|
وردی سیاسه‌ته‌كانی حیزبی
شی كرده‌وه‌و حیزب‌و كاربه‌ده‌سته ئاڵمانی‌یه‌كانیش بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌و
پرسه په‌یوه‌ندیدارانه خسته‌ڕوو و له‌سه‌ر پێوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوولا پێ
داگیرایه‌وه.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ "ڕێشت
پۆڵینتس"، ئه‌ندامی كومیسیۆنی په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانی ئاڵمان
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌دا بۆ وڵاتی ئاڵمان، رۆژی چوارشه‌ممه،
رێكه‌وتی 26ی ژانویه‌ی2005، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "ڕیشت پۆلینتس"، ئه‌ندامی
پایه‌به‌رزی "كومیسیۆنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان" پێك هێنا. هاوڕێ
سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیداره‌دا به وردی تیشكی خسته سه‌ر دوائاڵوگۆڕه‌كانی
كوردستان، ئێران‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و سیاسه‌ته ئوسولی‌یه‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسه سیاسی‌یه‌كاندا
به ئاگاداری به‌ڕێز "ڕیشت پۆلێنتس" گه‌یاند‌و به‌ڕێزیشیان بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت
به‌و پرسانه ده‌ربڕی‌و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌یه دۆستانه‌كانی هه‌ردوولا
كرده‌وه. شایانی باسه ناوبراو پێشتر سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات مه‌سیحیی
ئاڵمان (CDU) بوو و كارناسێكی شاره‌زای مه‌سه‌له‌ی ئێران‌و دۆزی كورده‌كانی هه‌رچوار
پارچه‌ی كوردستانه.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ چه‌ند
پارلمانتێری پایه‌به‌رز له پارلـمانی ئاڵمان‌دا
رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی 27ی ژانویه‌ی 2005، ژماره‌یه‌ك پارلـمانتێر‌و
نوێنه‌رانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئاڵمان، به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانی سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له پارلـمانی ئه‌و وڵاته پێكهێنا تا له‌گه‌ڵ خواردنی نانی
فراویندا له زمانی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه،
گوێبیستی سیاسه‌ته‌كانی حیزب داوی ئاڵوگۆڕه قووڵه‌كانی كوردستان، ئێران‌و
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ببن.
له‌و دیداره‌دا كه به‌ڕێزان، خاتوو "ئووتا تسایۆف"، ئه‌ندامی پارلـمان‌و ئه‌ندامی
"فراكسیۆنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانی ئاڵمان"و به‌رپرسی گرووپی
كاری كوردان له فراكسیۆنی SPDو "رۆلف مووت چێنیتس"، ئه‌ندانی كومیسیۆنی په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان‌و، خاتوو "ئه‌نگلیكا گراڤـ"، ئه‌ندامی كومیسیۆنی مافی مرۆڤـ‌و
یارمه‌تی‌یه مرۆڤایه‌تی‌یه‌كانی پارلـمانی ئاڵمان‌و، "مارتین وایس"، یه‌كێك له
به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنی SPDو "هاراڵد بێروانگێر"، ئه‌ندامی
گرووپی كاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنی SPD ئاماده بوون، به وردی پرسه
پێوه‌ندیداره‌كان تاوتوێ‌كران‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا‌و له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندی‌یه‌كان
پێ داگیرایه‌وه.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ جێگری
سه‌رۆكی "كومیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارلـمانی ئاڵمان"دا
دوانیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی 27ی ژانویه‌ی 2005، هاوڕێی به‌ڕێز‌و
تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
چاوی به به‌ڕێز "هانس ئوولریش كلۆزه"، جێگری سه‌رۆكی "كومیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
پارلـمانی ئاڵمان" كه‌وت‌و له‌و دیداره‌دا، هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب به وردی
تیشكی خسته سه‌ر ئاڵوگۆڕه گرنگه‌كانی كوردستان، ئێران‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
پرسه سیاسی‌یه پێوه‌ندیداره‌كاندا به ئاگاداری "هانس ئوولریش كلۆزه" گه‌یاند‌و
ناوبراویش بیروڕای خۆی‌و وڵاتی ئاڵمانی له‌سه‌ر پرسه پێوه‌ندیداره‌كان شی
كرده‌وه‌و له كۆتایی‌دا له‌سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندی‌یه‌كان پێ داگیرایه‌وه.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ "غیاسه‌دین
سایان"، نوێنه‌ری حیزبی سوسیالیزمی دێموكراتیك" (PDS) له پارلـمانی ئه‌یاله‌تی
بێرلین
رۆژی هه‌ینی، رێكه‌وتی 28/1/2005ی زایینی، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا
هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی‌دا
بۆ وڵاتی ئاڵمان، چاوی كه‌وت به به‌ڕێز "غیاسه‌دین سایان"، نوێنه‌ری حیزبی
سوسیالیزمی دێموكراتیك (PDS) له پارلـمانی ئه‌یاله‌تی بێرلین. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا
ره‌وشی ئێستای ئێران‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی پاش پێكهاتنی مه‌جلیسی حه‌وته‌م‌و
شكست‌و پاشه‌كشه‌ی قۆڵـی ناسراو به رێفورمخوازانی حكوومه‌تی به وردی تاوتوێ
كران‌و تیشك خرایه سه‌ر خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستانی ئێران‌و سیاسه‌ته‌كانی
رێژیم له كوردستان‌و داوئاڵوگۆڕه‌كانی عێراق‌و كوردستانی عێراق به‌تایبه‌ت داوی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/1/2005و چۆنیه‌تی كاریگه‌ری‌و شوێندانانی له‌سه‌ر وڵاتی
ئێران‌و دۆزی كورد‌و رۆڵـی كۆماری ئیسلامیی ئێران له رووداوه‌كانی عێراق بۆ
چێ‌كردنی پێگه‌یه‌كی نفووز له داهاتووی عێراقدا. هه‌روه‌ها له‌و دانیشتنه‌دا
سیاسه‌تی وڵاتانی ئورووپایی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و به‌تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ كران. ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه
سه‌باره‌ت به هۆكانی گۆڕانی دروشمی ئیستراتیژیكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب‌دا بوو كه به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب به
وردی هۆیه‌كانی گۆڕانی دروشمی ئیستراتیژیكی حیزبه‌كه‌مانی شی كرده‌وه.
شایانی باسه له‌و سه‌فه‌رانه‌دا، هاوڕێیانی به‌ڕێز كاك شاهۆ حسێنی، به‌رپرسی
پێوه‌ندی‌یه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و میرۆ عه‌لیار، به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌كانی
حیزب له ئاڵمان‌و ئوتریش هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبیان ده‌كرد.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
چه‌ند حیزب‌و رێكخراوی كوردستانی‌دا
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی‌دا بۆ
وڵاتی ئاڵمان، چاوی به نوێنه‌رانی چه‌ند حیزب‌و رێكخراوی كوردستانی كه‌وت.
هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب له‌و دیدارانه‌دا، ره‌وشی ئێران‌و كوردستان‌و هۆیه‌كانی
گۆڕانی دروشمی ئیستراتیژیكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌می حیزب‌دا خسته به‌رباس‌و جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌بایی‌و
هاوكاریی هه‌موو رێكخراوه كوردستانی‌یه‌كان له پێناوی خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای
نه‌ته‌وه‌ی كورد كرده‌وه.
دیداری به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
ئه‌ندام‌و لایه‌نگری حیزب له وڵاتی ئاڵمان‌دا
هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی‌دا بۆ وڵاتی ئاڵمان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی
ئاڵمان كۆبۆوه‌و گوێبیستی بیروڕا‌و پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب
بوو و له كۆتایی‌دا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی به‌شداربووانی دایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه 2 سه‌عات درێژه‌ی كێشا. |