|
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به
خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب"، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی
خۆشه‌ویست كاك قادر ئه‌لیاسی‌و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له گیانی
پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد.
پاشان هاوڕێ كاك محه‌ممه‌دساڵح
وه‌لی‌زاده، به‌رپرسی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نۆروێژ،
له لایه‌ن كومیته‌ی حیزب‌و به‌شداربووانه‌وه پڕ به دڵ به‌خێرهاتنی به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجریی كرد‌و هیوای خواست كه گه‌شته‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ نۆروێژ، سه‌فه‌رێكی
سه‌ركه‌وتوو‌و پڕ له ده‌ستكه‌وتی سیاسی‌و ته‌شكیلاتی بۆ حیزب به‌گشتی‌و ته‌شكیلاتی
نۆروێژ به‌تایبه‌تی بێت.
دواتر هاوڕێی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، وتارێكی به‌نرخی له‌سه‌ر ره‌شی سیاسیی
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئێران‌و كوردستان پێشكه‌ش به به‌شداربووانی
كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب باسی ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسی‌یه جۆراوجۆرانه‌ی كرد كه
به‌گشتی جیهان‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئێرانیان گرتۆته‌وه‌و كه‌شوهه‌وایه‌كی
نوێی ئه‌وتۆیان پێك هێناوه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو هێزی
پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران خۆی ڕێك خستۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها
سیاسه‌ت‌و ستراتیژی‌و تاكتیكه‌كانی خۆی سه‌رله‌نوێ داڕێژتۆته‌وه.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی 13ی حیزب،
وه‌ڵامدانه‌وه به ره‌وشی نوێی ناوچه‌و وڵاته‌كه‌مانن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا
گوتیان كه كۆنگره‌ی 13ی حیزب، به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی هه‌موو هێز‌و
تواناكانی نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، نوێكردنه‌وه‌ی حیزب،
خۆڕێكخستنی ته‌شكیلاتی‌و رێبه‌رایه‌تیی حیزب له‌گه‌ڵ ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئێران‌و كوردستان گه‌لێك بڕیار‌و رێنوێنی داون، كه
هه‌نووكه بوونه‌ته خه‌ت‌و رێبازی حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران‌دا.
هاوڕێی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا گوتی كه به‌شداریی
لاوان‌و ژنان‌و هاندانیان بۆ كاروه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی له حیزب‌و بزووتنه‌وه‌و
هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات‌و تێكۆشاندا یه‌كێك له راسپارده گرنگه‌كانی كۆنگره‌یه
كه هه‌م ته‌شكیلاتی حیزب‌و هه‌میش هه‌موو رێبه‌رایه‌تیی حیزب ده‌بێ به جیددی‌و
به گوێره‌ی به‌رنامه هه‌وڵـی بۆ بده‌ن. نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی كار‌و مێتۆدی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نوێی خه‌باتی حیزب‌و بزووتنه‌وه،
دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌و مێتۆدی نوێ‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه جۆراوجۆره‌كانی
كار‌و مودیرییه‌تی به‌كۆمه‌ڵ، بردنه‌سه‌ری شوێنه‌راو‌و به‌شداریی به‌ده‌نه‌ی
حیزب‌و له‌وه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سیاسه‌تدانانی حیزب‌و
بزووتنه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و بابه‌ته ته‌شكیلاتی‌یه بوو كه به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری، پێی له‌سه‌ر داگرت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به‌ڕێزیان رایانگه‌یاند كه ته‌واوی هێز‌و توانای
ته‌شكیلاتیی حیزب ده‌بێ بۆ به‌هێزكردنی ته‌شكیلاتی حیزب ته‌رخان بكرێ.
ته‌شكیلات‌و كار‌و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هه‌روه‌ها هاندانی هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران،
مامۆستایان، رووناكبیرانی كورد‌و چین‌و توێژه جۆاروجۆره‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان كه هه‌ركامیان به داخوازی‌و ته‌شكیلاتی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه
ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌رینتر بكه‌نه‌وه،
ئه‌ركی سه‌ره‌كی‌و هه‌میشه‌یی ته‌شكیلاتی حیزب له‌م قۆناغه‌دایه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب رای‌گه‌یاند كه ئه‌ركی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران رێبه‌ریكردنی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، نه‌ك دروستكردنی
پاوانخوازیی ته‌شكیلاتی‌و حیزبی له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات‌و
تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستاندا، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای خواست كه له
داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می ئه‌م شێوه له كاركردن‌و بیركردنه‌وه باشتر
ده‌ربكه‌وێ.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رینتركردنه‌وه‌ی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه دێموكرات‌و نیشتمانی‌یه‌كانی ئێران‌دا،
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری گوتی كه ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی حیزبی ئێمه
بووه، ئێمه ویستوومانه‌و ده‌مانه‌وێ ریزی هێزه خه‌باتگێڕه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
ئێران‌و هێزه جیددی‌یه‌كانی لایه‌نگری ریفۆرم‌و ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له
كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به‌هێزتر‌و به‌رینتر بكه‌ینه‌وه. به‌ڕێزیان له‌م باره‌وه
ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكردنی هاوكاریی حیزب له‌گه‌ڵ هێزه میللی‌و خاوه‌ن پێگه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی نێوخۆی وڵات كرد‌و به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئیشاره‌ی به پێكهاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ كرد كه وه‌كوو سه‌ره‌تا‌و نوخته‌گۆڕانێكی گرینگ له یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كگرتوویی هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئێران‌دا خۆی نیشان ده‌دات. به‌ڕێزیان گوتیان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ هێزه چه‌پ‌و
دێموكراته‌كانی ئێران‌دا به دیالۆگ‌و هاوكاریی به‌رده‌وام، ده‌یه‌وێ له
ئه‌زموونی خۆی بۆ به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی بنده‌ستی
ئێرانیش كه‌ڵك وه‌رگرێ‌و قورسایی‌یه‌كی گرینگی سیاسی بخاته سه‌ر ئه‌م
لایه‌نه‌ی خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆی.
شایانی باسه له گۆڕه‌پانی كوردستانی ئێران‌و ئاستی پارچه‌كانی تری
كوردستانیشدا به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، گوتی كه حیزب له دیالۆگ‌و هاوكاریی
به‌رده‌وام دایه بۆ به‌رینتركردن‌و به‌هێزتركردنی راده‌ی هاوكاری‌و
هاوخه‌باتیی هێزه كوردستانی‌یه‌كانی ئێران‌و هه‌روه‌ها هه‌روه‌ك هه‌میشه
به‌رگری له مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا
ده‌كات‌و بی‌ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاروباری نێوخۆیی ئه‌م پارچانه وه‌ربدات،
ئاماده‌ی هاوكاری‌یه‌كی ئوسوولی‌یه له‌گه‌ڵ هێزه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان بۆ
بردنه‌پێشی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و جێگیركردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له
كوردستانی عێراقدا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب به هیوا‌و خۆشبینی‌یه‌كی زۆره‌وه باسی له
ئاڵوگۆڕه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه كرد‌و دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌و
ده‌ستكه‌وتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق‌و گه‌لانی عێراق، بێ‌گومان شوێنه‌وار
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌باتی گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا
به‌گشتی‌و كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی داده‌نێن.
هه‌ر له‌م باره‌وه كاك مسته‌فا هیجری، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه
رێبه‌رایه‌تیی حیزب له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه قورسایی كار‌و تێكۆشانی خۆی بخاته
سه‌ر به‌رینكردنه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له نێوخۆی وڵاتدا‌و هه‌روه‌ها
چالاككردنی دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندی‌یه‌كانی حیزب بۆ شوێن‌دانان له‌سه‌ر
ناوه‌نده‌كانی سیاسه‌ت‌و بڕیاردان له جیهاندا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه پێی داگرت
كه ئاڵوگۆڕی خێرا له‌پێش دان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو
گه‌وره‌ترین هێزی سازماندراوی نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا،
به‌ڵكوو له سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا، شوێنه‌واری جیددی داده‌نێ‌و سیاسه‌ت‌و
راسپارده‌كانی له‌سه‌ر داڕێژران‌و دامه‌زرانی سیستمی داهاتووی وڵات بێ‌گومان
شوێنی كاریگه‌ریان ده‌بێ.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێزیان داوای كرد كه له پێشدا تێ‌بكۆشین كه
خۆمان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا له‌مه زیاتر به‌هێز بكه‌ین، چوونكه مێژوو
ئه‌ركێكی گرینگی خستۆته ئه‌ستۆی حیزبی دێموكرات له ره‌وتی ئاڵوگۆڕه‌كانی
داهاتووی ئێران‌و كوردستان‌و ناوچه‌دا.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، له به‌شێكی‌تری وته‌كانی‌دا رای‌گه‌یاند كه
سه‌رده‌می دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئورووپایی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا به‌سه‌ر
چووه. ئورووپا پێویسته خۆی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ناوچه‌و ویست‌و
داخوازی‌یه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌و ئێران‌دا بگونجێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه
ره‌وتی دێموكراسی به‌ره‌وپێش به‌رن.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه
كرد كه كورده‌كان له ده‌ره‌وه ده‌بێ به ئیمكاناتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه
تێیاندا ده‌ژین بۆ خوێندن‌و فێربوون‌و كاركردن كه‌ڵك وه‌رگرن‌و هه‌روه‌ها داوای
كرد كه گرینگی‌یه‌كی زۆرتر به كاركردن‌و خوێندن‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ
واقعییه‌ته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا سه‌نعه‌تی‌و مۆدێڕنانه بدرێ كه ده‌یان پسپۆڕی
كورد له نێویاندا ده‌ژین، به‌تایبه‌تی رای‌سپارد كه كورد ده‌بێ له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌دا ئێنتگرێره بێ‌و له بواری كار‌و خوێندن‌و ئیمكاناتی
جۆراوجۆردا، هێنده بڕواته پێش كه له قازانجی كێشه‌ی ره‌وای كورددا، شوێن
له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی ئه‌و
وڵاتانه‌دا دابنێ.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له ئۆردووگاكانی ئه‌لتاش‌و
رۆمادی‌و وڵاتی توركیه‌ش، به‌ڕێزیان رایانگه‌یاند كه وه‌ك شه‌خسی خۆی‌و
رێبه‌رایه‌تیی حیزب له خه‌می ئه‌و هاووڵاتییانه‌دان‌و له‌م سه‌ردانه‌شی‌دا
تێ‌ده‌كۆشێ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان، سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌یان
پێوه‌ندی بگرێ.
دوای ته‌واوبوونی وته‌كانی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له هاوڕێیانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیار‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆیانیان
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سیاسی‌و حیزبی‌و نێوخۆیی‌یه‌كانی نێو ته‌شكیلاتی
ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، هێنایه به‌رباس كه به‌ڕێزیان زۆر
به وردی‌و روونی وه‌ڵامی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی پرسیاره‌كانی دایه‌وه. |