|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسی
پرۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا‌و به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
|
|
رۆژی 14ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
چاوی كه‌وت به به‌ڕێزان عه‌بدولسه‌لام سه‌یدئه‌حمه‌دی، به‌رپرسی پرۆگرامی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا‌و به‌ڕێز "دێری ڤێری دیك" له به‌شی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان به وردی ره‌وشی ناله‌باری
|
 |
|
په‌نابه‌ر‌و ئاواره كورده
ئێرانی‌یه‌كانی به ئاگاداریی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یاند.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌و دیداره‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌لومه‌رجی ناله‌باری
په‌نابه‌رانی كوردی ئۆردوگای ئه‌لتاش‌و رای‌گه‌یاند كه ئه‌و په‌نابه‌رانه له
هه‌رچه‌شنه ئیمكاناتێكی ژیان بێبه‌شن‌و جیا له‌وه‌ش له ره‌وشێكی ئه‌منییه‌تیی
مه‌ترسیدارادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و تا ئێستا چه‌ند كه‌س له دانیشتووانی بێ‌تاوانی
ئه‌و ئۆردووگایه كوژراون‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان بێ‌سه‌روشوێن بوون. دوای رووخانی
حكوومه‌تی به‌عسی عێراق به‌شێك له دانیشتووانی ئه‌و ئۆردووگایه له‌به‌ر نه‌بوونی
هێمنی‌و ئاسایش، هه‌ڵاتوون‌و خۆیان گه‌یاندۆته سنووره‌كانی ئۆردۆن ـ عێراق‌و
ژماره‌یه‌كی كه‌میان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رگیراون،
به‌ڵام ئه‌وانی دیكه له ره‌وشێكی ناله‌بار دان‌و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی ئۆردۆن
رێگایان پێ‌نادات بچنه خاكی ئه‌و وڵاته‌وه. بڕێكی دیكه له‌و په‌نابه‌ره لانه‌وازانه
به كوێره‌وه‌ری‌یه‌كی زۆر خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌ی كه‌لار له كوردستانی
عێراق‌و ئه‌وانیش ژیانیان به سه‌ختی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب هه‌روه‌ها رای‌گه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی
ئێرانی كه له ژێر سته‌می كۆماری ئیسلامی‌دا ناچار بوون وڵاتی خۆیان به‌جێ
بێڵن‌و خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی توركیه‌و له‌وێ داوای په‌نابه‌رییان له وڵاتی
سێهه‌م بكه‌ن، ئێستا له وڵاتی توركیه‌دا له ره‌وشێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و
به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاوارانه تێكۆشه‌ری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانن. بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه بۆ ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه
له‌سه‌ر گیانی ئه‌و ئاوارانه‌و ته‌نانه‌ت له وڵاتی توركیه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییان
له‌سه‌ره. هێندێك له‌و بنه‌ماڵانه ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتی
دیكه وه‌رگیراون، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك بۆ به‌ڕێكردنیان هه‌ڵ‌نه‌گیراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا داوای له رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
كرد تا هه‌نگاوێكی كرده‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران‌و ئاواره‌كانی
كوردی ئێرانی هه‌ڵ‌هێننه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |