|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
دیداری رێزدار كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ
به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گرووپی چه‌پی
یه‌كگرتوو له پارلـمانی ئورووپادا
| |
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 16ی مارسی 2005ی
زایینی، كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی، هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چاوی كه‌وت به به‌ڕێز ویلی
مێیێر (Willy Meyer)، به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گرووپی چه‌پی
یه‌كگرتوو له پارلـمانی ئورووپادا.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركوته
سیستماتیكه‌كانی رێژیم‌و پێشێلكردنی سه‌ره‌تایی‌ترین ماف‌و |
 | |
ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و
له‌سه‌ر پێویستیی پشتیوانیی جیهانی له هێزه ئازادیخواز‌و دێموكراته‌كان‌و كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه‌كانی پارێزگاریی له مافی مرۆڤـ له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و گه‌لانی
بنده‌ست‌و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد، پێی داگرته‌وه‌و رای‌گه‌یاند كه پێشمه‌رجی
رزگاربوونی ناوچه‌كه له سیستمی بناژۆ‌و سه‌ده ناوه‌ڕاستی‌و تیرۆریستپه‌روه‌ر،
دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیكی خه‌ڵكسالاره. به‌ڕێزیان له درێژه‌ی
ئاخافتنه‌كه‌ی‌دا گوتی: تا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌سه‌ڵاتدا بێت،
ئاشتی‌و هێمنی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ناكێشێ، كه‌واته
پێویسته پشتیوانیی سیاسی له خه‌ڵكی ئێران‌و هێزه پێشكه‌وتنخواز‌و دێموكراتیكه‌كان
بكرێ تا كۆتایی به ته‌مه‌نی پڕ له جه‌ور‌و سته‌می ئه‌و رێژیمه بهێنرێت.
پاشان به‌ڕێز مێیێر، سوپاسی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزبی كرد بۆ ئاماده‌بوونی
له پارلـمانی ئورووپادا‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پشتیوانیی شێلگیرانه له
خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه‌و
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجریی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه وته‌كانی به‌ڕێزیان به ئه‌مانه‌ته‌وه
به ئاگاداریی ئه‌ندامانی گرووپی چه‌پی یه‌كگرتوو له پارلـمانی ئورووپادا، ده‌گه‌یه‌نێ‌و
له لایه‌ن خۆیشی‌یه‌وه به‌ڵێنی‌دا كه له پارلـمانی ئورووپادا پشتیوانی له
بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران بكا‌و هه‌روه‌ها په‌رده له‌سه‌ر كرده‌وه
نامرۆڤانه‌كانی رێژیم هه‌ڵ‌داته‌وه‌و له‌و پێناوه‌دا خۆی له هیچ هه‌وڵ‌و
تێكۆشانێك نه‌بوێرێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |