|
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆته
پرسێكی بنه‌ڕه‌تیی جیهانی‌و، ئه‌م دوو پرسه گرنگه، به شێوه‌ی راسته‌وخۆ
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كورد‌و كوردستان‌و دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ داده‌نێن،
بۆیه به پێویستمان زانی بۆ تاوتوێكردن‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له نزیكه‌وه چاومان
به كاربه‌ده‌ستان‌و سیاسه‌تڤانانی ئورووپایی‌و دۆسته‌كانمان بكه‌وێ".
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سیاسه‌تی دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌ی
ئورووپا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی لـێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و
پاش تێپه‌ڕینی 12 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، كاریگه‌ری‌یه‌كی ئه‌وتۆی دانه‌ناوه‌و
ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین كه ره‌وته‌كه‌شی خاو كردۆته‌وه، چونكه ئه‌و رێژیمه
سه‌ره‌ڕۆیه له بنه‌ڕه‌تدا، باوه‌ڕی به دیالۆگ نیه‌و دیالۆگ‌و وتووێژ بۆ ئه‌و
رێژیمه، درێژه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌یه‌تی. هه‌ربۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه
كه كۆمه‌ڵگای ئورووپا، سیاسه‌تێكی نوێ‌و كارا له هه‌مبه‌ر ئه‌و رێژیمه‌دا په‌یڕه‌و
بكات.
ره‌وشی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان‌و وێبلاگنووسان‌و سه‌رجه‌م ده‌زگا رۆشنبیری‌یه‌كانی
ئێران، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس‌و لێدوانی نێوان هه‌ردوولا بوو. به‌ڕێز كاك مسته‌فا
هیجری له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا قامكی خسته سه‌ر ئه‌و واقعییه‌ته‌كه "سه‌ره‌ڕای
درێژه‌كێشانی سیاسه‌تی دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌ی وڵاتانی ئورووپایی له‌گه‌ڵ
رێژیمی ئێران‌دا، رۆژ نیه كه رۆژنامه، گۆڤار، وێبلاگ به تاوانی ئه‌وه‌ی كه
بابه‌تی نه‌خوازراوی رێژیم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، یاساغ نه‌كرێن‌و ئه‌و مرۆڤه
جیابیر‌و ئازادیخوازانه ره‌وانه‌ی به‌ناو دادگا‌و زیندانه ره‌شه‌كانی كۆماری
ئیسلامی نه‌كرێن".
شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی حه‌وته‌م یه‌كێكی‌تر له‌و ته‌وه‌رانه بوو كه به‌ڕێز
سكرتێری گشتیی حیزب هێنایه گۆڕێ‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا گوتی: "پارلـمان,
دوایین هیوای رێفۆرمخوازه حكوومه‌تی‌یه‌كان بوو بۆ ده‌ربڕینی نیمچه ئازادی‌یه‌ك
كه ئه‌ویش له لایه‌ن كۆنه‌پارێزه‌كانه‌وه كه هیچ چه‌شنه باوه‌ڕێكیان به
ئازادیی راده‌ربڕین نیه، داگیركرا‌و به‌و پێیه رێفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تی به ته‌واوی
شكستی هێنا".
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی
سه‌ركوتی توندوتیژی كۆماری ئیسلامی له كوردستاندا كرد‌و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی
رێژیمی سه‌باره‌ت به گه‌لانی بنده‌ستی ئێران شی كرده‌وه‌و بێكاری‌و بێ‌داهاتوویی
لاوانی به یه‌كێك له جیددی‌ترین قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب به وردی سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی ئێرانی
له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا شی كرده‌وه‌و ئه‌و
راستی‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه ئێران گه‌وره‌ترین رێژیمی تیرۆریست په‌روه‌ره له
جیهاندا‌و هه‌ر ئێستا چه‌ند نووسینگه بۆ ناونووسیكردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه
ده‌یانه‌وێ چالاكیی خۆكوژی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، دامه‌زراندوه‌و به‌كرده‌وه
رێنوێنی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌كات‌و پێ‌داگرتنی رێژیم له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانی
تیرۆری سه‌لـمان روشدی له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی روون‌و
ئاشكرایه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا.
هه‌وڵـی به‌رده‌وامی رێژیم بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، ته‌وه‌ره‌یه‌كی
دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و سكرتێری گشتیی حیزب رای‌گه‌یاند كه "ده‌بێ وڵاتانی
ئورووپایی له‌مه‌ڕ ئێران‌دا به سیاسه‌ته‌كانی رابردووی خۆیاندا بچنه‌وه‌و چیتر
مه‌سه‌له‌ی پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و ناعه‌داڵه‌تیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
له ئێران‌دا كه له لایه‌ن ئورووپایی‌یه‌كانه‌وه، وه‌ك كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی‌و
كه‌م بایه‌خ چاوی لـێ‌كراوه، گرنگیی زیاتری پێ‌بدرێ‌و پێویسته ئورووپا له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستی روون‌و ئاشكرا‌و
به‌بڕشت بێت".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری تیشكی خسته سه‌ر ده‌ره‌نجامی هاوئاهه‌نگیی سیاسه‌ت‌و
هه‌ڵوێستی ئورووپا‌و ئه‌مریكا‌و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و ره‌وته‌ی به پارامێترێكی
كاریگه‌ر له‌سه‌ر ره‌وشی ئێران نرخاند‌و گوتی "ئه‌و هاوده‌نگی‌یه ده‌توانێ
كۆتایی به‌و ره‌وشه بێنێ كه ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و
دووبه‌ره‌كی‌یه‌ی نێوان ئورووپا‌و ئه‌مریكا به قازانجی خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌و
به‌و چه‌واشه‌كارییانه، سیاسه‌ته دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی خۆی ده‌باته پێشێ". پاشان
به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌و خاڵه كرد كه "سوئێد وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵگای ئورووپا‌و دۆستی كورد، ده‌توانێ هاوكات‌و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئورووپادا
گوشار بخاته‌سه‌ر ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی‌و پشتیوانیی زیاتر له
كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌و پشتیوانی له داخوازی‌یه ره‌واكانیان".
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆتایی
دیداره‌كه‌دا، دامه‌زرانی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرالی" به
ئاگاداری به‌ڕێز "پیتێر ته‌یلێر" گه‌یاند‌و داوای له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد
كه پشتیوانی له داخوازیی گه‌لانی ئێران بۆ دامه‌زراندنی "ئێرانێكی
دێموكراتیكی فیدرالی" بكات.
به‌ڕێز "پیتێر ته‌یلێر"، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسی به‌شی
كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خۆشحاڵیی خۆی له‌و دیداره ده‌ربڕی‌و بیروڕای
وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرسانه به ئاگاداریی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزبه‌كه‌مان گه‌یاند‌و گوتی: "وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه نیگه‌رانی پێشێلكرانی
مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران‌دا بووه‌و ئاماده‌ی بیستنی داخوازی‌یه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانین‌و ده‌رگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ئێرانی‌یه‌كان
ئاوه‌ڵایه". |