|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا
هیجری بۆ ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتی سوئید | |
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سکێرتێری گشتی حیزب بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ولات، به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری هاته ولاتی سۆئێد و له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی له
سۆئێد پێشوازی لێ کرا.
هاورێ کاک مسته‌فاهیجری که له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسيی حیزبه‌وه مه‌ئموریه‌تی
پێدراوه بێته ده‌ره‌وه‌ی ولات، له به‌رنامه‌یه‌کی چر و دارێرژراودا سه‌ردانی چه‌ند
ولاتێ ئوروپایی کرد و له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌دا ده‌یان چاوپێکه‌وتنی پر ده‌سکه‌وتی
له گه‌ل حیزب و نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌کان و ناوه‌نده‌کانی حکومه‌تی و رۆژنامه و
|
 | |
رادیۆ تلویزیۆنه‌کان ئه‌نجام
داوه و ده‌نگی گه‌لی کورد و سیاسه‌تی ح.د.ک ئێرانی به بیر و رای گشتی و کاربه‌ده‌ستانی
حکومه‌تی و کۆڕ و کۆمه‌له سیاسییه‌کان راگه‌یاند.
له ولاتی سۆئیدیش دا هاورێ و تێکۆشه‌رکاک مسته‌فا هیجری درێژه‌ی به چالاکییه‌کانیدا.
دیدار له‌گه‌ل ئه‌ندامانی حیزب له ولاتی سۆئێد خالێکی پلانی سکرتێری حیزب بوو که
له رۆژی 26-02-05 دا پێک هات.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری رێژه‌ێکی زۆر له ئه‌ندامانی حیزب پێک هات و پاش
ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی هه‌مووکات زیندووی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان، له لایه‌ن به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له سۆئێد
هاورێیان کاک مسته‌فا و کاک شاهۆ حوسێنی به‌خێر هاتن کران.
پاشان هێژا مسته‌فا هیجری وێرای سوپاس له زه‌حمه‌تی هاورێیانی حیزبی، وتارێکی به
پێز و وردی پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که کرد و له‌م وتاره‌دا به وردی
تیشکی هاویشته سه‌ر ئالوگۆره‌کانی جیهان و ناوچه و کار تێکه‌ری ئه‌م ئالوگۆرانه
له به‌دی هاتنی ئال و گۆر له سیاسه‌ت و هه‌لوێست و تاکتیکه‌کانی حیزب.
هاورێ مسته‌فا هیجری له‌وباره‌وه رایگه‌یاند که ئا ڵ‌و گۆره‌کان له ناوچه‌دا به‌رچاون،
له کوردستاندا هۆشیاری و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی به‌ر چاو گه‌شه‌ی
ستانده‌وه و حیزبی ئێمه بۆ رووبه‌رو بوونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و ئال و گۆرانه‌دا، عه‌قلێه‌تێکی
نوی و گونجاو که وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته‌بێت به پێویست زانی و بۆیه کۆنگره‌ی
سێزده‌ی حیزب به شێوێکی سه‌رکه‌وتوانه ئه‌و خۆ گونجاندنه‌ی هێنایه دی.
له ژێر رووناکی ئه‌و لێکدانه‌وه‌دا به‌رێزیان ئاماژه‌ی به پێویستی نوێ بوونه‌وه
له حیزب‌دا کرد و ئه‌م پێویستییه‌ی له دوو خالی سه‌ره‌کی‌دا ده‌ست نیشان کرد و رای
گه‌یاند که پێویسته تێکۆشان و وزه و خه‌باتی حیزب له پێناو خزمه‌ت کردن به دوو
خاله گرینگه‌دا بێت واته:
1. ئال و گۆر له سیستمی فیکری حیزب‌دا بۆ خۆ گونجاندن له گه‌ل ره‌وتی جیهان و
ناوچه.
2. زه‌مینه ساز کردن بۆ په‌روه‌رده کردنی لاوان و هێنانیان بۆ ناو ریزه‌کانی ته‌شکیلات.
سکرتێری گشتی حیزب وێرای پێدا گرتن له سه‌ر گرینگی یه‌کیه‌تیی لاوان و یه‌کیه‌تیی
ژنان ، تێکۆشانی حیزبی له مه‌ر پێک هێنانی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی له کوردستان پر
بایه‌خ و وه‌ک یه‌کێک له ده‌سکه‌وته گرینگه‌کانی رێبه‌رایه‌تی هه‌لبژێردراوی
کۆنگره‌ی سێزده‌ی حیزب نرخاند.
به‌رێز کاک مسته‌فا له درێژه‌ی وته‌کانیدا به وردی له سه‌ر خه‌ت و رێباز و سیاسه‌ت
و ئامانجه‌کانی حیزب دوا و ده‌ست نیشانی کرد که له‌و باره‌وه کۆمه‌لێک کار کراون
و زه‌مینه‌ى به‌شێکی تر له کاره‌کان پێک هێنراوه و هیوای ده‌ربری که له
داهاتوودا حیزب شاهیدی گرینگی به‌رهه‌می ئه‌و تێکۆشانانه ده‌بێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رێز هیجری وێرای ئه‌همییه‌تدان به کاری ته‌بلیغاتی،
بلاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی رادیۆ کوردستان له سه‌ر ماهواره‌ى به ده‌سکه‌وتێکی
گرینگ زانی و رایگه‌یاند که ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه به‌شێک له گرفته‌کانی حیزبی
دێمۆکرات چاره‌سه‌ر ده‌کات‌و له‌مه‌ودوا ده‌نگمان له پانتایه‌کی گه‌وره‌دا بلاو ده‌بێته‌وه.
به‌رێز سکرتێری گشتیی حیزب پاش ئاماژه کردن به ئال و گۆر له ئایین‌نامه‌ی کار
وباری کومیته‌ی ناوه‌ندی و رێکخستنی ئه‌و ئایین‌نامه‌یه له گه‌ل ئامانجه‌کانی
حیزب، به راشکاوی ئه‌ندامانی حیزبی له سۆئێد ئاگادار کرده‌وه که پێویسته بۆ هه‌موو
به‌رنامه‌کانی حیزبی چوار چێوه‌یه‌کمان له بواری شێوه و کاتی به‌رێوه‌بردندا
دیاری و پاش تێپه‌ربوونی پرۆسه‌کان و ته‌واو بوونی کاتی دیاری کراو لێپرسینه‌وه و
هه‌لسه‌نگاندنی وردمان هه‌بێت.
به‌رێزیان پێیان له سه‌ر ئه‌و راستییه داگرت که بۆ وه‌ده‌ست خستنی به‌رهه‌می
به‌که‌لک له کاره‌کانماندا چالاکی و هاوکاری هه‌موو ته‌شکیلاتی حیزب، هاورێ له
گه‌ڵ راوێژ کردن له گه‌ل دۆستانی حیزب و نیشتمان په‌روه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و
که‌لک وه‌رگرتن له پسپۆری و لێزانيی ئه‌وان شتێکی ئه‌ساسییه و پێویسته له‌به‌ر
چاو بگیردرێت.
به‌رێز کاک مسته‌فا هيجرى له به‌شێکی تر له قسه‌کانیدا، ئه‌ندامانی ئاگادار
کرده‌وه که زه‌مینه‌یه‌کی له بار هه‌یه که کۆر و کۆمه‌له سیاسییه‌کان گوێ له
حیزب و سیاسه‌ته‌کانی رابگرن. هه‌روه‌ها وتی حیزب وێرای پاراستنی پێوه‌ندی‌یه
دیپلۆماسییه‌کانی پێشوو، قورسایی مه‌ئموریه‌تی سکرتێری حیزبی خستۆته سه‌ر ئه‌و
ولاتانه‌ی که راسته‌وخۆ بوون و کردارییان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست هه‌ست پێ
ده‌کرێ. هه‌ر بۆیه ولاتانی ئینگلستان، ئالمان، فه‌رانسه و ئسپانیا له ریزی
پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌کاندا بوون و له باره‌وه پێوه‌ندییه‌کانی پر ده‌سکه‌وت و
سه‌رکه‌وتوو له قه‌له‌م دا و وتی: رێگه بۆ هێندێ پێوه‌ندی تر که له داهاتوودا
به‌رێوه ده‌چێ خۆش کراون که ته‌واو که‌ری به‌رنامه و ئامانجه‌کانمانن. هه‌روه‌ها
رایگه‌یاند که له دانیشتنه‌کانی‌دا له سیاسه‌تی " دیالۆگی ره‌خنه گرانه" ی
ئوروپا له‌مه‌ر رژیمی ئێران‌دا ره‌خنه‌ی گرتوه و به هێنانه‌وه‌ی به‌لگه، شکستی
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێ راگه‌یاندوون و هاوکات روانگه و پێشنیاری به که‌لک و به جێی
ئاراسته کردون.
به‌رێز سکرتێری گشتیی حیزب له به‌شێکی تر له قسه‌کانی ئاماژه‌ی به کێشه‌ی
ره‌وه‌ندی کورد له نامۆی دا کرد و داوای له ئه‌ندامانی حیزب کرد که به وردی
جیاوازی نێوان دوو کولتور و ده‌رنجامه‌کانی له‌به‌ر چاو بگرن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروست و وردیان له سه‌ر واقیع هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌گه‌ڵ
هه‌ل‌ومه‌رجی ژیانی نامۆیی‌دا پێویسته خۆیان بگونجێنن و نه‌هێلن شیرازه‌ی
بنه‌ماڵه و په‌روه‌رده کردنی مناله‌کانیان تێک بچێ و ده‌ست بۆ کرده‌وه‌ی ده‌مار
گرژانه به‌رن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی کورده ئاواره‌کانی رۆمادی و ئالتاش، سنوری ئێراق و ئۆردۆن
و هه‌روه‌ها تورکیه رایگه‌یاند که حیزب به‌په‌رۆشه و هه‌مووکات هه‌وڵی چاره‌سه‌ری
ئه‌و وه‌زعه‌ی داوه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا له گه‌ل ناوه‌نده‌کانی پێوه‌ندیدار به
مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌کان و مافی مرۆڤ قسه‌ی کردوه و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و خوشک و
برایانه‌ی خستۆته به‌ر چاو و هه‌روه‌ها به‌لێنی‌دا که له چاو پێکه‌وتنه‌کانی
تریش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باس ده‌کات و تێکۆشان بۆ چاره‌سه‌ری وه‌زعی ئه‌و
هاوولاتیانه به ئه‌رکی نیشتمانی و ئینسانی خۆی ده‌زانێت.
پاش ته‌واو بوونی قسه‌کانی سکرتێری حیزب که زۆر بابه‌تی تری ته‌شکیلاتی و ناوخۆیی
حیزبی له خۆ گرتبوو، نۆره گه‌یشته به‌شی پرسیار و پێشنیار و و ره‌خنه‌ی
ئه‌ندامانی حیزب، له‌و به‌شه‌دا کۆمه‌لێکی زۆر له هاورێیانی حیزبی دلسۆزانه و
به‌رپرسانه به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و دێمۆکراتیک روو له سکرتێری حیزب، قسه‌کانی
خۆیان پێشکه‌ش کرد.
له به‌شی وڵام دانه‌وه‌دا کاک مسته‌فا هێمن و له‌سه‌ره خۆ، راستگۆیانه و به بێ
پێچ و په‌ناى سياسی ره‌خنه و پێشنیاری هاورێیانی گوێ لێ بوو و کرد و به وردی
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه، سکرتێری حیزبه‌که‌مان زۆر دێمۆکراتانه باوه‌شی بۆ
ره‌خنه‌کان کرده‌وه و سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه که ده‌بێ و پێویسته حیزب که‌شێکی
وه‌ها پێک بێنێ که هه‌موومان بتوانین ره‌خنه له یه‌کتر بگرین و یه‌کگرتوو به گژ
دوژمنانماندا بچینه‌وه و گوتی: ئه‌وه فه‌رهه‌نگی حیزبی دێمۆکراته و ده‌بێ
هه‌ول بده‌ین بێته‌وه سه‌ر ره‌والی خۆی.
له کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رێز کاک مسته‌فا هيجرى رای گه‌یاند که بۆ سه‌قامگیر
کردنی کاری به کۆمه‌ل و دانی بوار و سه‌لاحیه‌ت به تاکی حیزب بۆ گه‌شه کردنی
تواناکان و فێر بوون له ئه‌زمون و هه‌له‌کان تێده‌کۆشێ، و داوای له هه‌موو
ئه‌ندامان کرد ئه‌و کاته‌ی که جیاوازی بیر و بۆچوونه‌کان خه‌ریکن ببنه کێشه،
پێویسته بگه‌رینه‌وه بۆ یاسا و پرینسیپه‌کانی دێمۆکراسی و که‌لکیان لێ وه‌رگرين.
له‌و باره‌وه سکرتێری حیزب ئاماژه‌ی به دێمۆکراسی و هاوکات نه‌زم و یاساکانی
سۆئێد کرد که زامنی به‌رده‌وامی ئازادی و ئه‌و دێمۆکراسیه‌ن.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نیزیک به 7 ساعه‌تی خایاند و له که‌ش و هه‌وایه‌کی
دێمۆکراتیک و پر له وه‌فاداریدا ته‌واو بوو و ئه‌ندامانی حیزب به‌ره‌و شاره‌کانی
خۆیان و سکرتێر و شاندی هاورێی به‌ره‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر که‌وتنه رێ.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |