته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌و ره‌وشه بوونی هه‌یه؟ ئایا هیچ جۆره پێشنیارێكی ئه‌وتۆ
له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی سیاسی له ئارادایه؟
و: ته‌نیا ئاڵته‌رناتیڤێكی واقیعی كه ده‌توانێ بۆ رێژیمی ئێستای ئێران بوونی
هه‌بێ، دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فیدراڵـی‌یه كه له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران، بتوانن ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. بۆیه
زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌و راستی‌یه گه‌یشتوون، هه‌ربۆیه، ئێستا
هه‌ندێ جموجۆڵ‌و راوێژ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌دی ده‌كرێت،
به‌تایبه‌ت له‌نێو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران‌دا كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی
ئه‌و وڵاته پێك دێنن.
پ: به‌ڕێزتان تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و "تۆمه‌ت"انه‌ی كه ده‌درێته پاڵ ئه‌و رێژیمه
له‌مه‌ڕ پشتیوانیی ئێران له گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كان به راست ده‌زانن؟ چ
به‌ڵگه‌یه‌كتان له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا هه‌یه؟
و: پشتیوانیی رێژیمی ئێران له گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كان شتێكی تازه نیه تا
پێویستی به سه‌لـماندن‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه هه‌بێ، بۆیه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
به‌ڵگه زۆرن. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنی رێژیمی ئێران له‌و
تیرۆریستانه‌ی كه ئه‌و بارودۆخه‌یان له وڵاتی عێراقدا پێك هێناوه، ده‌توانین
بڵێین تا ئێستا ده‌یان كه‌س له‌و تیرۆریستانه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان
له عێراقدا ده‌ستگیر كراون. هه‌ر ئێستا له ئێران‌دا، ده‌زگایه‌ك هه‌یه كه به
ئاشكرا ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسێ كه ئاماده‌ن كرده‌وه‌ی خۆكوژی دژی
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا به‌ڕێوه به‌رن، هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش
سه‌ر به رێژیمن.
پ: به بۆچوونی به‌ڕێزتان، گرووپه شێعه‌كانی عێراق ده‌خوازن سیستمێكی
ده‌وڵه‌تی وه‌ك "ئێران" دابمه‌زرێنن، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ست بێنن؟
و: ئه‌گه‌ر شێعه‌كانی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست
بێنن‌و بۆیان بلوێ تا حكوومه‌تێكی ئیسلامیی شێعه پێك بێنن، هه‌رچه‌ند ئه‌و
حكوومه‌ته عه‌ینی حكوومه‌تی ئێستای ئێرانیش نه‌بێ، به‌وحاڵه‌ش جۆره
حكوومه‌تێكی ئایینی ده‌بێ.
پ: ئایا ده‌سكه‌وتی كورده‌كانی عێراق‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی فیدراڵ له
عێراقدا، ده‌توانێ شوێنه‌وارێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
"ئێران‌و توركیه" یان گه‌لانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دابنێ؟
و: به‌ڵـێ، كورده‌كان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن كه خاكیان دابه‌ش كراوه، بۆیه هه‌ر
ئاڵوگۆڕێكی پۆزه‌تیڤ یان نیگه‌تیڤ له هه‌ر به‌شێكی ئه‌و نیشتمانه‌دا بێته
ئاراوه، شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ش داده‌نێت. ئه‌وه
واقعییه‌تێكه كه ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه كوردیان
به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، به ته‌واوی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش، زیاتر له
حكوومه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه دژی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ن وله دژیشی كار
ده‌كه‌ن.
پ: ده‌وڵه‌تی خاته‌می پشتیوانیی خۆی له پێشنیاری وڵاتی ئیسپانیابۆ
پێكهێنانی "یه‌كیه‌تیی ژیاره‌كان" ده‌ربڕی، به‌ڕێزتان چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و
پێشنیاره؟
و: "یه‌كیه‌تیی ژیاره‌كان" هه‌نگاوێكی شیاوه، به‌ڵام به‌بێ به‌شداری‌و
ده‌خاڵه‌تی حكوومه‌تێكی ناشارستانیی وه‌ك رێژیمی ئێران.
پ: ئایا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسپانیا له لایه‌ن "رۆدریگێز زاپاتیرۆ"
هه‌نگاوێكی شیاو بوو؟
و: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسپانیا له عێراق‌و چوونه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان،
له دوو گۆشه‌نیگاوه جێگای سه‌رنجه: له لایه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه به‌جێگه‌یاندنی
به‌ڵێنی‌یه‌ك بوو كه سوسیالیسته‌كانی ئیسپانیا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و
وڵاته‌دا به خه‌ڵكی ئیسپانیایان دابوو، ئه‌و لایه‌نه پۆزه‌تیڤه. له لایه‌كی
دیكه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك هه‌ڵهێنرابێته‌وه، بووه هۆی
دڵگه‌رمیی تیرۆریسته‌كان له وڵاتی عێراقدا. |