|
به‌ڕێزان "ڤیدار بیركڵاند"و "پێر
تۆرشداڵن"، ئاماده بوون. له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و دوو چاوه‌دێره
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه، راپۆرتێكیان له‌سه‌ر میكانیزم‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له كوردستان‌و ده‌ستكه‌وت‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ ناوچه به گشتی‌و بۆ كورد به‌تایبه‌تی،
پێشكه‌ش كرد‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان به پرۆسه‌یه‌كی دێموكراتیانه‌و پۆزه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌م
دا.
پاشان به‌ڕێز سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كورته‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی
كورد به‌گشتی‌و خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، بۆ
به‌شداران شی كرده‌وه‌و تیشكی خسته سه‌ر دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست‌و پرۆسه‌ی دێموكراتیزاسیۆن‌و میكانیزمی پشتیوانی له دێموكراسی‌و
مافه‌كانی مرۆڤـ. له كۆتایی په‌یڤه‌كه‌ی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌دا، چه‌ندین
پرسیار له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ئاراسته‌ی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب كرا‌و
به‌ڕێزیشیان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و سه‌رنجی تێكڕای به‌شداربووانی
بۆ لای هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه دێموكراتیكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
راكێشا. |