|
نێوه‌ڕاست وه‌كوو فاكتۆرێكی
به‌هێزی گۆڕانكاری له ناوچه‌دا‌و دواتر پێی له‌سه‌ر بایه‌خی چه‌سپاندنی
دێموكراسی له ئێران داگرته‌وه‌و به وردی كاریگه‌ری‌یه پۆزه‌تیڤه‌كانی به سه‌رنجدان
به گرنگیی ئیستراتیژیكی ئێران بۆ ئاشتی‌و ته‌ناهی‌و دێموكراتیزا‌سیۆن له هه‌موو
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا شی كرده‌وه. به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا، هه‌وڵ‌و كۆششی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
چه‌سپاندنی دێموكراسی به ده‌ستی خه‌ڵكی ئێران به پرسێكی پێویست هه‌ڵسه‌نگاند‌و
گوتی: نابێ پشتیوانی له رێژیمێك بكرێ كه هیچ ره‌وایی‌یه‌كی نیه‌و بۆته هۆی
گرژی‌و ئاڵۆزی‌و په‌ره‌سه‌ندنی فه‌نده‌مینتالیزم‌و گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كان له
ناوچه‌و ته‌نانه‌ت له هه‌موو جیهانیش دا.
رێزدار شۆڵتز له‌و دیداره‌دا،
وێڕای پشتیوانی له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له وڵاته‌كانی ئێران، عێراق،
توركیه‌و سوریه له فۆرمی خودموختاری‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی دۆزی كورد وه‌كوو
یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا كرده‌وه، به‌تایبه‌ت پاش
كاندیداتۆریی توركیه بۆ وه‌رگیرانی به ئه‌ندام له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا‌و
گوتی: ئه‌گه‌ر توركیه بیه‌وێ بێته نێو ئورووپاوه، ده‌بێ نرخه‌كه‌شی بدا كه
بریتی‌یه له پاراستنی رێسا‌و پرنسیپه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی كورد له توركیه‌دا، یه‌كێك له‌و نرخانه‌یه‌و چاره‌سه‌ركرانی دۆزی كورد
له به‌شێكی كوردستاندا، كاریگه‌ریش له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه داده‌نێت‌و هه‌ر
بۆیه وڵاتانی دیكه‌ش، پێویسته ئه‌و رێوشوێنه بگرنه‌به‌ر.
ئێستا ره‌وشی كورد له كوردستانی عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو كودان
دایه. ئێمه وڵاتانی ئورووپایی باوه‌ڕمان به دیالۆگ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان. هه‌ڵبه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، كه‌موكوڕیمان هه‌بووه‌و
راسته كه سیاسه‌تی "دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه" تا ئێستا زۆر چاره‌ساز نه‌بووه،
به‌ڵام ئه‌وه‌مان پێ باشتره كه كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر
بكرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته كه ئورووپا پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤـ له
ئێران‌دا به‌هێند وه‌ربگرێ. به‌ڕێزیان له كۆتایی دیداره‌كه‌دا پێی له‌سه‌ر
پێوه‌ندیی دوولایه‌نه داگرته‌وه‌و ئه‌و چه‌شنه دیدارانه‌ی بۆ تێگه‌یشتنی
راسته‌قینه‌ی ره‌وشی ئێران زۆر به پۆزه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌م دا. |