|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی
ژنانی سوسیال دێموكراتی سوئێد | |
هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێكه‌وتی 25/2/2005ی زایینی، چاوی كه‌وت
به خاتوو "نالین پێكگۆڵ"، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی ژنانی سوسیال دێموكراتی سوئێد.
به‌وپێیه كه ناوبراو كورده‌و شاره‌زایی‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر پرسی ژنان هه‌یه،
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی باسه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریی ژنان له خه‌باتی
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لی كورددا بوو. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، وێڕای
ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له‌وه‌ی كه ژنێكی كورد توانیویه‌تی تا ئه‌و ئاسته
پێشكه‌وێ، كۆمه‌ڵێك زانیاریی |
 | |
به‌نرخی سه‌باره‌ت به دۆخی
ژیانی ژنان له كوردستان‌و ئێران‌دا به ئاگاداریی خاتوو "نالین" گه‌یاند. سه‌باره‌ت
به به‌شداریی ژنان له كاروباری سیاسی‌دا له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، وه‌ڤدی
هاوڕێی سكرتێری گشتیی حیزب، كۆمه‌ڵێك پرسیاریان هێنایه گۆڕێ‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌ندێ پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد كه له لایه‌ن خاتوو "نالین" به گه‌رمی
پێشوازی لـێ‌كرا. خاتوو "نالین" وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له‌و دیداره،
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ به‌شداریی هه‌رچی زیاتری ژنان‌و كچان له
خه‌باتی سیاسی‌دا، كۆمه‌ڵێك داواكاریی پێشكه‌ش به به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
كرد‌و هیوای خواست وه‌كوو سكرتێری گشتیی حیزبێكی ناسراوی كورد، بوار بۆ
چالاكیی زیاتری ژنان له كوردستان‌و هه‌نده‌راندا بڕه‌خسێنێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |