|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژدا | |
رێكه‌وتی 7/3/2005، سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، دیدارێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
كومیسیۆنی پێكهاتوو له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ به سه‌رۆكایه‌تیی
"لیو كریستیانسن"و به‌رپرسانی كاروباری په‌نابه‌ریی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تیی
"كاترینه كواڵه" پێك هێنا. له درێژه‌ی ئه‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سكرتێری
گشتیی حیزب ئاماژه‌یه‌كی كورتی به مێژوو‌و دروشمی تازه‌ی حیزب‌و ئاڵوگۆڕه
تازه‌كانی |
 | |
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی
بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كرد‌و وه‌ڵامی پرسیاری په‌یوه‌ندیدار
به‌و به‌شانه‌ی به وردی دایه‌وه‌و به‌شداربووانی له‌ئامانج‌و سیاسه‌ته‌كانی
حیزبی دێموكرات ئاگادار كرد‌و سیاسه‌تی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامیی
ئێرانی بۆ ئه‌وان به وردی شی كرده‌وه.
له به‌شێكی تری ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب ئاماژه‌ی به
مێژووی تاڵ‌و پڕ له گیروگرفتی كورده په‌نابه‌ره‌كانی ئێران له كه‌مپی ئه‌لتاش
كرد‌و داوای كرد كه ده‌وڵه‌تی نۆروێژ به هاوكاری كومیساریای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان به زووترین كات هه‌وڵـی رزگاركردنی ئه‌و لێقه‌وماوو بێ‌سه‌رپه‌نایانه
بدات. پێویسته بگوترێ هه‌لومه‌رجی دژواری ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وان زۆر سه‌رنجڕاكێش
بوو و به‌ڵێنییاندا به هاوكاریی وڵاتانی‌تر به زوویی هه‌وڵـی رزگاركردنی ئه‌و
ئاوارانه بده‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |