فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

:: کاروانی نه‌مرانی دێموکرات

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان (سوئێد)

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: سکرتێری‌گشتی ::.

 

دیداری‌ به‌ڕێز سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌گه‌ڵ‌ رێزدار "جێرمی‌ كۆربین"

 

رۆژی‌ 10ی‌ فێوریه‌ی‌ 2005ی‌ زایینی‌، هاوڕێی‌ تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌گه‌ڵ‌ رێزدار "جێرمی‌ كۆربین"، ئه‌ندامی‌ پارلـمانی‌ بریتانیا‌و گرووپی‌ چاوه‌دێری‌ مافی‌ مرۆڤـ له‌ پارلـمانی‌ بریتانیا كۆبوویه‌وه‌. به‌ڕێز سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزب له‌و دیداره‌دا سوپاسی‌ رێزدار "جێرمی‌ كۆربین"ی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵ‌‌و

تێكۆشانی‌ سه‌باره‌ت به‌ روونبوونه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ شه‌ش تێكۆشه‌ری‌ حیزبه‌كه‌مان كه‌ له‌ ئۆكتۆبری‌ 1996دا له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌یه‌وه‌ درانه‌وه‌ به‌ رێژیمی‌ سه‌ره‌ڕۆی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران. به‌ڕێز سكرتێری‌ گشتی‌ له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر پێشێلكرانی‌ توندی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران‌و داخرانی‌ رۆژنامه‌ جیابیره‌كان‌و گیران‌و ئه‌شكه‌نجه‌درانی‌ رۆژنامه‌نووسان‌و نووسه‌ران‌و خوێندكارانی‌ ئازادیخواز‌و به‌ڕێوه‌چوونی‌ حوكمی‌ ئێعدام بۆ كه‌سانی‌ ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵ‌ له‌ به‌ناو دادگاكانی‌ رێژیمی‌ ئاخوندی‌دا. هاوڕێی‌ تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری‌ له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ره‌وشی‌ هه‌ستیار‌و ئاڵۆزی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاست به‌گشتی‌‌و ئێران‌و كوردستان به‌تایبه‌تی‌.
له‌ كۆتایی‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی‌ خۆیان له‌و دیداره‌ ده‌ربڕی‌‌و پێیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ دۆستانه‌ داگرته‌وه‌.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  پێنج‌شه‌ممه، ۲۵‌ی ره‌زبه‌ری ۱۳۸۷ی هه‌تاوی