|
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه
سیاسی‌یه‌كانی ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه، له‌قه‌ڵه‌م دا‌و تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی
رێكاری فیدرالیزم كه له "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال"دا په‌سند
كرا‌و خه‌بات بۆ "دامه‌زرانی ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدرالی" له قۆناغی ئێستادا
به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن زانی.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب،
وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئورووپا سه‌باره‌ت به
ئێران، داوای له حكوومه‌تی سوئێد كرد تا هاوشان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئورووپایی‌دا،
سیاسه‌تێكی نوێ‌و به‌بڕشت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێژیمی سه‌ره‌ڕای كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا په‌یڕه‌و بكات. به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری وێڕای ئاماژه به
گوێنه‌دانی رێژیمی ئێران به كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، كۆمه‌ڵێك فاكت‌و
نموونه‌ی زیندووی پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤـ، هه‌ڵاواردنی جینسی، په‌ره‌سه‌ندنی
ئێعتیاد‌و سیاسه‌تی له په‌راوێزخستنی كوردستانی له هه‌موو بواره‌كاندا، خسته‌ڕوو.
له‌و دیداره‌دا، سه‌باره‌ت به پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆن‌و گه‌یاندنی ده‌نگ‌و
بۆچوونی ئه‌وان به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له نێوخۆی وڵات‌دا به مه‌به‌ستی درانی
زانیاری‌و رێكخستنیان، گرنگیی ماسمێدیا هاته به‌رباس‌و هێندێك داواكاری له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا خرانه به‌رباس.
له كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا، بواره‌كانی هاوكاریی نێوان رێكخراوه دێموكراتیكه‌كانی
ژنان‌و لاوانی دێموكرات‌و پارتی گه‌لی سوئێد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێك پرۆژه‌ی
هاوبه‌ش هاتنه به‌رباس‌و بڕیار درا كه هه‌ردوولا له‌و بوارانه‌دا هاوكاریی
زیاتری یه‌كدی بكه‌ن. |