|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ گه‌وره‌لێپرسراوانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا |
|
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی
2ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر "كاك مسته‌فا هیجری"،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌لێپرسراوانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیادا كۆبۆوه. له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه چوار گه‌وره‌لێپرسراوی
ئیسپانیا (راوێژكاری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌و ئه‌فریقا، دوو پسپۆڕی مه‌سایلی
ئێران‌و پسپۆڕێكی مافی مرۆڤـ) ئاماده بوون، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب به
وردی تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی كوردستان، ئێران‌و ناوچه‌كه‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕه
قووڵ‌و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا پێك هاتوون‌و له‌و پێوه‌ندییانه‌دا
سیاسه‌ته دێموكراتیكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی به وردی شی
كرده‌وه‌و داوای له ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا كرد كه هه‌ڵوێستێكی شێلگیرانه سه‌باره‌ت
به رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێته‌پێش. به‌رپرسانی ئیسپانیاش
له‌و دیداره‌دا بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به پرسه پێوه‌ندیداره‌كان به ئاگاداریی
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب گه‌یاند‌و خۆشحاڵیی خۆیان له سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێزیان
بۆ ئیسپانیا ده‌ربڕی‌و پێیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی نێوان هه‌ردوولا
داگرته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |