|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
سه‌ردانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له ده‌فته‌ری حیزبی
سوسیال دێموكراته‌كانی سوئێد | |
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، هاوڕێی تێكۆشه‌ر
كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی
ده‌فته‌ری حیزبی سوسیال دێموكراته‌كانی سوئێدی له شاری "ستۆكهۆڵم" كرد‌و له
لایه‌ن جێگری به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی سوسیال
دێموكراته‌كانی سوئێد، خاتوو "سۆزان له‌ف"و رێزدار "كۆنی فریدریكسۆن"، ئه‌ندامی
كومیته‌ی كاری كورد سه‌ر به رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیسته‌وه، به گه‌رمی
پێشوازی لـێ‌كرا.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، ره‌وشی ئێران‌و |
 | |
كوردستان‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی خسته به‌رباس‌و كۆمه‌ڵێك پرسی په‌یوه‌ندیدار
به ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست تاوتوێ كران‌و هه‌دوولا پێشنیار‌و بۆچوونه‌كانی
خۆیان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو خسته‌ڕوو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر
كرا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتی بۆ دابین‌كردنی دێموكراسی‌و
پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤـ كرایه‌وه‌و پێ له‌سه‌ر ره‌وابوونی داخوازی‌یه‌كانی
گه‌لی كورد داگیرایه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |