|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ
باڵوێزی یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له بریتانیا | |
رۆژی 11ی فێوریه‌ی 2005ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له باڵوێخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له بریتانیا، چاوی كه‌وت به
رێزدار "ئیتن گۆڵدریچ"، باڵوێزی یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له له‌نده‌ن،
پێته‌ختی وڵاتی ئینگلستان. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا رایگه‌یاند
كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵـی 1945دا ئه‌زموونی دامه‌زراندنی
حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی 11 مانگه‌ی هه‌یه، كه ئه‌و حكوومه‌ته |
 | |
له لایه‌ن رێژیمی شاوه كه‌وته
به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی نیزامی‌و سه‌ركۆمار‌و رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، قازی محه‌ممه‌د له لایه‌ن رێژیمی ئه‌وكاتی ئێرانه‌وه له
سێداره درا‌و حیزبی ئێمه پاش هه‌ره‌سهێنانی رێژیمی پاشایه‌تی، خه‌باتی خۆی
شێلگیرانه‌تر درێژه دا‌و خوازیاری دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك له
ئێران‌دا بوو كه تێی‌دا مافه‌كانی گه‌لی كورد له فۆرمی خودموختاری‌دا ده‌سته‌به‌ر
بكرێ. به‌ڵام رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و
داوا دێموكراتیكه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و گه‌لی كوردی ره‌ت كرده‌وه‌و
گه‌له‌كه‌مان كه‌وته ژێر توندترین شێوه‌كانی توندوتیژی‌و سه‌ركوت له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه. دواتر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی
حیزبه‌كه‌مان كه به شوێن رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه‌ی دۆزی كورده‌وه بوو له
لایه‌ن رێژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ تیرۆر كرا‌و
چه‌ند ساڵ دواتر دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزب له
بێرلین له لایه‌ن تیرۆریستانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌هید كرا. به‌ڵام
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گوشاره‌دا به‌چۆكدا
نه‌هات‌و هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه نا‌و ئێستا حیزبه‌كه‌مان گه‌وره‌ترین‌و به‌هێزترین‌و
دێموكرات ترین هێزه له كوردستانی ئێران‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می خۆی‌دا، دروشمی "دابین‌كردنی
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكی
فیدرالی"دا هێنایه ئاراوه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند رۆژی
داهاتوودا له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی
ئێران كۆ ده‌بینه‌وه بۆ باس‌و راوێژ له‌سه‌ر پلاتفۆرمێك له‌سه‌ر بنه‌مای "ئێرانێكی
دێموكراتیك‌و فیدرال" له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالیزمی جوغرافی ـ نه‌ته‌وه‌یی.
دوای وته‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، رێزدار "ئیتین گوڵدریج" خۆشحاڵیی
خۆی له‌و دیداره ده‌ربڕی‌و دید‌و بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر پرسه پێوه‌ندیداره‌كان
به ئاگاداریی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبه‌كه‌مان گه‌یاند. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |