|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ به‌رپرسی
كومیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانی نۆروێژدا | |
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8/3/2005، به‌ڕێز سكرتێری
گشتیی حیزب كاك مسته‌فا هیجری، سه‌ردانی پارلـمانی نۆروێژی كرد‌و له لایه‌ن
به‌رپرسی كومیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانه‌وه، به‌ڕێز "توربیۆرن یاگلاند"
پێشوازی لـێ‌كرا. یاگلاند پێشتر رێبه‌ری حیزبی كار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ‌و
سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته بووه‌و ئێستاش یه‌كێكه له جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نتێرناسیونالی
سوسیالیست‌و به‌رپرسی كومیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی ئه‌نتێرناسیونالی
|
 | |
سوسیالیسته.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه
سكرتێری گشتیی حیزب له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست،
كورد به‌گشتی‌و ئێران‌و كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی باسێكی كورتی پێشكه‌ش كرد‌و
له‌و پێوه‌ندییانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاگلاند ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد، كه بۆچوونه‌كانی
هه‌ردوولا زۆر لێك نزیك بوون. یاگلاند یه‌كێكه له‌و رێبه‌رانه‌ی ئورووپا كه هه‌وڵده‌دات
بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئورووپا‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به
مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی دێموكراسی‌و مافی مر‌وڤـ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا
به گشتی‌و كێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به‌تایبه‌تی.
له به‌شێكی‌تری ئه‌و دیداره‌دا باس له هاوكاری‌یه‌كانی نێوان ئه‌نتێرناسیونالی
سوسیالیست‌و حیزبی ئێمه كرا. له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باسی به‌رنامه‌ی
داهاتووی ئه‌نتێرناسیونالی سوسیالیست كرا كه له كۆتایی‌یه‌كانی مانگی مای بۆ
سه‌قامگیربوونی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، كێشه ئه‌تۆمی‌یه‌كه‌ی ئێران،
كه‌مایه‌تی‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و به‌تایبه‌ت كورد ته‌رخان ده‌بێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز یاگلاند، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی
كه حیزبی دێموكرات‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بنچینه‌ی
دامه‌زرانی هاوكاریی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌ست پێ‌كردووه‌و رای‌گه‌یاند كه
ئه‌وه له‌گه‌ڵ دروشمی تازه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و
سه‌رنجی زیاتری بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی
دێموكراتیكی ئێران راده‌كێشێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |