|
چالاكی‌و خه‌باته‌كه‌ی له
لایه‌ن رێژیمه‌وه، نایاسایی راگه‌یه‌ندراوه، وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا‌و
وڵاتانی ئوروپایی، مه‌رجی به‌بڕشتتر بۆ دێموكراسی له ئێران‌و رێزگرتن له مافه‌كانی
مرۆڤـ بۆ ئه‌و رێژیمه دابنێن.
سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاتۆته وڵاتی نۆروێژ به مه‌به‌ستی دانوسان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ‌و به‌رپرسی كومیسیۆنی په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
پارلـمانی نۆروێژ، رێزدار "تۆربیۆرن یاگلاند"دا. ئه‌و ده‌یه‌وێ له به‌رپرسانی
وڵاتی نۆروێژ داوا بكات كه ئه‌و وڵاته مه‌رجی به‌بڕشتتر بۆ رێزگرتن له
دێموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤـ بۆ ئێران دیاری بكات. ئورووپا له كاتی دیالۆگ له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا، قه‌رارداده نه‌وتی‌یه‌كانی ئیمزا ده‌كات، حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران كه بنكه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی عێراق
دایه، له زاری سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه‌وه، راده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا زۆر
كه‌م بینراوه كه ئه‌و مه‌رجانه له‌به‌رچاو بگیردرێن. به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، وه‌ك
هه‌موو كوردێك زۆر به‌وه خۆشحاڵه كه رێژیمی سه‌دام حوسێن هه‌ره‌سی هێناوه‌و
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشن ئاڵوگۆڕی خێرا به خۆیه‌وه ده‌بینێت. خه‌ڵك زۆر دڵـی
به رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ خۆشه، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش، كه‌س به هزری‌دا
نه‌ده‌هات كه كوردێك ببێته سه‌ركۆماری عێراق. ئه‌و پێی‌وایه، خه‌ڵكی ئورووپا
زۆر ئاگای له‌وه نیه، به‌ڵام ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، باوه‌ڕێكی
قووڵمان به‌و ئاڵوگۆڕانه له ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، خوازیاری رووخانی رێژیمی ئێستای ئێرانه‌و
ده‌خوازێت كه سیستمێكی دێموكراتیكی فیدراڵـی دابمه‌زرێت كه تێی‌دا مافی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،
نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له فێوریه‌ی ئه‌مساڵ‌دا، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵیان له شاری له‌نده‌ن دامه‌زراند. ئێمه پێمان وانیه كه كوردستان
سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وه زۆر ریئالیستی نیه. رێزدار هێجری ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێ
له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، رێز له مافه‌كانمان بگیرێت، نه زیاتر‌و نه كه‌متر".
رێزدار هێجری ده‌ڵێت: "هه‌لومه‌رجی كورده‌كانی كوردستانی ئێران له به‌راورد له‌گه‌ڵ
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێشدا، زۆر دژوارتره. رێژیم، رۆژانه گوشارێكی زیاتر ده‌خاته
سه‌ر كورده‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئیده‌ی گه‌یشتن به مافه‌كانیان وه‌ك كوردی
كوردستانی عێراق، له هزریاندا وشك بكات. هه‌موو ویست‌و داخوازی‌یه‌كانی كورد،
پێشێل ده‌كرێ‌و به‌رچه‌سپی پاشكۆی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل له خه‌باته‌كه‌ی ده‌درێت.
رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، گوشاره‌كانی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا، به هه‌نگاوێكی
پۆزه‌تیڤ ده‌نرخێنێت‌و ده‌ڵێت: "من دژی دیالۆگ نیم، به‌ڵام ئه‌و شێوه دیالۆگه‌ی
تا ئێستا ئورووپا له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كات، به قازانجی رێژیم
ته‌واو بووه. ئێمه هیچ ده‌ره‌نجامێكی پۆزه‌تیڤ له دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌ی
ئورووپا به‌ده‌ست ناهێنین. ئورووپا، چاو ده‌نوقێنێ‌و كێشه‌ی مافی مرۆڤـی له
ئێران‌دا له‌بیر كردووه. ده‌یان‌و سه‌دان رۆژنامه‌نووس‌و خوێندكار له زیندانه‌كانی
رێژیم دان، ته‌نیا به‌و تاوانه‌ی كه وه‌ك كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئێران بیر ناكه‌نه‌وه.
پێویست نیه جه‌نگ به‌رپا بكرێت، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌خوازێ كه
ئه‌و دیالۆگه نه‌رم‌ونیانه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بهێنرێت. ئورووپا ده‌بێ خۆی له‌و
سیاسه‌ته‌ی كه ئه‌مریكا گرتوویه‌تی‌یه پێش نزیك بكاته‌وه، بێ‌ئه‌وه‌ی كه
رێزدار هیجری نێوی هێرشی نیزامی بێنێت‌و به‌پێویستی بزانێت.
رێزدار هیجری، هیواداره كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئه‌و راده‌یه
گوشار بخه‌نه سه‌ر رێژیم تا به ته‌واوی لاواز ده‌بێت، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، خه‌ڵك
بۆ خۆیان ده‌توانن ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن. رێزدار هیجری پێی وایه كه هه‌ر
چركه‌ساتێكی پشتیوانی له دێموكراسی، رێژیم هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه ده‌بات. به
پشتیوانیكردن له ئۆپۆزیسیۆنی دێموكرات، چیدی پێویست به جه‌نگ ناكات‌و رێژیم له
نێوخۆدا هه‌ره‌س دێنێت.
رێزدار هیجری ده‌ڵێت: "له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكادا نیه كه ئه‌و رێژیمه له‌سه‌ر
كار بمێنێته‌وه، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات كه به هه‌ر شێوازێك بێت، له‌ده‌ست ئه‌و
رێژیمه رزگار ببێت". |