|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سکرتێری گشتی ::. |
|
بۆ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كوماری ئێران
بایكۆت بكرێ | |
17-03-1388
مسته‌فا هیجری
شێوه مۆدێرنوكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌هێزترین سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی خۆیان له
دێموكراسی‌دا ده‌بیننه‌وه. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه ته‌نانه‌ت نیزامگه‌لی دیكتاتۆریش
ده‌یزانن. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێژیمانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سادقانه‌ی
دێموكراتیك بگرنه پێش، به شێوه‌ێكی فریوكارانه سه‌روه‌ریی گه‌ل، كه خاڵی سه‌ره‌كیی
دێموكراسییه، له ده‌ستووری خۆیاندا ده‌نووسن و ته‌نانه‌ت هێندێكیشیان هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئامانجی ئه‌م جۆره رێژیمانه له‌و كارانه ئه‌وه‌یه كه له به‌رانبه‌ر
رای گشتیی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا سیماێكی دێموكراتیك له خۆیان بنوێنن. |
 | |
هه‌ڵبه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستوورێكی دێموكراتیكی نیه. له ڕاستیدا كۆماری
ئیسلامی شانازی به‌وه‌وه ده‌كا كه نیزامێكی دینییه كه له دژایه‌تیدایه له
گه‌ڵ دێموكراسی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌م حكومه‌ته دینییه كه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێ
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی.
ئێران له رێكه‌وتی 12ی جوندا، خولی د‌ه‌یه‌می هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكوماری خۆی ئه‌نجام
ده‌دا. ئه‌و چوار كاندیده‌ی كه ره‌قابه‌ت بۆ پۆستی سه‌رۆكوماری ده‌كه‌ن، به قووڵی
بڕوایان به حكوومه‌تی دینی هه‌یه‌و پارێزگاریی لێ ده‌كه‌ن. هه‌موویان له‌م حكوومه‌ته
دینییه‌دا پۆستی جۆاروجۆریان هه‌بووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن شۆاری
نیگابان و عه‌لی خامنه‌یی، ره‌هبه‌ری نیزام، كاندیداتۆرییان په‌سه‌ند كرا. خامنه‌یی
كه وه‌لیی فه‌قیه، باڵاترین سه‌رچاوه‌ی ئوتۆریته و ده‌سه‌ڵاته له نیزامی دینیی
ئێران‌دا.
به‌و پێیه، "دیاریكردن" ده‌سته‌واژه‌یه‌كی درووستتره بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له
ئێران‌دا پێ ده‌گوترێ "هه‌ڵبژاردن". سه‌رباری ئه‌م راستییه و سه‌رباری ئه‌و راستییه‌ی
كه حكوومه‌تی دینیی ئێران له ده‌ستوور و لێدوانی فه‌رمیی كاربه‌ده‌ستانیدا
دێموكراسی ره‌د ده‌كاته‌وه، كۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی وێنه‌ێك له خۆی بدا كه
گوایا پابه‌نده به سه‌روه‌ریی گه‌ل.
له‌و راستایه‌دا كۆماری ئیسلامی به فریودانی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه خۆازیاری
دێموكراسی و ئازادین و هیوادارن یه‌كێك له كاندیده‌كانی رێژیم "رێفۆرم" یان "گۆڕان"
له نیزامدا پێك بێنێ، ده‌یانكێشێ بۆ نێو پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش
كه هه‌ر هیوایه‌یان نه‌ماوه - به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه خاته‌می شكستی هێنا
یان نه‌یویست "رێفۆرم" ئه‌نجام بدا ئیستا ئالترناتیڤی خۆیان له نێوان خراپ و
خراپتردا ده‌بینن.
به هه‌مان شێوه، وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئا‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا،
هیوادارن كه "رێفورمیستێك" له ئاكامی هه‌ڵبژاردندا بێته سه‌ر كار كه ره‌فتاری
ئێران له ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا بگۆڕێ.
هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێكی واقعبینانه سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی دینی له ئێران كه بنه‌ما
ئیدئۆلۆژییه‌كان و ساختاری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نیزامه له‌به‌رچاو بگرێ، ته‌نها به یه‌ك
نه‌تیجه ده‌گات له‌مه‌ڕ ئه‌و شێوه ئاواتانه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكوو سیسته‌می
سیاسی له ئێران‌دا له شكڵ و نێوه‌ڕۆكی ئه‌وڕۆیی خۆیدا بمێنێته‌وه، هیچكام له‌و
ئاواتانه به‌دی نایه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بوونی جه‌ناحی جیاواز له ده‌روونی رێژیم‌دا ره‌د ناكاته‌وه.
به‌ڵام گرنگه كه ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگیردرێ كه هه‌موو ئه‌و جه‌ناحانه پابه‌ندن
به بنه‌ماكانی حكوومه‌تی دینی. بۆ ئه‌م جه‌ناحانه، هه‌ڵبژاردن شێوه‌یه‌كه بۆ ته‌نزیمكردنی
ره‌قابه‌تی نێوانیان له‌سه‌ر پۆستی حكوومه‌تی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌ناحێك یان
كاندیدێك هه‌بێ كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه پابه‌ند بێ به "رێفۆرم"، ساختاری
ده‌سه‌ڵاتی رێژیم و وه‌لایه‌تی فه‌قیهـ رێگایان پێ نادا.
كه‌وابوو، ئه‌و ئێرانییانه‌ی كه به‌شداری ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردندا، ده‌بنه
پشتیوانیی رێژیم له لافلێدانیدا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی پشتیوانی خه‌ڵكی له رێژیم
و هه‌روها به‌شداریكردنیان ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی رێژیم. له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه،
تاكوو ئه‌و كاته‌ی كه رای گشتی، میدیاكان و حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌وڵی
كۆماری ئیسلامی بۆ نواندنی پابه‌ندبوونی به سه‌ره‌وه‌یی گه‌ل قبوڵ بكه‌ن، ئه‌وانیش
ده‌بنه یارمه‌تیده‌ری كۆماری ئیسلامی له لافلێدانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حكوومه‌تێكی
خاوه‌ن مه‌شروعییه‌ته. هه‌روها تاكوو ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی پێ وابێ خاوه‌نی
مه‌شروعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه، سوور ده‌بێ له بردنه پێشی ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه
له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌ودا كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر بۆیه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و زۆربه‌ی زۆری رێكخراوه‌كانی
ئوپۆزسیۆنی ئێرانی دوایان له گه‌لانی ئێران كردووه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری
بایكۆت بكه‌ن. ئێمه بایكۆتی شانۆگه‌ریی 12ی جون به ده‌رفه‌تێك ده‌زانین كه به
شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ئوپۆزسێونی خۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دینی له ئێران ده‌ربڕین.
هه‌قه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا پشتیوانمان بێ، چوونكه هه‌م
له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه درووسته و هه‌میش له ڕووی سیاسی‌یه‌وه شیاوه.
ئه‌م وتاره وه‌رگێڕاوی بابه‌تێكه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی
ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له كۆماری ئیسلامی‌دا كه به
ئینگلیسی نووسراوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |