|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
هه‌ڤپه‌یڤینی هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر "كاك مسته‌فا هیجری"
له‌گه‌ڵ
پڕتیراژترین‌و به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا | |
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی‌دا
بۆ وڵاتی ئیسپانیا چه‌ند هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ پڕتیراژترین‌و به‌ناوبانگترین
رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته (EL PAIS – EL MUNDO –
A.B.C) پێك هێنا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتی له‌و هه‌ڤپه‌یڤینانه‌دا، تیشكی خسته سه‌ر كۆتایی‌هاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی
دروشمی "دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی
ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵـی" به وردی شی كرده‌وه. به‌ڕێزیان وێڕای تیشك
خستنه سه‌ر دوائاڵوگۆڕه‌كانی كوردستان، ئێران‌و ناوچه‌كه |
 | |
ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته
دێموكراتیكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سێ بواری نێوخۆیی،
ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی كرد‌و داوای له وڵاتانی ئورووپایی كرد كه سیاسه‌تێكی
به‌بڕشت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا په‌یڕه‌و بكه‌ن‌و رۆڵـی گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانی له خه‌بات دژی سه‌ره‌ڕۆیی
مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا به چاره‌نووسساز له‌قه‌ڵه‌م دا‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی
وتووێژی ئورووپا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران‌دا كرده‌وه.
پێشێلكرانی بێ‌سنووری مافه‌كانی مرۆڤـ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه،
ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی وته‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب بوو.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، وێڕای ئاماژه‌كردن به ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی ئێران
له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت وڵاتی عێراق‌و، دژایه‌تیی
ئیدئۆلوژییانه‌و كرده‌كییانه‌ی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتیی عه‌ره‌ب ـ
ئیسرائیل‌دا، گرنگی‌و پێویستیی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئورووپا‌و ئه‌مریكای سه‌باره‌ت
به رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو له به‌رامبه‌ر
رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به وردی شی كرده‌وه‌و هاوئاهه‌نگی‌و
هاوكاریی نێوان ئورووپا‌و ئه‌مریكای به پێویستی‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر‌و شوێندار
له پێناوی ئاشتی‌و ره‌وتی دێموكراتیزا‌سیۆن له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب وێڕای ئاماژه‌كردن به هه‌ڵبژاردنه دێموكراتیكه‌كانی
عێراق، هیوای خواست ئه‌و ره‌وته دێموكراتیكه هه‌رچی زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا
په‌ره بستێنێت. به‌ڕێزیان له‌و هه‌ڤپه‌یڤینانه‌دا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه
هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئورووپا پشتیوانی له گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، به‌تایبه‌ت
گه‌لی به‌شخوراوی كورد بكه‌ن‌و پرسی دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی
گه‌لانی بنده‌ستی ئێران له چوارچێوه‌ی پرۆگرامه‌كانی خۆیاندا بگونجێنن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |