|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
نامه‌ی هاوڕێی تێكۆشه‌ر, سكرتێری گشتیی حیزب, بۆ
رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی نوێی كانادا |
|
عیرفان قانعی فه‌رد: به
بۆچوونی ئێوه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق چ كاریگه‌ری‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست داده‌نێت؟
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری: به‌پێی ئه‌و نیشانانه‌ی كه ده‌ركه‌وتووه، ده‌ره‌نجامگه‌لێكی
پۆزه‌تیڤی زۆری لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ندێ كه‌س وایانده‌زانی كه
ئه‌و چالاكی‌یه خۆكوژییانه‌و ئه‌و كوشتارانه‌ی كه له عێراقدا وه‌ڕێ خراون،
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك دژی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن كه له عێراقدا ده‌چێته پێشه‌وه،
كه‌واته بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌و دۆخه هه‌نووكه‌یی‌یه، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به‌شداری ناكه‌ن، به‌ڵام به‌شداری‌و پێشوازیی خه‌ڵك، سه‌لـماندی كه ئه‌و
پروپاگه‌ندانه چ نین جگه له ته‌وه‌هومی رووت‌و بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵك
ته‌بان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دێموكراسی‌دا‌و خوازیاری ئازادی‌و دێموكراسین. له
راستی‌دا، پێشوازیی خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا "نا"یه‌كی مه‌زن بوو به
تیرۆریستان‌و به‌عسی‌یه‌كان‌و هه‌موو بڕیارده‌ران‌و دنه‌ده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه
كه به پشتیوانی هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه دزه‌یان كردبووه ئه‌و وڵاته، تا
ببنه كۆسپێك له به‌رامبه‌ر ره‌وتی ئازادی‌دا. له‌م رووه‌وه، من له‌سه‌ر ئه‌وه
باوه‌ڕه‌م كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگای عێراق، له ره‌وتی
ئازادی‌و دێموكراسی پێشوازی ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێت كه حكوومه‌ته
تۆتالیتێر‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان له نێو بچن یان لاواز بكرێن، خه‌ڵك ئه‌و ئاماده‌یی‌یه‌یان
هه‌یه كه بۆ بنیاتنانی سیستمێكی دێموكراتیك كه هه‌مووان تێی‌دا به‌شدار بن، هه‌نگاو
بنێن‌و ته‌نانه‌ت له‌م پێناوه‌شدا له به‌ختكردنی گیانیشیان تووشی دوودڵـی نایه‌ن،
هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی عێراق له پێناوی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا، قوربانی‌یه‌كی
زۆیان به‌خشی.
پ: له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، كورده‌كان پله‌ی دووهه‌میان به‌ده‌ست هێنا. به
بڕوای ئێوه كورده‌كان چ رۆڵێكیان ده‌بێت له ده‌ستنیشانكردنی سه‌روه‌ریی
عێراقدا؟
و: له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی عێراقدا، ته‌نیا ئه‌وه گرنگ نیه كه كام نه‌ته‌وه
ده‌نگی زیاتری هێنا یان كام نه‌ته‌وه ده‌نگی كه‌متری هێنا. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی
به‌لای حكوومه‌تی داهاتووی عێراق‌و هاوپه‌یمانانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه دوای
مێژوویه‌كی خوێنین له عێراقدا، ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاسایش‌و هێمنی بڕوات‌و دۆخه‌كه
نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران. به باوه‌ڕی من، ده‌بێ كێشه‌كان به رێككه‌وتن
چاره‌سه‌ر بكرێن‌و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له عێراقدا ده‌ژین، ده‌بێ مافه
نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانیان دابین بكرێ تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق‌و به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن‌و هێمنی‌و ئاسایش روو له وڵاته‌كه بكاته‌وه.
من وای بۆ ده‌چم كه كورده‌كان بتوانن ئه‌و حكوومه‌ته فیدراڵـی‌یه‌ی كه داوای
ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی خۆیاندا سه‌قامگیری بكه‌ن، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی كه داوای ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌سته‌به‌ر نه‌بێ. به‌ڵام به دڵنیایی‌یه‌وه
ئه‌گه‌ر دۆخێك نه‌ڕه‌خسێ كه له ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا جۆرێك له خودموختارییان هه‌بێ‌و
خۆیان ناوچه‌كه‌ی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن ـ هه‌روه‌ك چۆن له ساڵـی 1991ه‌وه وایان
كردوه ـ ناوچه‌كه هێوری‌و ئارامیی به‌خۆیه‌وه نابینێت. ئه‌مه راستی‌یه‌كه كه
هێزی هاوپه‌یمانان‌و حكوومه‌تی عێراقیش پێی گه‌یشتووه‌و هه‌ربۆیه له یاسای
كاتیی حكوومه‌تی عێراقدا، شێوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فیدرالیستی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات په‌سند كراوه. ئه‌گه‌ر به‌و پێ‌یه بڕوات، كورده‌كان به شێوه‌ی دڵخوازانه
له عێراقدا ده‌مێننه‌وه‌و درێژه ده‌ده‌ن به ژیانی ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌دا تا هاوپێوه‌ندی‌یه‌كی باش بۆ درێژه‌دان به ژیان بونیاد بنرێت.
پ: واته، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كورده‌كان له موزایكی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤیان ده‌بێت؟
و: به‌ڵـێ، وا بیر ده‌كه‌مه‌وه.
پ: ئێستا كه شێعه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست
هێناوه، ئایا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی حكوومه‌ته مه‌زهه‌بی‌یه‌كانی ناوچه‌كه‌وه؟
یان وه‌ك كورده‌كان، له گۆشه‌نیگایه‌كی ئازادیخوازانه‌وه ده‌ڕواننه داهاتووی
عێراق؟
و: هه‌ڵبه‌ت، ئه‌و هێزانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئیسلام یان مه‌زهه‌به‌كانی دیكه
هه‌یه، به دڵنیایی‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن‌و تا بۆیان بكرێ، له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا له مه‌زهه‌ب كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. به‌ڵام شێعه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كورده‌كان
په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌یان هه‌یه‌و گرفته‌كانی وڵات به باشی ده‌رك ده‌كه‌ن‌و ده‌توانن
له‌گه‌ڵ كورده‌كان‌و هێزه‌كانی دیكه‌دا بگه‌نه رێككه‌وتن. له لایه‌كی دیكه‌وه،
هێزه‌كانی شێعه تا ئێستا چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه كه نایانه‌وێ حكوومه‌تێكی
مه‌زهه‌بیی هاوشێوه‌ی ئێران دامه‌زرێنن، به‌ڵكوو گوتویانه كه ته‌نیا ده‌بێ یه‌كێك
له ستوونه‌كانی یاسادانانی عێراق، ئیسلام بێت. هه‌ربۆیه، وا نازانم كه ئیسلام
به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ئێران‌دا نموونه‌كه‌ی ده‌بینرێت، له داهاتووی حكوومه‌تی
عێراق‌و یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌دا، ره‌نگ بداته‌وه. ده‌توانین بڵێین،
دێموكراسی‌یه‌كی موعته‌دل له عێراقدا دێته‌كایه‌وه كه بتوانێ داخوازی‌یه‌كانی
هه‌موو گرووپه‌كان دسته‌به‌ر بكات.
پ: به سه‌رنجدان به گۆڕانكاری‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئێوه وه‌ك
حیزبێكی كوردستانی كه له عێراقدا نیشته‌جێن، چ بۆچوون‌و رێگایه‌ك ده‌گرنه‌پێش؟
و: ئێمه له كۆنگره‌ی سیزده‌هه‌مدا كه له پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ‌دا به‌ڕێوه‌چوو،
دروشمی فیدرالیزممان بۆ داهاتووی ئێران به‌رز كرده‌وه‌و هه‌ر ئه‌و رێكاره‌ش په‌یڕه‌و
ده‌كه‌ین كه به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و شێوازه باشترین فۆرمی هه‌نووكه‌یی به‌ڕێوه‌بردنه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بتوانن به شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن‌و هه‌مووان دڵنیا بن كه حكوومه‌تێكی دیكه، سته‌میان لـێ
ناكات‌و مافه دێموكراتیكه‌كانیان پێشێل ناكات‌و چیتر له ژێر ناوی جیایی‌خوازی‌و
مه‌زهه‌ب‌و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه حكوومه‌ته‌كانی په‌هله‌وی‌و كۆماری
ئیسلامی دژی كورد به‌كاریان ده‌هێنا، سه‌ركوت ناكرێن. ئێمه ئه‌و رێكاره په‌یڕه‌و
ده‌كه‌ین‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌و نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێرانیش ده‌توانن وه‌كوو كورده‌كان له بنیاتنانی ئایه‌نده‌ی
ئێران‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ر ببینن.
پ: به سه‌رنجدان به ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ ئێران، پێم خۆشه له بۆچوونی
ئێوه ئاگادار بم به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه دوای هه‌ڵبژێردرانی سه‌رله‌نوێی
جۆرج بۆش، ئێوه په‌یامێكی پیرۆزبایی‌تان بۆ نارد، كورده‌كان له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان ده‌بێ ببێت؟
و: گرفتی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ی كورد له ئێراندا‌و هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه، حكوومه‌ته دیكتاتۆری‌یه‌كان له
به‌راورد له‌گه‌ڵ بزاڤه جه‌ماوه‌ری‌یه‌كاندا، به‌هێزترن‌و بۆ دامه‌زراندنی
سیستمێكی خه‌ڵك سالار، ئێمه پێویستمان به هێزی زیاتر هه‌یه. ئێمه ده‌بێ
یه‌كگرتوویی‌یه‌كی زیاترمان هه‌بێ‌و دروشمه‌كانمان له رووی سیاسی‌یه‌وه،
ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا بگونجێ تا بتوانین خه‌ڵك له چنگی دیكتاتۆری‌و
سه‌ره‌ڕۆیی رزگار بكه‌ین. هه‌ر ئه‌ندازه كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی هه‌ر
وڵاتێ، به‌هێزتر بێت، به‌داخه‌وه حكوومه‌ته سه‌ره‌ڕۆكان به شێوه‌یه‌كی
توند‌وتیژتر هه‌وڵـی سه‌ركوتكردنی ده‌ده‌ن‌و له‌سه‌ر رێگای بزاڤـ‌و
خه‌باته‌كه‌ی‌دا، كۆسپی زیاتر پێك دێنن. بۆیه، ئێمه بۆ دامه‌زراندنی
حكوومه‌تگه‌لێكی خه‌ڵك سالارانه‌و دێموكرات‌و خه‌ڵك په‌سه‌ند، پێویستمان به
یارمه‌تی هه‌یه. ئێستا ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له جیهاندا ده‌بینین كه
پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ‌و گۆڕانكاریی له سیستمی سیاسیی حكوومه‌ته‌كاندا، به‌تایبه‌ت
له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به‌بێ یارمه‌تیی لایه‌نی ده‌ره‌كیی، ئه‌سته‌مه.
بۆیه، من ئه‌وه به كارێكی لۆژیكی ده‌زانم كه خه‌ڵكی ناوچه‌و ئه‌وانه‌ی كه
ده‌خوازن له چنگی دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی رزگاریان بێت، داوای یارمه‌تی له
هێزه دێموكرات‌و ئازادیخوازه ده‌ره‌كی‌یه‌كان بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی بزاڤی
ئازادیخوازانه له نێوخۆی وڵات‌دا. ئێمه له نامه‌كه‌ی خۆماندا داوامان له جۆرج
بووش كرد كه یارمه‌تیده‌ری بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران بن‌و داواش له
وڵاته‌كانی دیكه ده‌كه‌ین كه یاره‌مه‌تیده‌ر بن تا حكوومه‌تێكی خه‌ڵك سالار‌و
دێموكراتیك بونیاد بنرێ تا له سێبه‌ری ئه‌و سیستمه‌دا، خه‌ڵك به ویسته
دێموكراتیكه‌كانیان شاد بن‌و جیهانیش له ده‌ستی تێكده‌ران‌و توندوتیژیخوازان‌و
حكوومه‌تگه‌لێكی له‌م چه‌شنه رزگاری ببێت. ئه‌مه خواستی ئێمه‌یه‌و داوا له
حكوومه‌ته دێموكراتیكه‌كان ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی هێزه دێموكرات‌و
ئازادبیره‌كانی ئێران‌و خه‌ڵكی دێموكراسیخوازی ئێران بده‌ن. هه‌رچه‌ند كه
حكوومه‌تی ئێران له جاران لاوازتره، به‌ڵام ده‌توانێ بزاڤه جه‌ماوه‌ری‌یه‌كان
سه‌ركوت بكات. هه‌روه‌ك هه‌مووان ئاگادارن، ئێستا له ئێران‌دا، نوێخوازان،
رۆژنامه‌ڤانان‌و خوێندكاران له ژێر تێغی توندوتیژی دان. بۆیه ئه‌گه‌ر هێزه
ئازادیخوازه ده‌ره‌كی‌یه‌كان، یارمه‌تیده‌ری هێزه ئازادبیر‌و سه‌ربه‌خۆكانی
نێوخۆی وڵات بن، ئه‌و رووداوه چاوه‌ڕوانكراوه زووتر رووده‌دات. ]هه‌ره‌سی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی[
پ: به‌ڵام ئایا، وه‌رگرتنی یارمه‌تی له حكوومه‌ته بیانی‌یه‌كان، نابێته هۆی
ده‌خاله‌تی ئه‌وان له نێوخۆی وڵات‌دا؟
و: هه‌لومه‌رجی ئێران له به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق‌و ئه‌فغانستاندا، جیاوازه.
بۆیه ئه‌گه‌ر هێزه دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێران، به‌هێز بكرێن، خه‌ڵك‌و
هێزه جه‌ماوه‌ری‌یه‌كان ده‌توانن حكوومه‌تی دڵخوازی خۆیان سه‌قامگیر بكه‌ن.
پ: به‌پێی وته‌كانی به‌ڕێزتان ده‌رده‌كه‌وێ كه كورده‌كان خوازیاری
جیابوونه‌وه نین، به‌ڵكوو ئه‌وه به‌رچه‌سپێكه كه سه‌باره‌ت به كورده‌كان
به‌كاریان هێناوه؟
و: به‌ڵـێ! هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌تان به ته‌واوی راسته. ئه‌وه حكوومه‌ته
دیكتاتۆری‌یه‌كانن، كه بزاڤـ‌و جووڵانه‌وه ئازادیخوازانه‌كان به بیانووی
جۆراوجۆری وه‌ك جیایی‌خوازی‌و پاشكۆی بێگانه‌و . . . سه‌ركوت ده‌كه‌ن‌و ئه‌و
حكوومه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ بوون، دژی كوردان له‌م به‌رچه‌سپانه
كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. بۆیه، من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ئه‌گه‌ر كورد‌و
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بتوانن به مافی وه‌كیه‌ك له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا رۆڵ بگێڕن، ویستی جیایی‌خوازانه‌یان تێ‌دا پێك نایه‌ت. ئه‌وه
سه‌ره‌ڕۆیی‌یه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ستی جیایی‌خوازانه. كورده‌كان
له رابردووه‌وه تا ئێستا، دروشمی مانه‌وه‌یان له ئێران‌دا هه‌ڵ‌گرتووه، به‌ڵام
له چواچێوه‌ی سیستمێكی دێموكراتیك‌و ئازاد‌و خه‌ڵك سالاردا تا كورد‌و
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به مافه دێموكراتیكه‌كانیان شاد ببن. ئێمه له
دوایین گۆنگره‌ماندا، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پێمان داگرتۆته‌وه. ئێمه له‌و پێناوه‌دا
خه‌باتمان كردوه، شه‌هیدمان داوه‌و ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سوورین.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |