|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسی
پێوه‌ندی‌یه‌كانی پارتی كرێكاری ئینگلستان
|
|
رۆژی 15ی فێوریه‌ی 2005ی
زایینی، كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چاوی كه‌وت به خاتوو "ریچێل
كۆبۆرن"، به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكاری بریتانیا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئێران‌و
كوردستان‌و رای‌گه‌یاند كه سیاسه‌ته‌كانی ئورووپا‌و ئینگلستان له پازده ساڵـی
رابردووه‌وه له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه
نه‌بینیوه‌و دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه‌دا نه‌یتوانیوه ئاڵوگۆڕ
له‌و سیستمه دواكه‌وتوویه‌دا دا پێك بێنێ. كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی
ئاشكرا ده‌ست ده‌خاته كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌و پشتیوانیی سه‌ره‌كیی ئه‌و
گرووپانه‌یه كه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا چالاكیی خۆكوژی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به سه‌ركوتی
سیستماتیكی گه‌لی كورد له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به بیانووی بێ‌بنه‌مای
وابه‌سته‌بوون به ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل كرد. به‌ڕێزیان گوتیان ئێستا كورد گه‌وره‌ترین
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌سته له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا كه نیشتمانه‌كه‌ی دابه‌ش
كراوه‌و كورد مافی خۆیه‌تی كه بڕیار بۆ چاره‌نووسی خۆی له هه‌ر شكڵ‌و
شێوازێكدا بدات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌گه‌ر
فیدرالیزم سه‌قامگیر ببێت، ئیتر سه‌رنێزه پێویست نیه تا كوردی له جیابوونه‌وه
پێ بترسێنرێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |