|
بارودۆخه‌كه‌ی باشتر نه‌كردووه،
به‌ڵكوو ئه‌و رێژیمه‌ی زیاتر هان داوه كه مافه‌كانی مرۆڤـ پێشێل بكا‌و سیاسه‌تی
نادێموكراتیكانه‌ی په‌یڕه‌و بكات. بۆیه داوامان له ئورووپا ئه‌وه‌یه كه به
سیاسه‌تی رابردووی خۆی‌دا بچێته‌وه‌و سیاسه‌تێكی نوێ له هه‌مبه‌ر ئێران‌دا په‌یڕه‌و
بكات".
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا رای‌گه‌یاند "له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، ئێمه كار بۆ
دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیكی فیدرالـی به رێگاچاره‌ی كێشه‌كانی ئێران
ده‌زانین‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا گه‌لانی دیكه‌ی ئێرانیش له‌گه‌ڵماندا هاوده‌نگن‌و
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ 6 رێكخراوی دیكه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌دا، "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ"مان دامه‌زراند‌و له‌و پێناوه‌دا
داوای هاوكاری له هه‌موو هێزه دێموكراته‌كان ده‌كه‌ین".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا گوتی: "كۆماری
ئیسلامیی ئێران له رێگای چه‌ندین كاناڵـی ته‌له‌فزیۆنی‌و رادیۆیی‌یه‌وه،
بیروڕا كۆنه‌په‌رستانه‌و نادێموكراتیكه‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئێمه
وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا، ئیمكاناتێكی راگه‌یاندنی ئه‌وتۆمان
نیه كه بیروبۆچوونه دێموكراتی‌یه‌كانی خۆمانی پێ بڵاو بكه‌ینه‌وه، بۆیه
پێویسته لایه‌نگرانی دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا هاوكاریمان
بكه‌ن".
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا گوتی: "ئه‌زموونی
25 ساڵـی رابردووی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌لـماندوویه‌تی
كه سیستمی پارلـمانی‌و هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا شانۆگه‌ری‌یه‌كی بێ‌نێوه‌رۆكه‌و
دوایین قسه، قسه‌ی ئیمامه كه به‌ڕای ئه‌وان نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی‌یه.
كه‌واته نابێ چاوه‌ڕوان بین له وه‌ها سیستمێك‌دا، هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك بێته
ئاراوه".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئورووپا‌و ئه‌مریكا له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گوتی: "كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر چه‌واشه‌كارانه
له جیاوازی سیاسه‌تی ئورووپا‌و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران بۆ درێژتركردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی رێژیمه‌كه‌ی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. بۆیه پێویسته ئه‌و دوو هێزه گه‌وره‌و
كاریگه‌ره‌ی جیهان، هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و رێژیمه یه‌ك بخه‌ن. ئه‌گه‌ر
وانه‌كه‌ن، دوور نیه كه ئه‌و رێژیمه له‌و ده‌رفه‌ته بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی
ئه‌تۆمی كه‌ڵك وه‌رگرێ. بۆیه ئورووپا پێویسته له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به سیاسه‌ته‌كانی
خۆی‌دا بچێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به پێشێلكرانی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئێران،
گوشارێكی زیاتر به قازانجی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران بخاته سه‌ر ئه‌و
رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه". |