|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی لاوان له گه‌ل به‌ڕێز كاك موسته‌فا
هیجری له سوئێد |
|
له سه‌ر داوا‌و پێشنیاری كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێمۆكرات رێكه‌وتی 27 02 2005 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین به به‌شداری
پتر له 200 لاو له ولاتی سوئێد بۆ به‌رێز كاك موسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزب
پێكهات.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11:30 سه‌رله‌به‌یانی به سرودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب
و راگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له یادوبیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی رێگای
رزگاری و ئازادی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد. ئه‌وجار هاورێیان نیشتمان ئێراندوست و عه‌لی
عه‌بدیلزاده ریزبه‌ندی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و داوایان له هاورێ ره‌حیم
ره‌شیدی به‌رپرسی گشتی لاوانی سوئێد كرد تاكوو قسه و باسێك له مه‌ڕ كاروباری لاوان
له وڵاتی سوئێد پێشكه‌ش بكات.
هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی وێرای به‌خێرهێنای به‌رێز سكرتێری گشتی حیزب باسێكی به‌پێزی
له سه‌ر كاروچالاكی لاوان له سوئێد پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ئاماده بوونی لاوانی له و
كۆبوونه‌وه‌دا كرد و به نیشانه‌ی به په‌ڕۆش |
 |
 | |
بوونی ئه‌وانی زانی له ئاست
چاره نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا.
ئه‌وجار نۆره گه‌یشته رێزدار كاك موسته‌فا هیجری و به‌رێزیان له پێوه‌ندی له گه‌ل
كاروباری لاوان و بارودۆخی لاوان له كوردستان و ئاڵوگۆره‌كانی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست
و تێروانینی رێبه‌رایه‌تی حیزب بۆ لاوان و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی حیزب پاش كۆنگره‌ی
13 قسه و باسێكی به‌نرخی پێشكه‌ش به ئاماده بوان كرد و بۆ پێشخستنی كار‌و باری لاوان
پێشنیار و رێنوێنی پێویستی خسته روو. پێویسته بگوترێ كه وتاری رێزدار كاك موسته‌فا
له لایه‌ن لاوانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له بڕگه‌ێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كومیته‌ی حیزب له سوئێد بۆ رێزلێنان له چالاكی
و تێكۆشانی لاوان كومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ی لاوان و كاك ره‌حیم ره‌شیدیان به نوسراوه
ته‌شویق كرد. ته‌شویق نامه‌ی كومیته له لایه‌ن ئه‌ستێره ئیراندوست وه‌رگیرا. ئه‌وجار
بۆ رێزلێنان له كاری شانۆیی كاك ساڵح بادپه‌روا له 2ی رێبه‌نداندا ناوبراویان ته‌شویق
كرد‌و هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا كاك حه‌مه عه‌لی عه‌نایه‌تی به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب
داوای له كاك موسته‌فا كرد كه ته‌شویقیه‌كان بداته ده‌ستی ئه‌و به‌رێزانه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
كومیته‌ی حیزب بوو به جێگای سه‌رنج و خۆشحالی لاوه‌كان. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا كاك
ره‌حیم ره‌شیدی ئه‌ندامانی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و جێگره‌كان و ڕاوێژكاره‌كان
و به‌رێوه‌به‌رانی رادیۆی لاوانی له ستۆكهۆلم و یۆتۆبۆری به كاك موسته‌فا ناساند و
وتی: ..ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌ركه‌وتووین له كاره‌كانمان دا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌رهه‌می
كاری هاوبه‌ش و دلسۆزی و خه‌مخۆری هه‌مووانه...هه‌ر له و چوارچێوه‌دا كاك ره‌حیم
سوپاسی گه‌رمی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی كومیته‌ی شاری ڤێسترۆس و به‌رپرسی كومیته‌ی
ئه‌و شاره ئاره‌زو حیسامی كرد كه ئه‌ركی میوانداری به‌شدارانی ئه‌و كوبوونه‌وه
شكۆداره‌یان خستۆته سه‌ر شانی خۆیان و ئه‌ركه‌كانیان به باشی به جێگه‌یاندووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا لاوه‌كان چالاكانه به‌شداری قسه و باسه‌كانیان
كرد و زۆر پێشنیار و پرسیاری به‌كه‌لكیان خسته روو. پێویسته بگوترێ كه لاوه‌كان
پێكهێنای كۆرۆو كۆبوونه‌و‌ی له‌وچه‌شنه‌یان به پێویست ده‌زانی و له مه‌ڕ پێكهێنانی
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ییه سوپاسی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریان ده‌كرد.
له به‌شی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا كاك موسته‌فا وێرای خۆشحالی ده‌ربرینی خۆی له به‌شداری
لاوه‌كان له قسه وباسه‌كاندا به وردی وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له دوایین به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا واته كاتژمێر 4:30 سه‌ر له ئێوارێ هاورێ موژده‌ی
عه‌زیزی دیاری كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشكه‌ش به كاك موسته‌فا كرد و دیداره‌كه
له نێو شادی و خۆشحالی به‌شداراندا كۆتایی پێهات. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |