|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری
كاروباری په‌نابه‌رانی سوئێد‌دا | |
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی
28/2/2005ی زایینی، به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی
كوردی ئێران له وڵاته‌كانی عێراق‌و توركیه‌دا، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا
هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چاوی كه‌وت به
خاتوو "خه‌لۆته سێڤنسۆن"، جێگری وه‌زیری كاروباری په‌نابه‌رانی سوئێد له ده‌فته‌ری
كاری ناوبراو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد‌دا.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌و دیداره‌دا، به وردی ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی
پێكهاتنی كه‌مپه‌كانی ئه‌لتاش، كه‌لار‌و هه‌روه‌ها كه‌مپی سه‌ر سنووری نێوان
عێراق‌و ئوردۆن (ئه‌لكه‌رامه) كرد‌و بارودۆخی ناله‌باری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی شی
كرده‌وه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناله‌باری په‌نابه‌رانی كورد
له توركیه، باسێكی پێشكه‌ش كرد‌و گوتی: "ئه‌و په‌نابه‌رانه سه‌ره‌ڕای ره‌وشی
ناله‌باری ژیانیان، زۆربه‌یان چالاكی سیاسیی رێكخراوه‌كانی كوردستانی ئێرانن،
بۆیه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران‌و ته‌نانه‌ت له‌و وڵاته‌شدا، گیانیان له مه‌ترسی‌دایه‌و
هه‌ندێكیان قه‌بووڵیی UNیان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وه‌رگیراون،
به‌ڕێ نه‌كراون".
خاتوو "خه‌لۆته" دوای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاری‌یه ورد‌و به‌كه‌ڵكانه له لایه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه، به‌ڵێنی دا له‌و بواره‌دا چالاكی زیاتر بكات‌و
هه‌وڵ بدا به‌رپرسانی UN زیاتر له بارودۆخی ناله‌باری ئه‌و په‌نابه‌رانه
ئاگادار بكاته‌وه تا رێگاچاره‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه. |
 | |
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |