|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیجرایی پارلـمانی لۆرده‌كانی بریتانیا | |
رۆژی 11ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، كاتژمێر 3:30ی
پاشنیوه‌ڕۆ، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری له‌نده‌ن، چاوی كه‌وت به خاتوو "بارۆنێس
كۆكس"، سه‌رۆكی ئیجرایی پارلـمانی لۆرده‌كانی بریتانیا. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزب له‌و دیداره‌دا به وردی تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ناله‌باری مافه‌كانی
مرۆڤـ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌گشتی‌و له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌تی. به‌ڕێزیان ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه كه له ئێرانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی مه‌زهه‌بی‌دا، بچووكترین جووڵه‌یه‌كی ئازادیخوازانه له ژێر
چاوه‌دێری‌دایه‌و هه‌ر بزاڤێكی ئازادیخوازانه له لایه‌ن رێژیمه‌وه به توندی
سه‌ركوت ده‌كرێت‌و كورده‌كان له هه‌رچه‌شنه پۆستێكی سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی بێ‌به‌شن‌و
كوردان له ئێران‌دا هه‌م له رووی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌وه‌و هه‌م له رووی
|
 | |
مه‌زهه‌بی‌یه‌وه گوشارێكی
توندی هه‌ڵاواردنیان له‌سه‌ره. له یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیم‌دا دان به خوێندن به
زمانی زگماكی دا نراوه، به‌ڵام له هیچ قوتابخانه‌یه‌كدا كه‌ڵك له زمانی كوردی
وه‌رناگیردرێت. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب ئاماژه‌ی به‌و گوشارانه كرد كه
رێژیم دژی خێزان‌و كه‌سوكاری چالاكه سیاسی‌یه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كات‌و گوتی
رێژیم تا ئێستا سه‌رژمێری‌یه‌كی ورد‌و زانستی له كوردستاندا به‌ڕێوه‌نه‌بردووه
تا حه‌شیمه‌تی كوردان نادیار بێت‌و ئه‌و رێژیمه ئازادیكوژه به‌ستێنێكی ره‌خساندوه
كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئێران به ماده سڕكه‌ره‌كان گیرۆ ده‌بن تا بیر له
چالاكیی سیاسی نه‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها به وردی تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵاتنی
پسپۆڕان له ئێران. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا رای‌گه‌یاند كه
پاش گه‌یشتنی گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق به به‌شێكی به‌رچاو له ماف‌و
ئازادی‌یه‌كانیان، رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوشارێكی زێده‌تری
خستۆته سه‌ر كۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵك له كوردستانی ئێران‌دا. به‌ڕێز كاك كاك
مسته‌فا هیجری له كۆتایی دیداره‌كه‌دا هیوای خواست كه جیهانی ئازاد‌و كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان سه‌باره‌ت به پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران‌دا،
گوشارێكی زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئه‌و رێژیمه كۆنه‌په‌رسته تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به
شێوه‌یه‌كی ده‌رهه‌ست، هه‌ست به‌و پشتیوانی‌یه بكه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |