|
رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی
3ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هاوئاهه‌نگكه‌ری
گشتیی حیزبی چه‌پی یه‌كگرتووی ئیسپانیا (كه هاوكات به‌رپرس‌و وته‌بێژی ئه‌و
رێكخراوه‌یه‌یه له پارلـمانی ئیسپانیادا) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێك هێنا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتی له‌و دیداره‌دا تیشكی خسته سه‌ر دوائاڵوگۆڕه‌كانی
كوردستانی ئێران‌و جیهان‌و به وردی سیاسه‌ته ئوسولی‌یه‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانی له‌و پێوه‌ندییانه‌دا شی كرده‌وه. لایه‌نی به‌رامبه‌ریش دید‌و
بۆچوونه‌كانی خۆی به ئاگاداریی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب گه‌یاند‌و له
كۆتایی دیداره‌كه‌دا له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌رچی زیاتری پێوه‌ندیی نێوان حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی چه‌پی یه‌كگرتووی ئیسپانیا پێ‌داگیرایه‌وه. |