|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ
وته‌بێژی گرووپی پارلـمانتاره‌كانی حیزبی سوسیالیستی
ئیسپانیا له پارلـمانی ئورووپا | |
هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 16ی مارسی
2005ی زایینی، كاتژمێر 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ، چاوی كه‌وت به خاتوو "ئێلێنا
ڤالێنسینانۆ" (Elena Valencinano)، وته‌بێژی گرووپی پارلـمانتاره‌كانی حیزبی
سوسیالیستی ئیسپانیا له پارلـمانی ئورووپا‌و ئه‌ندامی كومیسیۆنی مافه‌كانی
مرۆڤی پارلـمانی ئورووپا.
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری له‌و دیداره‌دا، ئاماژه‌ی به‌و بڕیارنامانه كرد كه
|
 | |
پارلـمانی ئورووپا، رێژیمی
ئێرانی به هۆی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی مه‌حكووم كردوه‌و گوتی: به‌داخه‌وه!
ئه‌و بڕیارنامانه لایه‌نی كرده‌كی (ئیجرایی)یان نیه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌یه
كه له لایه‌ن رێژیمگه‌لێكی دژه خه‌ڵكی وه‌ك رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران،
ئه‌و بڕیارنامانه به جیددی وه‌رناگیرێن‌و ئه‌و رێژیمانه، سه‌ره‌ڕای كوشتاری
به‌كۆمه‌ڵـی خه‌ڵك، درێژه ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندی‌یه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی
ئورووپایی‌دا. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له درێژه‌ی وته‌كانی‌دا ئاماژه‌ی به
سه‌ركوتی توندوتیژی كورد له ئێران‌دا كرد‌و گوتی: له‌و كاته‌وه كه له یاسای
كاتیی عێراقدا، مافی كورده‌كانی عێراق له شێوازی فیدراڵ‌دا به ره‌سمی
ناسراوه، سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له ئێران زیادی كردوه‌و هه‌رچه‌شنه
بزاڤێكی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی خه‌ڵكی كورد به سه‌ركوت‌و زیندان‌و شكه‌نجه، وه‌ڵام
ده‌درێته‌وه.
پاش كۆتایی‌هاتنی وته‌كانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، خاتوو "ڤالێنسینانۆ"،
پشتیوانیی خۆی بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی‌و به‌ڵێنی دا كه له
كومیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی پارلـمانی ئورووپادا، پشتیوانی له ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی
خه‌ڵكی ئێران بكا‌و خۆی له هیچ هه‌وڵـێ به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی كرده‌وه
نامرۆڤانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نه‌بوێرێت. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها به‌ڕێز
كاك مسته‌فا هیجریی دڵینا كرده‌وه كه كارێكی شێلگیرانه له‌سه‌ر دۆزی ره‌وای
گه‌لی كورد ده‌ست پێ‌بكا‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا سه‌باره‌ت به پرسی كورده‌كانی
ئێران پێوه‌ندی‌یه‌كی چڕ‌وپڕی له‌گه‌ڵ حیزب‌دا هه‌بێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی
پێویست‌و له پارلـمانی ئورووپاشدا شێلگیرانه داكۆكی له مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی
كورد بكات. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |