|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
چالاكی‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
له وڵاتی بریتانیا | |
رۆژی 25ی ئاوریلی 2006 (5/2/1385)، سكرتێری گشتیی
حیزب، به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له سه‌فه‌ری‌دا بۆ وڵاتانی ئورووپایی گه‌یشته
له‌نده‌ن، پێته‌ختی وڵاتی بریتانیا‌و له‌لایه‌ن شاندێكی كومیته‌ی حیزبه‌وه
پێشوازی لێ‌كرا. به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له وڵاتی بریتانیا ئه‌م چاوپێكه‌وتن‌و
چالاكی‌یانه‌ی به‌ڕێوه‌برد:
ـ كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 25ی ئاوریل: دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان تۆم كلارك‌و
مایكل كۆنێرتی، ئه‌ندامی پارلمان
ـ كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 25ی ئاوریل دیدار له‌گه‌ڵ دوكتور فیلیپ رۆبین،
مامۆستای زانكۆی ئاكسفۆرد‌و لێپرسراوی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانكۆ.
ـ كاتژمێر 5:30ی رۆژی 26ی ئاوریل: دیدار له‌گه‌ڵ رێزدار خاتوو مۆره‌كانێری،
كونسولی سیاسی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له بریتانیا
ـ كاتژمێر 3:30ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 26ی ئاوریل: دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرد
كۆربیت |
| |
ـ كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی
رۆژی 27ی ئاوریل: دیدار له‌گه‌ل به‌ڕێز كلیمنت جۆن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه
كاك مسته‌فا هیجری بۆ نه‌هار له پارلمان بانگهێشت كرا.
ـ كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 29ی ئاوریل: كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی
كومیته‌ی حیزب له بریتانیا.
ـ كاتژمێر 10ی به‌یانیی رۆژی 1ی مه‌ی: وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت".
ـ كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 1ی مه‌ی: دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرد ئێریك
ئیڤبری
هه‌روه‌ها له سێ‌رۆژو رێكه‌وت‌و شوێنی جیاوازدا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
كه‌سایه‌تیی كورد‌و ئێرانی‌دا كرد.
ته‌وه‌ری باسه‌كان له سه‌رجه‌م چاوپێكه‌وتنه‌كان دا بریتی بوو له:
باس له‌سه‌ر ئێران‌و ره‌وشی كورد له كوردستانی ئێران، پێشیلكارییه‌كانی مافه‌كانی
مرۆڤـ له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو‌و ئه‌مساڵ له
كوردستانی ئێران‌و پێشێل كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی كورد له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه، خه‌بات‌و تێكۆشانی حیزبی دێموكرات، پشتیوانیی رێژیم له
تیرۆریزم‌و گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كان، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه
له‌ژێر دروشمی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌وتی
ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا.
له‌م باسانه‌دا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب بارودۆخی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له ئێران له‌بارتر زانی‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی
رێژیم بۆ به‌ده‌ستراگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی وتیان: "حیزبی ئێمه پێی وایه ته‌یاربوونی
ئێران (رێژیم) به چه‌كی ئه‌تۆمی، بۆ گه‌لانی ئێران‌و ناوچه‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی
به تایبه‌ت رۆژئاوا‌و ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و دونیادا مه‌ترسیداره.
وتووێژه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی وڵاتانی بریتانیا، فه‌ڕانسه‌و ئاڵمان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه
ئێران (رێژیم) بێننه سه‌ر ئه‌و رێگایه كه دڵنیایی‌یه‌كی ته‌واو به كۆمه‌ڵگای
جیهانی‌و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی بدا، كه به راستی به نیازی
دروست كردنی چه‌كی ناوكی نیه. به تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و
ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم، ئه‌و گومانه‌ی لای كۆمه‌ڵگای جیهانی
به‌هێزتر كردوه".
هه‌روه‌ها به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له ده‌ستنیشان كردنی رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوونی
گه‌لانی ئێران له بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ریان دا وتی: "حیزبی ئێمه پێی وایه
گونجاوترین رێگا بۆ رزگاربوون له‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆش‌و دژواره كه گه‌لانی
ئێران تووشی بوون، پشتیوانی‌كردن له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵه، هاوفكری‌و یارمه‌تی‌دانیانه كه ده‌توانێ رووخانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی مسۆگه‌ر بكا‌و ئه‌وكات ده‌توانین به هاوكاریی هه‌موولایه‌كمان
نیزامێكی گه‌لی‌و دێموكراتیك كه هه‌م ئێران بتوانێ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا
جێگای شیاوی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌و هه‌م گه‌لانی ئێران به مافه‌كانی خۆیان
بگه‌ن‌و به ئازادی بژین‌و هه‌م كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له مه‌ترسیی رێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران رزگاری بێ، دامه‌زرێنین".
جێی باسه كه له سه‌رجه‌م دیداره‌كان دا كاك مه‌ولوود سواره، نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی
حیزب له بریتانیا هاوڕێی به‌ڕێز سكرتێری گشتی بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |