|
كوردستان به‌تایبه‌تی. به‌ڕێز
سكرتێری گشتیی حیزب، وێڕای ئاماژه به پێشێلكاری‌یه توند‌و به‌رده‌وامه‌كانی
ئازادی‌یه دێموكراتیكه‌كان‌و مافه‌كانی مرۆڤـ له لایه‌ن رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه‌وه، نه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین‌و ئه‌ندیشه، ئازادیی
پێكهێنانی رێكخراو، ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌ڤانان،
رووناكبیران‌و خوێندكاران‌و جیابیران‌و هه‌ڵاواردنی توند دژی ژنان‌و درێژه‌دان به
سه‌ركوتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی ئازادیخوازی كورد به‌تایبه‌تی،
به نموونه‌گه‌لێكی زه‌ق‌و به‌رچاو له‌قه‌ڵه‌م دا كه هیچ گومان‌و دوودڵـی‌یه‌كی
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و رێژیمه له بیروڕای گشتی‌دا نه‌هێشتۆته‌وه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا، سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپای له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی‌دا له چوارچێوه‌ی "دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه"دا به سیاسه‌تێكی
ناسه‌ركه‌وتوو نرخاند‌و ئه‌وه‌ی شی كرده‌وه كه رێژیمی ئێران به كه‌ڵكوه‌رگرتنی
خراپ له‌و سیاسه‌ته‌و هه‌روه‌ها به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ناكۆكی‌یه‌كانی نێوان یه‌كیه‌تیی
ئورووپا‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا
ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئێران پێشێل بكات. رێزدار كاك مسته‌فا هیجری رایگه‌یاند
كه پێویسته گوشاری ئورووپا‌و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له وازهێنانی ئه‌و رێژیمه
له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی‌دا كورت نه‌كرێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ ناڕه‌زایه‌تیی
توند دژی ئه‌و رێژیمه سه‌باره‌ت به پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و مافی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران، ده‌رببڕن‌و ئه‌و گوشاره تا ئه‌و ئاسته ببرێته پێشه‌وه كه
پێوه‌ندی‌یه بازرگانی‌یه‌كانی ببه‌سترێته‌وه به پاراستنی ئه‌و مافانه‌وه.
رێزدار كاك مسته‌فا هیجری له درێژه‌ی وته‌كانی‌دا رایگه‌یاند "هاوكات له‌گه‌ڵ
درێژه‌كێشانی سیاسه‌تی سه‌ركوتدا، خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران،
رۆژ له‌دوای رۆژ، زیاتر لێك نزیك ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ره‌وته تا كۆتایی‌هێنان به
دۆخی ناله‌باری ئێستا‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیك‌و پلورالیستی به سه‌رنجدان
به واقعییه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران، به وزه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات. به‌ڕێزیان
دامه‌زراندنی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرل"ی به نموونه هێنایه‌وه
كه له 20ی فێوریه‌ی 2005دا له شاری له‌نده‌ن به‌ستراو، حه‌وت حیزب‌و رێكخراوی
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێرانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆكرده‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه
گرنگه‌ی بۆ چالاكی‌و خه‌بات له پێناوی دێموكراتیزه‌كردنی ئێران‌دا به وه‌رچه‌رخانێكی
چاره‌نووسساز هه‌ڵ‌سه‌نگاند. به‌ڕێزیان هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا رایانگه‌یاند ئه‌م
كۆنگره‌یه كه به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران بۆ دامه‌زراندنی
ئێرانێكی فیدراڵ، ناسراوه، دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیك‌و فیدرالیستی له‌سه‌ر
بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ـ جوغرافیایی كردۆته ئامانجی خۆی. واته سیستمێكی
پلۆرالیستی له‌سه‌ر بنه‌مای مافی به‌رابه‌ر بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری
ئێران، كه‌واته جێی خۆیه‌تی كه ئه‌و كۆنگره‌یه له لایه‌ن هێزه پێشكه‌وتنخواز‌و
دێموكراتیكه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه، پشتیوانی لـێ بكرێ.
دای وته‌كانی رێزدار كاك مسته‌فا هیجری، به‌ڕێز برۆك، سه‌رۆكی كومیسیۆنی
پێوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانی ئورووپا، دوای سوپاسی ئاماده‌بوونی
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب رایگه‌یاند كه پێكهێنانی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران فیدرال" هه‌نگاوێكی به‌جێ بوو چونكه چیدی رێژیم ناتوانێ ئێوه به
جودایی‌خواز له‌قه‌ڵه‌م بدا‌و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ویست‌و داخوازییانه‌ی
كه خستووتانه‌ته‌ڕوو، ویست‌و داخوازیگه‌لێكن كه له‌گه‌ڵ یاسا‌ورێساكانی
یه‌كیه‌تیی ئورووپادا ته‌بان. به‌ڕێزیان له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا گوتی:
پارلـمانی ئورووپا، ئاسایی‌كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی‌یه بازرگانی‌یه‌كانی له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا، به‌ستۆته‌وه به دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگه‌وه‌و پێیان له‌سه‌ر داده‌گرێت
كه بریتین له:
1ـ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و یه‌ك له‌وان مافی كه‌مینه‌كان
2ـ وازهێنان له به‌رنامه‌ی ناوكیی به مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی
شایانی باسه كه له‌م دیداره‌دا، هاوڕێیان كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی‌و كاك میرۆ
عه‌لیار، ئه‌ندامانی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزب، هاوڕێیه‌تیی
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجرییان ده‌كرد. |