|
ئێران خۆ ساز بده‌ن بۆ هه‌ر
گۆڕانێكی داهاتوو. بۆیه له سۆنگه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا (مه‌ڵبه‌ند) ویستی
بیروبۆچونی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه بزانێ, به تایبه‌تی سه‌ركرداتیه‌تیی
كورد كه ئه‌مڕۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو حیزبێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی
دوورودرێژ به دامه‌زراندنی كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ, له ریزی پێشه‌وه‌ی حیزبه نه‌یاره‌كانی
ئێرانه.
له ده‌وروبه‌ری كۆیه‌دا له
گه‌ڵ كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران, دواین,
سه‌ره‌تا ویستمان خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات‌و سه‌ركردایه‌تیی كورد له باره‌یی
پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه, بزانین.
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: بێگومان ئێستا ئێران له ژێر فشارێكی نێوده‌وڵه‌تیی
گه‌وره‌دایه, ئه‌و فشاره‌ش هی ئه‌مڕۆ نیه, به‌ڵكوو ده‌مێكه كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵتی خه‌ریكی هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاریه‌كه له سیستمی حوكمی كۆماری
ئیسلامی‌دا, پێمان وایه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران له گه‌ڵ گوشاره ده‌ره‌كی‌و
ناوخۆییه‌كان كۆماری ئیسلامی چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتۆته به‌ر, له‌وانه‌ش
هه‌ڵبژاردنی خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌ركۆمار, كه یه‌كێك له
موحافیزه‌كاره توندڕه‌وه‌كان. ئه‌و هه‌راو هه‌ڵایه‌ی ئیستاشیان له سه‌ر
به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه, هه‌وڵێكه بۆ مه‌شغوڵ كردنی میلله‌تانی ناوه‌وه‌و له
بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانه تونده‌وكانی ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران.له به‌ر
رۆشنایی ئه‌م پێشهاتانه‌ش ئێمه چ له ئاستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و چ له سه‌ر
ئاستی حیزب , چه‌ند هه‌نگاوێكمان ناوه. جارێ له سه‌ر ئاستی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵمان
داوه تواناكانی گرووپه‌كانی نێو ئۆپۆزیسیۆن یه‌ك بخه‌ین, ئه‌وه‌بوو توانیمان
به‌ره‌یه‌كی فراوان پێك بهێنین له نوێنه‌رانی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و
به‌لووچه‌كان‌و ئازه‌رییه‌كان‌و ناومان نا( كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی گه‌لانی ئێران),
ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه چالاكیی سیاسییانه‌و دیبلۆماسییانه‌ی خۆی له ئاستی
ده‌ره‌وه‌دا به جێ ده‌هێنێت, له سه‌ر ئاستی حیزبی دێموكراتیشدا, ئێستا
سه‌رقاڵی چه‌ندین كاری رێكخستنی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ین. له سه‌ر ئاستی
ناوه‌وه خه‌ریكی رێكخستنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مانین, وه‌كوو خۆشتان ده‌زانن
ئێمه خه‌باتی نهێنی ده‌كه‌ین له ناوه‌وه, بۆیه ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌ین
جه‌ماوه‌ری كورد له ناوه‌وه‌دا رێك بخه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ
پێشوازیكردن له هه‌ر پێشهاتێكی تازه, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی
دامه‌زراندنی كاناڵێكی ئاسمانین كه به‌شێكی زۆری له كاره‌كانی به‌ڕێوه
چووه‌و په‌خشی ئه‌زموونی ده‌ستی پێ‌كردوه‌و ئه‌گه‌ر هیچ گیر‌و گرفتێكی
ته‌كنیكی نه‌یه‌ته پێشه‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌خشی ئاسایی ده‌ست
پێ‌ده‌كا, هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له دامه‌زراندنی ئه‌و كاناڵه
ئاسمانییه, ئه‌وه‌یه كه بێته پردێك له نێوان ئێمه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد
له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا, هه‌روه‌ها ده‌مانهه‌وێت ببێته مینبه‌رێك بۆ ئوپۆزیسیۆنی
ئێرانی تا سیاسه‌ته‌كانی زیاتر به گه‌لانی ئێران ئاشنا بكا, وه‌كوو خۆشتان
ده‌زانن چه‌ندین ساڵه كۆماری ئیسلامیی ئێران به پرَوپاگه‌نده‌كانی
میدیاكانییه‌وه, هێرشی به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
ئێران, كه هیچ ده‌روازه‌یه‌كی وایان نه‌بووه رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاله‌ته
ئیعلامییه گه‌وره‌ی ریژێمی ئیسلامی ببنه‌وه. بۆیه بوونی ئه‌و كاناڵه
هه‌نگاوی زۆر باشه بۆ پێشه‌وه چوونی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان. ئه‌وه
جگه له‌وه‌ی كه نوێنه‌رانی حیزب له هێندێ وڵاتانی دونیاشدا كاری
دیپلۆماسی‌و سیاسیی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌كوو ئه‌مریكا‌و فرانسه‌و ئه‌ڵمان‌و
بریتانیا.
پ: جه‌نابت باسی كاری دیپلۆماسی‌و ئیعلامیت كرد, به‌ڵام باسی هه‌نگاوه
سیاسییه‌كانت نه‌كرد, ئایا هیچ پێوه‌ندییه‌كتان له گه‌ڵ ئه‌مریكادا دامه‌زراندوه
كه ئه‌و زیاتر په‌رۆشی گۆڕانه له ئێران‌دا؟
و: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئاساییه, به‌ڵام نه‌چۆته پێش,
ئه‌مریكا ئه‌جندای خۆی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا, به‌ڵام تا ئێستا هیچ سسیاسه‌تێكی
روونی به‌رامبه‌ر به ئێران ئاشكرا نه‌كردوه, كاتی خۆی من‌و مامۆستا
عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده, سه‌ردانی ئه‌مریكامان كرد‌و چه‌ند كه‌سانێكمان له‌وێ
بینی , به‌ڵام ئێمه له ئاستی ئه‌م جۆره پێوه‌ندییه رازی نین. ئێمه پێمان
وایه ئه‌و شێوه گۆڕانه‌ی له عێراقدا كرا بۆ گۆڕینی ریژێمی سه‌ددام, ره‌نگه
بۆ وڵاتی ئێران گونجاو نه‌بێ, بۆیه پێمان باشه بیر له ئه‌ڵترناتیڤی‌تر
بكه‌نه‌وه له سه‌روشیانه‌وه هاوكاریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به شێوه‌ی
ماددی‌و مه‌عنه‌وی تا ئه‌وان گۆڕانه‌كه بێننه دی. ئه‌مڕۆ له ناوه‌وه
ناڕه‌زاییه‌كی توند هه‌یه به‌رامبه‌ر به ریژێمی ئێران, رۆژانه خه‌ڵك ده‌ڕژێنه
سه‌رشه‌قامه‌كان‌و خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن, ئێستا من لێره له‌گه‌ڵت دانیشتووم
كرێكارانی كۆمپانیایه‌ك له تاران بۆ بیسته‌مین رۆژه مانیان گرتووه, رۆژ
له‌دوایی رۆژ گیانی ناڕه‌زایی به‌رزتر ده‌بێت له ناو خه‌ڵكی ئێران‌دا, رۆژانه
خه‌ڵك شه‌هید ده‌بێ به ده‌ست هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه.
پ: له كاتێكدا دونیا به گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ سه‌ر
ئێران مه‌شغووڵه, ئێستا باس له‌وه ده‌كرێ گوایه به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆكی
عێراق, داوای له ئێوه كردبیَِ هیچ جۆره چالاكییه‌كی عه‌سكه‌ری دژی ئێران له
خاكی كوردستانه‌وه نه‌كه‌ن؟
و: ئه‌مه وانیه, حكوومه‌تی عێراق خۆیی ده‌مێكه ئه‌و داوایه‌ی له ئێمه
كردوه پێش بوونی به‌ڕێز مام جه‌لال به سه‌رۆك كۆماری عێراق.ئێمه خۆشمان هیچ
جۆره چالاكییه‌كی عه‌سكه‌ریمان نییه له وه‌ته‌ی له كوردستانی عێراقدا
نیشته‌جێین, چوونكه نامانه‌وێت كێشه‌و گیروگرفت بۆ برایانی خۆمان لێره درووست
بكه‌ین. ئێمه ئاگامان له‌و ده‌خاڵه‌تانه هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له باشووی
عێراقدا ده‌یكا‌و چ كێشه‌یه‌كی بۆ خه‌ڵكی ئه‌وێ ناوه‌ته‌وه, بۆیه قه‌ت
واناكه‌ین .ئێره‌ش ئه‌و ده‌خاڵه‌ته به سه به بێ ئێمه بیكا.
پ: كاك مسته‌فا له سه‌ر ئاستی حیزبی دێموكرات‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه
چه‌ند باڵێك له ناو حیزب‌دا دروست بووه. ده‌مانهه‌وێت راشكاوانه هه‌قیقه‌تی ئه‌و
باڵ‌و باڵكارییه‌مان بۆ روون بكه‌یته‌وه؟
و: دیاره پێم خۆشه ئه‌وه‌تان عه‌رز بكه‌م كه حیزبی دێموكرات هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه باڵی جیا جیای تێدا هه‌بووه, سه‌رنج بده زه‌مانێك ئه‌حمه‌د تۆفێق
باڵێكی له ناو حیزب‌دا دروست كرد, دوای ئه‌و له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی
ئێران‌دا, كه تازه ئاشكرا بوو, له نێو حیزبی دێموكرات‌دا باڵێك دروست بوو كه
سه‌ر به حیزبی تووده بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان جودا بوونه‌وه, وه‌كوو كادێرانی
بلووریان‌و نێوی خۆیان نا په‌یڕه‌وانی كونگره‌ی چواره‌م, به دوای ئه‌وانیش
باڵێكی دیكه له ناو حیزب‌دا په‌یدا بوو, ئه‌ویش كه دیتمان هێندێ له
هاوڕێیانمان جوودا بوونه‌وه‌و حیزبێكی تازه‌یان پێك هێنا به نێو حیزبی دێموكرات
رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ. دواییش توانیمان له رێگه‌ی موزاكراته‌وه جارێكی دیكه
یه‌ك بگرینه‌وه. ئێستاش له نێو حیزبی دێموكرات‌دا ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن, فكریان
جیاواز بێت, له گه‌ڵ كه‌سانی‌تری ناو حیزبه‌كه, ئه‌وه هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له نێو حیزبی دێموكرات‌دا ئازادی هه‌یه, یاخود بڵێین ئه‌وه‌ی له
سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردراوه ده‌توانێ قسه‌ی خۆی بكا, له دوای كونگره‌ی
سێزده‌هه‌م, ئاڵوگۆرێك له حیزبی دێموكراتی كوردستاندا هاته پێشێ ئه‌ویش
ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بوو, هێندێ له‌و هاوڕێیانه‌مان كه له ده‌سه‌ڵات نه‌مان به
بڕیاری كونگره, به ده‌لایلێك كه پێویست بكا ده‌چمه سه‌ریان, ئه‌وانه له
ئه‌نجامی سه‌رنه‌كه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردندا ناڕازی بوون له حیزبی دێموكرات,
ئێستاش رێزیان بۆ ئێمه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له كونگره‌ی داهاتوودا ئه‌وان توانیان
ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست, ئه‌وكات ره‌نگه ئۆپۆزیسیۆنێكی‌تر یا باڵێكی‌تر له ناو
حیزب‌دا دروست ببێته‌وه.
پ: كه‌واته بوونی چه‌ندین باڵی جیا له ناو یه‌ك حیزب‌دا تۆ به كارێكی ئیجابی
ده‌زانی؟
و: به‌ڵێ من به شتێكی ئیجابی ده‌زانم.
پ: ئه‌ی له‌وه ناترسیت ئه‌و په‌رشوبڵاوییه له ناو حیزب‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی
خراپی هه‌بێ به سه‌ر هه‌ڵسووڕانی حیزب‌و ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی‌تر به‌وه‌ی
ئاگری دووبه‌ره‌كی له نێو هاورێیانتاندا خۆش بكه‌نه‌وه؟
و: نه‌خه‌یر من وای نابینم, ئه‌و گیانی ئۆپۆزیسیۆنه‌ی له ناو حیزبی دێموكرات‌دا
هه‌یه ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌یزانێ , به‌ڵام هه‌ندێكیان كه ده‌یزانن هه‌وڵده‌ده‌ن
كه گه‌وره‌ی بكه‌ن‌و وه‌كوو كۆماری ئیسلامی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه
سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێموكرات له نێَوخۆیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن‌و خیلافاتیان
هه‌یه,به پێچه‌وانه‌وه من ئه‌و شتانه زۆر به ته‌بیعی ده‌بینم و پێموایه
درێژه‌پێدانی گیانی ئه‌و دێموكراتییه كه له‌نێو كونگره‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا
هه‌بووه, ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی ئێمه بووه له ده‌فته‌ری سیاسی‌دا و له ساڵۆنی
گشتیدا.
پ: به‌ڵام هێندێ كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه جه‌نابت باڵێكت له‌ناو حیزب‌دا
هه‌یه؟
و: ره‌نگه ئه‌و نێوه‌یان لێ‌نابێ, ئێمه پێش به‌ستنی كۆنگره گرووهێك بووین له
رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا ئیعترازمان هه‌بوو له شێوه‌ی ئیداره‌كردنی حیزب و له
كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان و پلینۆمه‌كاندا قسه‌ی خۆمان كرد و نه‌زه‌ری خۆمان
داوه, زۆرینه‌ی هاوڕێیانی حیزب ئه‌و نه‌زه‌ره‌ی ئێمه‌یان قبووڵ كردووه‌و
ده‌نگیان به ئێمه داوه, جا ئه‌و قسانه من كردبێتم یان براده‌رێكی‌تری ناو
گرووهه‌كه, ئه‌وه گرنگ نیه, ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س وا بڵێت كه ئه‌وه باڵی
منه, له واقێعدا من ئێستا هیچ باڵێكم نیه. چوونكه من سكرتێری حیزبم, خۆشم به
سكرتێری هه‌موو حیزب ده‌زانم, چ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ من بووه یان موخالیفم بووه,
ره‌نگه له ناو كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا دوو بیری جیاواز هه‌بێت, یه‌كێكیان
ئه‌وانه‌ن كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له كۆنگره بردیانه‌وه, ئه‌وه‌ی تریش
ئه‌وانه بن كه ناڕازی بوون. به‌ڵام هیچیان له‌وانه باڵی من نین. من وه‌كوو
سكرتێری حیزب هی هه‌موویانم, ره‌نگه پێش كۆنگره هه‌وڵم دابێ ئاڵوگۆڕێك به
سه‌ر حیزب‌دا بێت, به‌ڵام من ئێستا سكرتێری حیزبم.
پ: حیزبه‌كه‌تان له دامه‌زراندنیه‌وه قوربانییه‌كی زۆری داوه, رۆڵێكی
گه‌وره‌شی هه‌بووه له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان تا ئه‌مڕۆ, تێكۆشه‌ری
زۆری وه‌كوو دوكتور قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی و هی تریش گیانیان له‌و پێناوه‌دا
به‌خشیوه, تۆ له بۆته‌ی ئه‌و گۆِڕانكارییه مه‌زنانه‌ی ئێستا له دونیادا روو
ده‌ده‌ن, هه‌ڵسه‌نگاندنت چییه بۆ داهاتووی كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆڵی كورد
له‌و گۆڕانكارییه ئیقلیمیه‌دا چۆن ده‌بینی؟
و: به‌پێی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی ئێستا له ئارادایه پێموایه خه‌ڵكی ئێمه له جاران
باشتر چاوی كراوه‌ته‌وه, ئه‌و داوایه‌ی حیزبی دێموكرات كه فیدراڵییه‌ته بۆ
كوردستانی ئێران خه‌ڵكی باشتر تێ ده‌گات , له لایه‌كی تریشه‌وه هۆكاره‌كانی
ده‌ره‌كی كه یارمه‌تیده‌رن بۆ گۆڕانكاری له ناوچه‌كه‌دا به قازانجی كورد له
هه‌موو به‌شه‌كاندا ده‌ڕوات, یه‌ك له‌وانه‌ش كوردستانی ئێرانه, ئێستا زۆر له
رابردوو گه‌شبینترین به‌وه‌ی كه ئه‌و ویست‌و داخوازییانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان
بۆیان تێكۆشاوه بێنێته دی, به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌و ویست‌و
ئاواتانه‌مان به رۆژێك‌و مانگێك‌و ساڵێك دێنه دی, ئێمه موبارزه‌یه‌كی
دوورودرێژمان له پێشه, ئه‌گه‌ر چی ئێستا ئاسۆیه‌كی روونتره له‌وه‌ی
رابردوومان.
پ: جه‌نابت باسی فیدرالی ده‌كه‌یت, لێره‌ش له كوردستانی عێراقدا, بزوتنه‌وه‌ی
ریفڕاندۆم داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن, به لاتانه‌وه سه‌یرنیه له كوردستانی
ئێراقدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌هه‌بێت داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ
كوردستان بكات, له كاتێكدا ئێوه خاوه‌ن یه‌كه‌م كۆماری كوردستان بوونه, ئێستا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر فیدڕاڵی؟
و: ئه‌گه‌ر راستییه‌كه‌ت ده‌وێ من ناتوانم بڵێم له كوردستانی ئێران‌دا كه‌سانێك
نین حه‌ز به سه‌ربه‌خۆیی نه‌كه‌ن, ته‌نانه‌ت له كوردستانی ئێران‌دا هه‌ندێ حیزب
هه‌ن سه‌ربه‌خۆییخوازن. ئه‌وه‌ی جه‌نابت ده‌فه‌رموویت داوایه‌كی ره‌وای
میلله‌تی كورده, مافی خۆمانه سه‌ربه‌خۆ بین, شه‌هید قاسملوو قسه‌یه‌كی جوانی
هه‌یه, ده‌ڵێت: له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش‌و ته‌بلیغاتی جمهووریی ئیسلامیی ئێران
كه ده‌یانكرده سه‌ر حیزبی دیموكرات به‌وه‌ی جودایخوازه, دوكتور قاسملوو
فه‌رمووی ئه‌گه‌ر رۆژێك هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه, ئه‌وه
یه‌كگرتنه‌وه‌یه جوداییخوازانه نییه, ئێمه ئێستا جودا بوینه‌ته‌وه. جا بۆیه
هه‌ر كوردێك له هه‌ر به‌شێكی كوردستانی دابه‌شكراودا ویستی یه‌ك بگرێته‌وه له
چوارچێوه‌ی سه‌ربه خۆییدا, ئه‌وه به ویستێكی زۆر ره‌وایی ده‌زانم. به‌ڵام
مه‌سه‌له لێره ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه‌ی كورد ده‌توانیین به هێز‌و بازوی خۆمان
حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی له‌و بابه‌ته پێك بهێنین, ئایا له دنیادا هێزێكی وا
كاریگه‌ر هه‌یه كه بتوانێت یارمه‌تی میلله‌تی كورد بدات تا ئیستقلالی خۆی به
ده‌ست بهێنێت. زاهیره‌ن نایبینین, بۆیه وه‌ختێ ده‌چینه ناو سیاسه‌ته‌وه فه‌رق
هه‌یه له نێوان سیاسه‌تی واقێع بینانه‌و ویست‌و داخوازیی خه‌ڵك كه ده‌چێته
ناو سیاسه‌ته‌وه ده‌بێت واقێع ببینیت, ده‌ڵێن سیاسه‌ت فه‌نی مومكینه, ئه‌گه‌ر
كورد له كوردستانی عێراقدا بتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێت, توخوا مام جه‌لال‌و كاك
مه‌سعوود ده‌چن ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ‌و كێشه‌یه له گه‌ڵ عه‌ره‌بدا بكه‌ن؟
پ: به‌ڵام كاك مسته‌فا كوردی عێراق ته‌جره‌به‌یه‌كی زۆر به‌پیت‌و درێژی هه‌یه
له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردندا؟
و: به‌ڵێ ره‌نگه وابێت, به‌ڵام من گومانم له‌وه‌ش هه‌یه, من پێم وایه نه كاك
مه‌سعوود‌و نه مام جه‌لال وا نین دڵیان له خه‌ڵكی‌تر كه‌متر بسوتێت بۆ
سه‌ربه‌خۆبوون , له‌و براده‌رانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رێفراندۆمیش كه‌متر په‌رۆشی
سه‌ربه‌خۆیی كورد بن. به‌ڵام ئه‌وان چوونكه هێزه‌كه‌ی خۆیان ده‌بینین له
به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئیقلیمدا, ده‌بێت سیاسه‌ته‌كانی‌یان واقێعیتر
بێت له‌وانی‌تر. |