|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
له وڵاتی ئیسپانیا‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ لێپرسراوان‌و حیزبه
سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئه‌و وڵاته | |
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی دیدار‌و
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان‌و حیزبه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئیسپانیا (حیزبی
سوسیالیست، حیزبی گه‌ل‌و چه‌پی یه‌كگرتوو) گه‌یشته ئه‌و وڵاته‌و كۆمه‌ڵێك دیدار‌و
چاوپێكه‌وتنی گرنگی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌دا پێك هێنا‌و به
وردی تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی كوردستان، ئێران‌و ناوچه‌كه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر
مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد. هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب
له‌و دیدارانه‌دا ئاماژه‌ی به كۆتایی‌هاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می
حیزب‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕه گرنگانه كرد كه له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هاتنه ئاراوه، به‌تایبه‌ت
|
 | |
به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "دابین‌كردنی
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكی
فیدراڵـی‌دا". به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا، تیشكی خسته
سه‌ر شكستی سیاسه‌تی "دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه"ی ئورووپا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێكی
جیددی‌تر له لایه‌ن ئورووپاوه به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كرده‌وه. به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، داوای له به‌رپرسانی وڵاتی ئیسپانیا كرد تا زیاتر
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لانی
بنده‌ستی ئێران ده‌كه‌ن، بكه‌ونه راوێژ‌و وتووێژه‌وه. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به وردی ئاماژه‌ی به پێشێلكرانی بێ‌سنووری
مافه‌كانی مرۆڤـ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه كرد‌و ئه‌و رێژیمه‌ی به
سه‌ره‌كی‌ترین فاكته‌ری گێره‌شێوێنی له وڵاتی عێراق‌و ره‌وتی ئاشتیی عه‌ره‌ب
ـ ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌دا،
پێی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تی‌یه داگرت كه پێویسته ئورووپا شێلگیرانه‌تر له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكاری‌یه‌كانی رێژیم سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤـ هه‌ڵوێست
بگرێ.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیدارانه‌دا، به وردی ئاماژه‌ی به خه‌باتی
ره‌وای گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بۆ ئازادی‌و دێموكراسی كرد‌و داوای له
وڵاتانی ئورووپا‌و حیزبه پێشكه‌وتنخوازه‌كان كرد كه پشتیوانی له دابین‌كردنی
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لانی ئێران به گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی
بێننه نێو به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆیان‌و به‌كرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێننه‌وه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه دێموكراتیكه‌كانی عێراقی به‌رز
نرخاند‌و هیوای خواست كه ئه‌و ئه‌زموونه ببێته سه‌رمه‌شقێك بۆ هه‌موو وڵاتانی
دیكتاتۆرلێدراوی ناوچه‌كه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌سه‌ر پێویستیی حاشاهه‌ڵنه‌گری لێكنزیكبوونه‌وه‌ی
سیاسه‌تی ئورووپا‌و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران پێی داگرت‌و گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێكی
یه‌كگرتووی ئه‌و دوو هێزه گرنگه‌ی جیهان له هه‌مبه‌ر رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئێرانی
به پێویستی‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌قه‌ڵه‌م دا. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا‌و
حیزبه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی
ئێران‌و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی نێوان هه‌ردوولا
پێیان داگرته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |