|
له کاتی پشوودانه‌که‌دا، له
لایه‌ن به‌شی په‌زیرایی کۆمیته‌ی گشتی لاوانه‌وه، په‌زیرایی کرا له سه‌رجه‌م
میوانانی به‌شدار بوو له کۆبوونه‌وه‌که.
دوابه‌دوای پشوودانه‌که ، به‌ڕێز کاک موسته‌فا هیجری،سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی دایه‌وه و پێشنیاره‌کانیشی به هه‌ند
وه‌رگرت.
دوابه‌دوای وه‌ڵامه‌کانی کاک مسته‌فای هیجری بۆ ئه‌ندامانی یه‌کێتی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نورویژ، نۆره گه‌یشت به دابه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان!
دیاری کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نورویژ له
لایه‌ن کاک مه‌نسوور عه‌زیزیه‌وه، پێشکه‌ش به به‌ڕێز کاک موسته‌فا هیجری، سکرتێری
گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کرا.
نامه‌ی رێزلێنان له به‌ڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئیران، له لایه‌ن کاک سه‌لاح عه‌بدوڵاپووره‌وه پیشکه‌ش به
به‌ڕێز کاک موسته‌فای هیجری کرا.
دواتر گوڵێک له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌وین عه‌زیزی، به‌رپرسی ئاموزشی یه‌کێتی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران_نورویژ، پێشکه‌ش به به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری کرا.
پاشان نامه‌ی رێزلێنان و شاخه گوڵێک که له لایه‌ن یه‌کێتی لاوانی دێموکراته‌وه
بۆ به‌ڕێز کۆمیته ناوچه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران_لیلله‌ستروێم، ئاماده
کرابوو ، له لایه‌ن کاک موسته‌فا هیجری یه‌وه ، پێشکه‌ش به نوینه‌ری ئه‌و کۆمیته‌یه
کرا.
دواتر نامه‌ی رێزلێنان و شاخه گوڵ که له لایه‌ن کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران_ نورویژه‌وه بۆ سه‌رجه‌م کۆمیته ناوچه‌کانی یه‌کێتی
لاوان له وڵاتی نورویژ، ئاماده کرابوو، له لایه‌ن کاک مسته‌فا هیجری یه‌وه ،
پێشکه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و کۆمیتانه کرا.
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی گشتی نوێی لاوان، بۆ رێزنان له کاروچالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی
پێشووی گشتیی لاوان، نامه و گوڵی رێزلێنانی ئاماده کردبوو که له لایه‌ن کاک
مسته‌فا هیجرییه‌وه پێشکه‌ش به کاک سامره‌ند ئه‌لیاسی، به‌رپرسی گشتی پێشووی
لاوان ،وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و کۆمیته‌یه، کرا.
هه‌روه‌ها نامه و گوڵی رێزلێنانی کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران_نورویژ، له لایه‌ن کاک مسته‌فای هیجرییه‌وه، پێشکه‌ش به لاوی به‌ڕێز
و خوێندکار،به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی لاوانی نورویژ، کاک موختار ئه‌لیاسی،
کرا.
پاشان کۆمیته ناوچه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لیلله‌ستروێم، بۆ
رێزلێنان له کاروچالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران_نورویژ و موشاوره‌کانی ئه‌و کۆمیته‌یه، به‌رێزان ئه‌نوه‌ر ئازه‌ری و ئاوات
مه‌حموودیان ، شاخه گوڵی رێزلێنانی ئاماده کردبوو که لایه‌ن کاک موسته‌فا
هیجرییه‌وه، پێشکه‌شیان کرا.
دواتر کۆبوونه‌وه‌که به سووپاسی به‌ڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئیران بۆ کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نورویژ،
کۆتایی پێهات.
کۆمیته‌ی گشتی یه‌کێتی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران، نورویژ
13.03.2005 ی زایینی |