|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
هه‌ڤپه‌یڤینی رۆژنامه‌وانیی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "كیت فه‌نێس كانسله‌ری ئیسلینگتۆن" له
پارلـمانی بریتانیادا | |
رۆژی 10ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، هاوڕێی تێكۆشه‌ر
كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
پارلـمانی بریتانیادا هه‌ڤپه‌یڤینێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ "كیت فه‌نیس كانسله‌ری
ئیسلینگتۆن" پێك هێنا. له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا، به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌سه‌ر
تێكۆشان‌و خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له |
 | |
كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
دواو تیشكی خسته سه‌ر تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و تیرۆری
رێبه‌رانی پایه‌به‌رزی حیزب، به‌ڕێزان دوكتور قاسملوو و دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به نێو چاوانی رێژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامیی
ئێران له‌قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا، به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری به وردی
تیشكی خسته سه‌ر كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانی رێژیمی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست،
به‌تایبه‌ت له ئه‌فغانستان‌و عێراق. به‌ڕێزیان له درێژه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا
سیاسه‌ته دێموكراتیكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له هه‌ر سێ
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا شی كرده‌وه‌و وێڕای ئاماژه به
هه‌وڵـی بێوچانی رێژیم بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی رای‌گه‌یاند "چه‌نده
ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ئورووپا‌و ئه‌مریكا گرنگه، به‌و
راده‌یه‌و بگره زیاتریش دابینبوونی ئازادی‌و دێموكراسی بۆ گه‌لانی ئێران گرنگ‌و
پڕبایه‌خه". به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب پێی له‌سه‌ر ئه‌و راستی‌یه داگرت كه
نێوه‌رۆكی رێژیم له‌گه‌ڵ دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ‌و به‌ها دێموكراتیكه‌كان ناته‌بایه‌و
به مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، پڕۆژه‌ی دێموكراتیزا‌سیۆن له
ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو ده‌بێت‌و هه‌روه‌ها گوتیان كه ده‌ره‌نجامێكی
پۆزه‌تیڤ له وتووێژه‌كانی ئورووپا‌و ئێران ناكه‌وێته‌وه‌و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ین كه ده‌بێ ئه‌و رێژیمه هه‌ره‌سی پێ‌بهێنرێت. به‌ڕێز كاك مسته‌فا
هیجری له درێژه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له
ئێران‌دا كرد‌و گوتی: "گرنگ نیه چ كه‌سێ ئه‌و پۆسته به‌ده‌سته‌وه بگرێ، چونكه
به بوونی وه‌لی فه‌قیه كه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌كه‌وه‌یه، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی
ریفۆرمیستی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ".
هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران رای‌گه‌یاند،
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی جیددی هاریكاریی
ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتی ئێران بكرێ، پێویست به هیچ چه‌شنه هێرشێكی نیزامی
ناكات‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هێزه دێموكراتیكه‌كان ئه‌و پۆتانسییه‌له‌یان هه‌یه كه
ئه‌و رێژیمه بڕووخێنن‌و رێژیمێكی دێموكراتیك بێننه سه‌ر كار. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |