|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ حیزبی گه‌لی
ئیسپانیادا | |
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر "كاك مسته‌فا هیجری"،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی‌دا
بۆ وڵاتی ئیسپانیا، رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 7ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی،
چاوی كه‌وت به وته‌بێژی گرووپی حیزبی گه‌لی ئیسپانیا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا، تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی كوردستان،
ئێران‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و سیاسه‌ته دێموكراتیكه‌كانی حیزبی له
هه‌ر سێ ئاستی نێوخۆیی، ناوچه‌یی‌و جیهانی‌دا به ئاگاداریی حیزبی گه‌لی
ئیسپانیا گه‌یاند. حیزبی گه‌لی ئیسپانیاش وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی ئه‌و حیزبه
له سه‌فه‌ره‌كه‌ی |
 | |
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
بۆ ئه‌و وڵاته، دید‌و بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به پرسه پێوه‌ندیداره‌كان به
ئاگاداریی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب گه‌یاند. له كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا
له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌رچی زیاتری پێوه‌ندی‌یه‌كانی نێوانیان پێیان داگرته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |