|
ئێران، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزب رای‌گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی‌یه‌كی جیددی به ئۆپۆزیسیۆنی دێموكرات له
ئێران‌دا بكرێ، پێویست به هێرشی نیزامی ناكات‌و هێزه دێموكراتیكه‌كان به
هاریكاریی گه‌لانی مافخوازی ئێران ئه‌و پۆتانسییه‌له‌یان هه‌یه كه هه‌ره‌س به‌و
رێژیمه دژی‌گه‌لی‌یه بێنن‌و سیستمێكی دێموكراتیكی فیدرالی له ئێران‌دا بچه‌سپێنن.
هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گوتی:
ئێمه پێمان وایه كه درێژه‌كێشانی دیالۆگی ئورووپا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا
له به‌رژه‌وه‌ندیی رێژیم دایه‌و ده‌بێ گوشاری جیددی بخرێته سه‌ر ئه‌و رێژیمه
سه‌ره‌ڕۆیه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و
دیداره‌دا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب وێڕای ئاماژه به هاوپێوه‌ندیی كورده‌كان
له ئێران، عێراق, توركیه‌و سوریه، رای‌گه‌یاند كه چاره‌نووسی كوردان له هه‌ر
پارچه‌یه‌ك كار ده‌كاته سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا،
شادی‌و خۆشحاڵیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێرانی به نموونه هێنایه‌وه له
كاتی چه‌سپانی فیدرالیزم له ده‌ستووری كاتیی عێراقدا. به‌ڕێز كاك مسته‌فا
هیجری هه‌روه‌ها ئه‌و راستی‌یه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌رچه‌ند رای گشتیی ئورووپا دژی
جه‌نگی عێراق بوو، به‌ڵام گه‌لانی بنده‌ستی عێراق‌و ناوچه‌كه خۆشحاڵیی خۆیان
له رووخانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی دیكتاتۆره‌كانی ئه‌فغانستان‌و عێراق ده‌ربڕی‌و
به‌شداریی به‌رچاوی گه‌لانی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا نموونه‌یه‌كی
زیندوو و ده‌رهه‌سته. له كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا به‌ڕێز "كۆلین" خۆشحاڵیی خۆی
له‌و دیداره ده‌ربڕی‌و گوتی كه به وردی سه‌رنج‌و تێبینی‌یه‌كانی سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جاك ئیسترۆ ده‌خه‌مه
به‌رباس. |